لە سەڵماس دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/05/05/p13971
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵڵا خانمحەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس کراون.
ئەم دوو زیندانییەی خەڵکی گوندی «هەفتەوان»ی سەڵماس، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کران و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە سەڵماس هەموو بابەتەکانی «سزادراو بە سێداره»
-
گواستنەوەی لانیکەم بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
بەرزبوونەوەی ژمارەی بەندكراوانی لەسێدارەدراوی سەڵماس بۆ دوو كەس
-
بەندکراوی کورد وەحید عومەری بە هۆی بێبەشکردنەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی سەڵماس گیانی لە دەست دا
-
لە سەڵماس دوو زیندانی لە سێدارە دران
-
ئومید شێخکانلووی میلان، بەندکراوی خەڵکی سەڵماس، لە ورمێ لە سێدارە درا
-
ڕەحیم فەقیری، بەندکراوی خەڵکی سەڵماس، لە بیرجەند لە سێدارە درا