دەستبەسەرکردنی فەتحوڵلا ڕوستەمی، مامۆستای ئایینیی کوردی سوننە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2023/02/14/p13525
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) مامۆستا فەتحوڵلا ڕوستەمی، بەرنوێژی مزگەوتی گوندی «مارغان»ی سەردەشت کە لەگەڵ کاروانێکی یارمەتیدا بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی خۆی بەرەو ئەو شارە دەچوو، لە دەروازەی ورمێدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم مامۆستایەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ مامۆستای ئایینیی کوردی سوننە لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار، سەردەشت، جوانڕۆ و سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بە بارمتە ئازاد کران
-
ئازادبوونی دوو مامۆستای ئایینیی کوردی سوننە بە دانانی بارمتە لە ورمێ / تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی مامۆستایەکی ئایینیی دیکە
-
مامۆستا یوونس نەوخاە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
-
دەستبەسەرکردنی مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەردەشت
-
دەستبەسەرکردنی مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەردەشت
-
لە ورمێ دوو بەندکراو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران