کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەژێر ئەشکەنجەدا لە بنکەی پۆلیس
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2022/12/09/p13068
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٢٣ ساڵانی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی بنکەی پۆلیسی دێولان گیانی لەدەست داوە.
ئەم هاووڵاتییە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێر بنەماڵەکەی ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکەیان لە دەستبەسەرگەدا گیانی لەدەست داوە.
بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەیان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیسدا کوژراوە.
کاناڵێکی تێلێگرامیی نزیک لە سپای پاسدارانی کوردستان پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «تێکدانی کەلوپەلی گشتی، تۆقاندن و تێکدانی ئارامیی گشتی» لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولاندا دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە لە دوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، تا ئێستا لانیکەم ١١٥ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شار و گوندەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێراندا بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. ١٢ کەس لە گیانبەختکردووان منداڵ بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان
-
کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
-
کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، گوازرایەوە بۆ زیندانی کامێران
-
مامۆستا ئارمان سادقی سزای ٧ مانگ و نیو بەندکران، ٧٤ قامچی و داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپا
-
نادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان
-
دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە زیندانی کامێراندا