گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2024/01/15/p31929
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئیمان شەعبانی و حسەین فەتحوڵڵازادە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیمان شەعبانی، خەڵکی پارێزگای گوڵستان و دانیشتووی تاران و حسەین فەتحوڵڵازادە، خەڵکی تاران، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کران و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
یەکێکی تر لە هاودۆسیەکانی ئەم دوو زیندانییە بە ناوی بەهمەن فەتحوڵڵازادە لە ڕێکەوتی ١٧ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵدا (٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٣) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
-
گواستنەوەی زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
لە کەرەج لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
-
لە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا
-
گواستنەوەی لانیکەم چوار زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی کەرەج بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان
-
لە کەرەج سێ بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران / گردبوونەوەی بنەماڵەکان لە بەردەم زینداندا