ژمارەیەک لە زانایان و مامۆستایانی ئایینیی سوننەی کوردستان لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسیی دیکەدا، داوایان کردووە ڕەوتی جێبەجێکردنی ئەم سزا نادادپەروەرانەیە دەسبەجێ ڕابگیرێت و لە دادگایەکی ئاشکرادا و بە ئامادەبوونی پارێزەر و لیژنەی ژووری، لێکۆڵینەوەی دادوەریی دروستی ئایینی و یاسایی بۆ دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسیانە بکرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکاندا دژ بە دەرکردن و پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی، ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (سنە، سەقز و زێویە، مەریوان و سەوڵاوا) و هەروەها ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا دەرکردن و پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانیان بۆ پەخشان عەزیزی و زیندانییە سیاسییەکانی تر شەرمەزار کردووە.

دەقی بەیاننامەی زانایان و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

«ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! بۆ خوا ڕاست و بێ خەش بن و بە هەقانەت شایەتی دەن. دوژمنی و قینی دەستەیێک هەڵتان نەنێ بە هەقانەت ڕەفتار نەکەن. بە یەکسانی و بێ جیاوازی لەگەڵ خەڵکا ڕەفتار کردن دەبێتە هۆی پتر نزیکەوە بوون بە پارێزگاری. لە خواش ترسوو هەبێ چونکوو لە هەر کارێ ئێوە دەیکەن ئاگادارە [وەرگێڕانی مامۆستا هەزار]»

بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ دوو خانمی کورد، خاتوونەکان پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، شەپۆلێکی تووڕەیی و پەژارەی لە نێو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا، لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، لێ کەوتووەتەوە و گەلێ پرسیاری بێوەڵامی لەسەر هۆکاری سەپاندنی ئەم جۆرە سزا قورس و نادادپەروەرانەیە بۆ ئەم چالاکە مەدەنیانە لە لای خەڵک دروست کردووە.

لە کاتێکدا تۆمەتی بەغی و موحارەبە ڕووبەڕووی ئەم دوو خاتوونە کراوەتەوە کە بە پێچەوانەی مادەی ٣٢ی یاسای بنچینەیی (دەستوور)ی ئێران، هەردووکیان بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا و بەبێ وەرگرتنی ئازادانەی مافە یاساییەکانیان تێپەڕاندووە.

مادەی ١٦٨ کە پێداگری لەسەر پێویستبوونی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی ئاشکرا و بە ئامادەبوونی لیژنەی ژووری دەکات، لە ئاست دۆسیەی هیچکام لەم دوو خاتوونە سزادراوە بە لەسێدارەندا ڕەچاو نەکراوە.

بە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕاستییە کە هەم لە پرەنسیبەکانی دینی موبینی ئیسلامدا و هەم بەپێی چەندەها مادەی دەستوور، لەسەر دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئاشکرا جەخت کراوەتەوە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیبی شەرعی و ئایینیی «اصالة البرائة» کە لە مادەی ٣٧ی دەستووردا ڕەنگی داوەتەوە، ئێمەی واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەم دوو خاتوونە و هەموو زیندانیانی سیاسی و ئایینیی دیکەدا، پێداگرانە داوا لە هەموو کاربەدەستانی ئەمنی و دادوەریی ئێران دەکەین ڕەوتی جێبەجێکردنی ئەم سزا نادادپەروەرانەیە دەسبەجێ ڕابگیرێت و لە دادگایەکی ئاشکرادا و بە ئامادەبوونی پارێزەر و لیژنەی ژووری، لێکۆڵینەوەی دادوەریی دروستی ئایینی و یاسایی بۆ دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسیانە بکرێت، بەڵکوو ئەم هەنگاوە ژیرانەیە ڕێگری بکات لە ڕەشبینیی هەرچی زیاتری خەڵک لە ئاست دامودەزگا ئەمنییەکان و دەزگای دادوەریدا. پێچەوانەی ئەمە بێت، بێگومان دابڕان و جیابوونەوەی هەرچی زیاتری جەماوەی خەڵک و حکومەتی بەدواوە دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم بەرپرسانی پێوەندیدار بە ئەقڵانییەتەوە گوێ لە خێرخوازی و ئامۆژگاریی دڵسۆزانی ئایین و گەل بگرن و لەم دۆخە قەیراناوییە ناوخۆیی و هەرێمییەدا زەمینەکانی ئارامی و ئاسایشی دەروونی بۆ خەڵکی بەڕێزی ئێران فەراهەم بکەن.

واژۆکاران:

١. مامۆستا محەممەد مەسعوودی، وانەبێژ و بەرنوێژی مزگەوتی ئاغاکەریمی سنە

٢. کاک حەسەن ئەمینی، بەرپرسیاری مەدرەسەی ئیمام بوخاریی سنە

٣. حاجی مامۆستا لوقمان ئەمینی، بەرنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبیی سنە

٤. مامۆستا عەبدوڵڵا ئێرانی، بەرنوێژی مزگەوتی فارووقی ئەعزەمی گەڕەکی مامۆستا هەژاری سنە

٥. مامۆستا تۆفیق مینبەری، بەرپرسیاری مەدرەسەی ئەسحابی سنە

٦. مامۆستا محەممەد عەلیزاده لە سنەوە

٧. مامۆستا حسەین عەلیمورادی، بەرنوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوڵڵای کانی کووزه‌ڵەی سنە

٨. مامۆستا ناسر ڕووحانی، بەرنوێژی مزگەوتی شارۆچکەی حسەینئاوای سنە

٩. مامۆستا فەیزوڵڵا مەعدوومی، وانەبێژی مەدرەسەی ئیمام بوخاریی سنە

١٠. مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژی مزگەوتی جامیعی شەیخەینی سنە

١١. مامۆستا ڕەفیق ساڵحی، بەرنوێژی مزگەوتی زەینه‌لیی سنە

١٢. مامۆستا عەبدولقودووسی حسەینی، بەرنوێژی مزگەوتی سەرهەنگ و وانەبێژی مەدرەسەی ئیمام بوخاریی سنە

١٣. مامۆستا ئومید مەحموودی، بەرنوێژی مزگەوتی ئیمام محەممەدی غەزاڵیی سنە

١٤. مامۆستا هاشم حسەینپەناهی، وانەبێژی مەدرەسەی ئیمام بوخاریی سنە

١٥. مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی، بەرنوێژی مزگەوتی ئیرشادی سنە

١٦. مامۆستا محەممەد مەحموودزاده، وانەبێژ و بەرنوێژی مزگەوتی گوندی شەوێی بانە

١٧. مامۆستا دوکتور عەلی‌ئاغا ساڵحی، وانەبێژی زانستە ئایینییەکان لە کرماشان

١٨. مامۆستا سەلاح شانەزەری لە سنەوە

١٩. مامۆستا عەبدوڵڵا عەباسی، بەرنوێژی مزگەوتی مەلا موئمین و وانەبێژی مەدرەسەی ئیمام بوخاریی سنە

٢٠. مامۆستا ئەسعەد بەهرامی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی سوورێنی بانە

٢١. مامۆستا سەباح خاتری، بەرنوێژی مزگەوتی گەندی چرۆسانەی کامێران

٢٢. مامۆستا ناسێح کەریمی، بەرنوێژی مزگەوتی سدیقیەی سنە

٢٣. مامۆستا عەلی محەممەدیان، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی داشبەندی بۆکان

٢٤. مامۆستا عومەر عەبدوڵڵاهی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی ئوچ تەپەی بۆکان

٢٥. مامۆستا فواد قادری، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی گەنمانی سنە

٢٦. مامۆستا عەزیم باتمانی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی تەپەئیسماعیلی کامێران

٢٧. مامۆستا عەتائوڵڵا سەمەدی، وانەبێژی مەدرەسەی ئیمام بوخاریی سنە

٢٨. مامۆستا سەید سەیفوڵڵا حسەینی، بەرنوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیای جوانڕۆ

٢٩. مامۆستا سەیدحسەین حسەینی، بەرنوێژی مزگەوتی حەزرەتی حەمزەی جوانڕۆ

٣٠. مامۆستا سەیدموراد فەتحی، بەرنوێژی مزگەوتی سەنجەرئاوای کامێران

٣١. مامۆستا مەسعوود کەرەمی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی میره‌کیی دێولان

٣٢. مامۆستا موستەفا ڕوستەمی، وانەبێژی حوجرەکانی زانستە ئایینییەکانی مەریوان

٣٣. مامۆستا محەممەدسەعید محەممەدی لە مەریوانەوە

٣٤. مامۆستا دوکتور ئەحمەد شەریعەت‌پەنا، بەرنوێژی مزگەوتی حەزرەتی عەلیی مەهاباد

٣٥. مامۆستا عومەر محەممەدئەمینی (عومەرە ڕیش) لە بانەوە

٣٦. مامۆستا ئايەت غوڵامى، وانەبێژی زانستە ئایینییەکان لە شاری کرماشان

٣٧. مامۆستا عەبدوڕەحیم شەریفی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی مەلاکەندیی میاندواو

٣٨. مامۆستا ئارمان سادقی، وانەبێژ و بەرنوێژی مزگەوتی گوندی حسەینیی دێولان

٣٩. مامۆستا سەیدمحەممەد مووسەویان، نووسەر، وەرگێڕ و وانەبێژی زانستە ئایینییەکانی سەفاخانەی بۆکان

٤٠. مامۆستا مێهدی کیانپوور، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی تفڵیی سەوڵاوا

٤١. مامۆستا مستەفا ڕەحیمی، بەرنوێژی پێشووی مزگەوتی گوندی قازڵیانی بۆکان

٤٢. مامۆستا فواد وەکیلی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی قازی‌جووبی دێولان