گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2024/01/30/p32328
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) دوو بەندکراو بە ناوەکانی مێهدی ئازەریون و سەعید (پاشناو نەزانراوە) کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوەی خەڵکی ورمێ لە بەندەکانی ٢ و ٥ی زیندانەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.
بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاندووە ئەگەر بنەماڵەی کوژراوەکان (خاوەن خوێنەکان) ڕەزایەتیان پێ نەدەن بەرەبەیانی چوارشەممە هەردووکیان لە سێدارە دەدرێن.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کران
-
شاهین وەساف، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا
-
چوار زیندانیی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ ئیسراییل» لە ورمێ لە سێدارە دران
-
گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
گواستنەوەی ژنێکی زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
-
مەحیەدین ئیبراهیمی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا