دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/11/06/p30452
نیوەڕۆی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) ٢ بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین خورشیدی و ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بە بنەماڵەی ئەم دوو بەندکراوە ڕاگەیەنراوە کە ئەگەر نەتوانن ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوەکان وەربگرن، بەرەبەیانی سبەینێ سزای ئەم دوو کەسە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمین خورشیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «نرگێ»ی ورمێ، نزیکەی ١٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ئەکبەر فەڕوخی، هاووڵاتیی تورکی خەڵکی ورمێیش نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش هەر بەم تۆمەتە دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا
-
گواستنەوەی لانیکەم پێنج بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
گواستنەوەی ژنێکی زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
لە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران
-
مەحیەدین ئیبراهیمی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا
-
لە ورمێ پێنج بەندکراو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران