به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان (١١ی سێپتا‌مبر)، به‌رپرسانی پۆلیسی ئاسایشی شاری ورمێ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی شه‌هرام كازمیان چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی له‌م شاره و له كاتی شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه‌یاندا ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد.
ده‌وترێ له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه چه‌ندین جار له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشت كرا بوو. به‌ڵام ناوبراو به هۆی نایاسایی بوونی ئه‌م بانگهێشت كردنانه له ناساندنی خۆی به‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه خۆی پاراستووه.
ئەم چالاکە مەدەنییە کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە خواردنی حەب ویستبووی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنی، گواسترایەوە بۆ دەستبەسەری پۆلیسی ئاسایشی ناسراو بە “9-پله” و لە حەوشەی ئەم دەستبەسەرگه‌دا لەلایەن چەند به‌رپرسی ئەم دەزگا ئەمنیه‌وه كه‌وته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
شه‌هرام كازمیان نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی ئه‌منیه‌ت و خواردنی حه‌ب له‌هۆش خۆی چوو وبه په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی شاهری ورمێ گوێزرایه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو ئەم چالاکە مەدەنییە لە نەخۆشخانە دەرچوو، بە هۆی باری تەندروستییەوە، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو چاوپۆشی‌یان كرد..
هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە، “تێکدانی ئاسایشی گشتی” لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نووسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە مافی کورده‌كان له ورمێ بوو.
ئەم چالاکە مەدەنییە دانیشتووی شاری ورمێ لە ڕێکەوتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوه دەستبەسەر و لە ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو لە مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوه بە تۆمەتی “چالاکی دژ بە سیستەم” و “ئەندامبوون لە گرووپە نەیارەکان” بە کۆی گشتی ٦ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پابوو..
دوای چەند مانگێک حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی ئەم چالاکە مەدەنییە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێوه وه‌ك خۆی پشت ڕاستكرایه‌وه، بەڵام دواتر ئەم حوکمە لە لایەن دادگای باڵاوە گۆڕدرا بۆ ٣ ساڵ بەندکران. ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٩ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستگیرکراوە و ڕەوانەی زیندان کراوە.
لە خه‌رمانانی ساڵی١٤٠٠دا به هۆی نه‌خۆشی و نامه‌ی پزیشكی یاسایی كه تێییدا هاتبوو ناتوانێت به‌رگه‌ی زیندان بوون بگرێت درێژه‌ی زیندانی كردنی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه ڕاگیرا.