ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە بەیاننامەیەکدا دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادییان شەرمەزار کرد و لە هەموو ئەو کەسانەی کەڵکەڵەی هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانیان هەیە داوایان کردووە بەبێ لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی سیاسیی خۆیان و ئەوانیدی، دژ بەم سزا نامرۆڤانەیە بوەستنەوە و بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن مۆڵەت نەدەن ئەم کوشتنە حکومەتیانە لە بێدەنگیدا تێ بپەڕێنرێت.
کۆی دەقی بەیاننامەکە
دوای تێپەڕینی ساڵ و نیوێک لە دەستبەسەرکردنی وریشە مورادی، تێکۆشەری شەرڤان لە کۆبانی و ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، ئەم زیندانییە سیاسییە ئێستە لەژێر سزای لەسێدارەداندایە و هەردەم ئەگەری پەسەندکردنی لە دیوانی باڵای ئێراندا و جێبەجێکردنی سزاکە لە ئارادایە.
وریشە مورادی چەندین ساڵ وەک ڕاهێنەری کۆنگفۆ بۆ منداڵانی بێبەش و چالاکانی مەدەنی لە بەستێنی ژنان و خوێندکاراندا لە شاری سنە چالاک بوو. ساڵی ١٣٨٩ (٢٠١٠) ڕۆیشتە هەرێمی کوردستانی ئێراق و لە ناو ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا (کەژار) چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی لە بەستێنەکانی کۆمەڵناسی، توێژینەوە، فێرکاری و ناسین و پێوەندیگرتن لەگەڵ بزاڤەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درێژە پێ دا. وریشە دوای هێرشی داعش و دەسپێکردنی شەڕ لە باکووری ئێراق (شنگال) و هەروەها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوا)، ساڵی ١٣٩٣ (٢٠١٤) لە شەڕی هێزە کوردییەکاندا دژ بە داعش لە ڕۆژئاوا بەشداریی کرد و لە شەڕی بەرگریکردن لە کۆبانێدا بریندار بوو.
وریشە مورادی، ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە بە هیوای ڕزگاریی ژنان پەیوەستی شەرڤانانی دژ بە داعش بوو، لە شەڕی خوێنینی کۆبانێدا بەشداریی کرد و بە قورسی بریندار بوو، لەو ساڵانەدا کە لە ناوچە کوردییەکانی سووریا بوو، دوای ئازادکردنی کۆبانێ لە تواناسازی و هۆشیارکردنەوەی ژنانی ئەو ناوچەیەدا دەورێکی کاریگەری هەبوو.
ئەم چالاکە کوردەی بواری مافەکانی ژنان، دوای چەندین ساڵ مانەوە لە ڕۆژئاوا و برینداربوون لە شەڕی ڕزگاریی کۆبانێدا، بۆ دەرمانکردن گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق و پاشان بۆ درێژەدان بە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرەو ئێران ڕۆیشت. ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) بەبێ ئەوەی تەنانەت چەکێکی ساردیشی پێ بێت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ٥ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکاندا خرایە بەر گوشاری دەروونی و جەستەییەوە. پاش ئەوە لە بێدادگاکانی دژەشۆڕشدا و لە لایەن دادوەر سەڵەواتییەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، ئەمە لە کاتێکدا کە مۆڵەتی بەرگریکردن بە خۆی و پارێزەرەکانیشی نەدرا. وریشە مورادی لە دانیشتنی دادگا لە ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣دا (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر سەپاندنی سزای نادادپەروەرانەی لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدیدا، ئامادە نەبوو بەشداریی دادگاکە بکات و بەرگرینامەکەی ڕوو لە ڕای گشتی نووسی. لە بەرگرینامەکەیدا ئاماژەی بەوە دابوو کە «داعش سەری دەبڕین، کۆماری ئیسلامی سەرمان دەباتە سەر دار».
سزای لەسێدارەدان لە کاتێکدا بەسەر وریشە مورادیدا سەپا کە دوای دوایین بەرگری لە لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئێڤیندا بە تۆمەتی بەغی و بە گەڕانەوە بۆ مادەی ٢٨٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی تۆمەتی ڕووبەڕوو کرابووەوە و سزانامەی بۆ دەر کرابوو، بەپێی ئەو مادەیە بۆ تۆمەتە هەڵبەستراوەکە نابێ ئاوا سزایەکی قورسی بەسەردا بسەپێت، چونکوو ئەو مادە یاساییە دەڵێت: «هەرکات ئەندامانی گرووپی باغی پێش تێکهەڵچوون و بەکارهێنانی چەک دەستگیر بکرێن، ئەگەر هێشتا ڕێکخستن و سەرکردایەتیی گرووپەکە مابێت سزای بەندکرانی پلە سێ و ئەگەر ڕێکخستن و سەرکردایەتیی گرووپەکە نەمابێت سزای بەندکرانی پلە پێنجیان بەسەردا دەسەپێت». بەڵام دادوەر سەڵەواتی بە پێچەوانەی سزانامەکە و بە شێوەیەکی نایاسایی و بە پشتبەستن بە تێگەیشتنی دادوەر (علم قاضی) تۆمەتەکەی گۆڕی بۆ مادەی ٢٨٧ و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
ئێمە وەک واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە، وێڕای سەرمەزارکردنی هەرچەشنە سزایەکی لەسێدارەدان، لەسەر ئەو باوەڕەین کە لەسێدارەدان لە هەموو هەلومەرجێکدا کوشتنی بەئەنقەستی حکومەتییە. هەروەها ڕادەگەیەنین کە دەرکردنی ئاوا سزایەک تەنها وریشە مورادی ناگرێتەوە، بەڵکوو سزایەکە بۆ هەموو ژنانی کۆمەڵگا و بۆ کوردستانیش کە لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا پێشەنگی خەباتی دژ بە کۆنەپەرستی و فاشیزم بوون و وەک قوربانیی هەمیشەیی دەسەڵاتدارانیان لێ هاتووە.
ئێمە هەروەها وێڕای شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی، هەروەها بۆ زیاتر لە ٥٠ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی و هەزاران بەندکراوی تۆمەتەکانی مادە هۆشبەرەکان و…، لە هەموو ئەو کەسانەی کەڵکەڵەی هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانیان هەیە داوا دەکەین بەبێ لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی سیاسیی خۆیان و ئەوانیدی، دژ بەم سزا نامرۆڤانەیە بوەستنەوە و بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن مۆڵەت نەدەن ئەم کوشتنە حکومەتیانە لە بێدەنگیدا تێ بپەڕێنرێت؛ چونکوو هەڵوەشاندنەوەی ئەم جۆرە سزایانە گرێدراوی یەکگرتوویی و هاودڵیی دانەبەدانەی ئەندامانی کۆمەڵگایە.
ئاتێنا دائیمی، ئادینه بەیگی، ئازەر پوویا، ئارام سلێمانی، ئارش محەممەدی، ئاریا دێهکوردی، ئازاد محەممەدیانی، ئاسۆ حسەین، ئاناهیتا مەهدیان، ئانیسا جەعفەری، ئایدا سەعادەت، ئیبراهیم ئاوەخ، ئەبولفەزل ڕەحیمی شاد، ئەبووزەر سوڵح، ئیدريس شێخ شەرەفی، ئەردەشیر مێهرداد، ئەرغەوان مووسەوی، ئەسعەد مێفتاحی، ئێسفەندیار جاوید، ئەسکەندەر لوتفی، ئەفرووز سەلمانپوور زەهیر، ئەکبەر مورادیانی، ئەکرەم نەسیریان، ئەکرەم نقابی، ئێلهام ڕەسوولی، ئێلاهه سرووش، ئەمین ڕیاحی، بەرزان محەممەدی، بەهاره سلێمانی، بێهجەت بیدار، بێهرووز بووچانی، بێهنام ئێبراهیمی، بێهنام زارعی، بیژەن ئیبراهیمی، پێدرام تەرئی، پەرەستوو فرووهەر، پەروین ئەردەڵان، پەروین مەلەک، پەريسا کاکایی، پەریسا پوویەنده، پەریسا عەزیمی، پەریسا نەزەری، پێگاه پزیشکی، پووران نازمی، تووبا عەجەمی، سورەییا نوور، جەعفەر ئەمیری، جیلوه جەواهیری، جەلیل ڕەزایی، جەمال عامیلی، جەمیل ڕەحمانی، جەواد نەورۆزی، جیران موقەدەم، حەبیب بەهره، حوجەت ئازاده، حەدیس سەبووری، حەسەن ئاقایاری، حەسەن نایب هاشم، حسەین ڕەزاق، حسەین شێرزاد، حسەین عارف، حسەین مووسەوی، حەمید نەوزەری، حووریه فرچه، خیالد عەلی پەنا، داوود ئەحمەدلوو، دڵارام وەفایی، دلێر کەمانگەر، دیاکۆ مورادی، دیان ئەحمەدیان، دینا قاڵیباف، رادبێ کشاوەرز، ڕەحیم ئەمیری، ڕەزا ئەکوانیان، ڕەزا بروومەند، ڕەزا کەریمی، ڕەها عەسکەری، ڕۆحی شیرانی، ڕۆئیا حیشمەتی، ڕۆئیا موئەید، ڕێبین ڕەحمانی، زانیار سوهرابی، زۆیا سێپێهری، زەینەب پێغەمبەرزاده، ژاڵه ڕۆحزاد، ژيلا گوڵعەنبەر، ژیار جیهانفەرد، ژیان بەهرامیان، ژیلا موستەئجیر، ژیلا مەکوەندی، سارا سیاهپوور، ساسان ئەمجەدی، ساغەر ڕەحیمی، سپیده ئەحمەدخانی، ستار نووری، سەحەر ئەحمەدی، سەحەر باباسەلجی، سەحەر باقری، سروە زەند، سەعید شێرزاد، سەعید مەلایی، سەمیرا ڕاهی، سومەییه ڕوستەمپوور، سومەییه کارگەر، سوهراب ڕەحمەتی، سوهەیل ئیسفەندیاری، سوهەیلا داڵووند، سوهەیلا موسافر، سۆران مەنسوورنیا، سووسەن تەهماسبی، سوێن قوربانی، سیامەک ئولفەت، سیما ڕیاحیی لەنگەروودی، سیمین ڕووزگەرد، سەیوان سلێمانی، شاپوور ئێحسانی ڕاد، شاهین ئێقدامی، شەونم تێهرانی، شەراره نووری، شوعله زەمينی، شەقایەق ئەکبەری، شەقایەق مورادی، شنۆ گوڵی، شەهرزاد ئێران، شەهلا حەیدەری موتەهەر، شەهلا خەباززاده، شەهلا محەممەدی، شەهین بایزیدپوور، شۆڕش مەحی، شیما لوڕستانی، شیوا ڕەشیدی، شیوا عامڵی ڕاد، شیوا گەنجی، شیوا مەحبووبی، سەبا شێعردۆست، سدیقه حاجی، تەناز کولاهچیان، عاتفه ڕەنگریز، عالیه موتەلیبزادە، عەباس دێهقان، عەبدوڵڵا موئمینی، عەبدوڵڵا ڕەزایی، عیزەت دەوڵەت، عەزیز عارفی، عەزیزه لوتفی، عەتیه محەممەدزاده، عەزەمەت ئەژدەری، عەلی ئیسماعیل فەراهانی، عەلی تەقی، عەلیڕەزا باقری، عەلی تەهماسبی، عەلیڕەزا ئەحمەدی، عەلیڕەزا کازمی، عەلیڕەزا مەنسووری، عیسا ئیبراهیمی، غونچه قەوامی، فاتمه مەهدەوی، فایەق ڕەسوولی، فەرەح مەداين، فەرەحناز محەممەدی، فەرزانه ڕاجی، فرمێسک ئازەرئەمین، فەرەنگیس عەباسی، فەرنوەش بێهڕەنگی، فرووغ سامانی، فرووغ سەمیع، فەریبا بەلووچ، فەریبا ڕاد، فەریبا محەممەدی، فەریبورز پوویا، کامبیز نەورۆززاده، کاوه ئەڵماسی، کاوه قوڕەیشی، کاوه کرماشانی، کەریم، کەیوان جاوید، گوڵاڵه بەهرامی، گيتى ئەسكەندەرى، لادەن بازەرگان، لاله ڕەشیدی، ليدا ئیسماعيلى، لیدا درەفشه، لەیلا میرغەفاری، ماهان جەلال دۆست، مەجید موسافر، موحسین ئیبراهیمی، محەممەدئەمین کەمانگەر، محەممەد حەبیبی، محەممەدعەلی زەحمەتکێش، محەممەدحسەین شەعایی، موراد بەتوول (ڕۆحی)، مێرسده قائیدی، مریەم ئیبراهیمی، مەریەم شیرین، مەریەم عەینی، مەریەم فەتحی، مەریەم کەریم بەیگی، مەریەم یەحیەوی، مەسعوود ئەختەرانیی تێهرانی، مەسعوود فەرهیخته، مەسعوود میرئافتابیان، موستەفا دانشفەر، موستەفا کەمالی، مەنسووره شوجاعی، مەهدی عەلیزادەی فەخرئەیاد، مەهدیه گوڵڕوو، مێهراب بەحری، مێهرداد ئاهەنگەر، مێهرداد بەهرامسەری، مێهرناز مووسەوی، مەهناز سەرابی، مەهیار سەماوەیش، مەهین زەرزا، میترا مەحموودی، میلاد محەممەدی، مینا مینایی، میهەن ڕووستا، نازەنین محەممەدنژاد، ناهید شەقاقی، نەرگس شێرزاد، نەسرین ئەحسەنی، نەسرین نامدارپوور، نەسیم سوڵتان بەیگی، نەسیم موقەڕب، نگین ئارامش، نگین بێهکام، نگین شێخولئیسلامیی وەتەنی، نووشین کشاوەرزنیا، نەيره ئەنساری، نیما نیا، نینا مووسەوی، هادی ڕەحیمی، هاشم فازڵی، هاوڕێ یووسفی، هودا ئەمینیان، هەستی ئەمیری، هومایون ئەردەڵان، یادە حسەینی، یاسر گوڵی، یاسەمەن ئاریانی، یەسنا ئەحمەدی، یەعقووب مورادی، یووسف ئەردەڵان، یوونس مینەزادە