ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا؛ دەستبەسەرکردنی ١٤ چالاکوانی کورد، گیانلەدەستدانی ٢ کۆڵبەر و لەسێدارەدانی ٤ زیندانی
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2021/03/23/p23088
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەشەمەی ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە ٧ شاری جیاوازی ئێران دەستبەسەر کراون. لەمانە ٧ کەسیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان و ٧ کەسی دیکەیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هاوکات زیاتر لە ٣٠ چالاکوانی مەدەنی، ئایینی، کولتووری، ئەدەبی و هونەرییش لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و بۆ چەندین کاتژمێر خراونەتە ژێر لێپرسینەوە.
هەروەها لەم مانگەدا لانیکەم ٢ کۆڵبەر و کاسبکار بە ناوەکانی ئەبووبەکر محەممەدی و ئیبراهیم پوورمحەممەد بە هۆی خنکان لە ناو چۆم و ڕەقبوونەوە گیانیان لەدەست داوە و ٨ کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون.
لە مانگی ڕەشەمەدا ٣ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شارە جیاوازەکاندا حوکمی زیندانیکردن لە ١١ مانگەوە بۆ ٥ ساڵیان بۆ بڕاوەتەوە. لە مانگی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرین، سۆمار و پیرانشار لە پارێزگاکانی کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون.
هەروەها دوو زیندانی بە ناوەکانی حامید موستەفایی خەڵکی هەرسینی پارێزگای کرماشان و ناسر وەلیزادە خەڵکی بۆکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە زیندانەکانی ئەراک و ورمێ لە سێدارە دراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠دا
-
ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)
-
ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)
-
ڕاپۆرتی مانگانهی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان؛ دهستبهسهركردنی ٣٧ چالاكی كورد و گیان لهدهستدانی ٤ كۆڵبهر
-
ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی خهرمانانی ١٤٠٠دا
-
ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا