ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠دا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2021/09/23/p10987
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان:
– لە مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ٨ كۆڵبه‌ری كورد گیانیان له‌ده‌ست داوه. ٥ كه‌س له‌مانه‌به‌ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و ٢ كه‌سیشیان له‌ئه‌نجامی هێرشی درۆنه‌كانی سوپای توركیادا كوژراون و كۆڵبه‌ریكی دیكه‌له‌كاتی هه‌ڵهاتندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه‌تووشی وه‌ستانی دڵ بوو و گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ر له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ئێران‌دا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌له‌به‌رزاییه‌كانه‌وه‌له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا بریندار بوون.
– له‌مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠دا لانیكه‌م هاووڵاتییه‌كی كورد له‌زیندانی زه‌نجان به‌تۆمه‌تی پێوه‌ندیداربه‌ماده‌سڕكه‌ره‌كانه‌وه‌له‌سێداره‌درا. ئه‌م كه‌سه‌ته‌نیا نموونه‌یه‌كه‌كه‌تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه‌ئتوانیویەتی لە جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كەی‌ئاگادار ببێته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێ ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوان لەمەش زیاتر‌بێت.
-له‌مانگی خەرمانانی ١٤٠٠دا لانیكه‌م ٦ كرێكاری كورد له‌شاره‌كانی نه‌وسوود، بانه، مه‌ریوان و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانی ئێراق بە ڕووداوی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه. پێویست به‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه‌به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری بێكاری له‌شاره‌كانی كوردستانی ئێران ساڵانه‌ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیانی كوردی ئێران بۆ دۆزینه‌وه‌ی هەلی كار و بژێوی ژیان، ناچار ده‌بن ڕوو لە‌شاره‌كانی تر‌ی ئێران و هه‌روه‌ها شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق بکەن.
-له‌مانگی خەرمانانی ١٤٠٠دا لانیكه‌م ٢٥ هاووڵاتی و چالاكی كورد له‌شاره‌جوراوجۆره‌كانی پارێزگاكانی كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌تۆمه‌تی سیاسی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئێتلاعات و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران یا هێزه‌چه‌كداره‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ناو ئه‌م كه‌سانه‌دا چوار منداڵیش بووه‌كه‌سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی تارا ئه‌حمه‌دی، سونیا كه‌ریمی و په‌ریا فه‌تحی دوای چه‌ند كاتژمێر ئازاد كراون. به‌ڵام محه‌ممه‌د فه‌ردانی كه‌ته‌مه‌نی ١٥ ساڵه‌هێشتا له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌دا‌ڕاگیراوە.
-له‌مانگی خەرمانانی ١٤٠٠دا لانیكه‌م بۆ ٧ هاووڵاتی وچالاكی كورد له‌لایه‌ن دادگاكانی شۆڕشی ئیسلامی و كه‌یفه‌ریی سنه، بۆكان و مه‌هابادەوە به‌تۆمه‌تی سیاسی حوكمی٥ مانگ تا ٧ ساڵ زیندان دەر کراوە.
-له‌ڕێكه‌وتی ١٥ی خەرماناندا یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی چه‌كداری له‌حیزبه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌كورده‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، دوابه‌دوای ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌له‌ڕێكه‌وتی ١٨ی خەرماناندا ناوچه‌سنوورییەکانی ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق كه‌وته‌به‌ر هێرشی فڕۆکە و تۆپخانه‌ی سپای پاسدارانی ئێرانەوە. هه‌رچه‌ند ئه‌م هێرشانه‌تاكوو ئێستا زیانی گیانیی نه‌بووه‌به‌ڵام سپای پاسدارانی ئێران وتوویەتی‌درێژه‌به‌م هێرشانه‌دەدەین.
كاوه‌كرماشانی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌وتووێژێكی میدیاییدا وێڕای شەرمەزارکردنی‌ئه‌م هێرشانه‌وتی ئەم کردەوەیە به‌هه‌ر بیانوویه‌ك و لەژێر هەر ناوێک‌دا پێشێلكردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییەکان و بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستانی ئێراقە: «هه‌رچه‌ند له‌هێرشەکانی ئەم دواییەدا هیچكام له‌دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌زیانی گیانییان بەر نه‌کەوتووه، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری درێژه‌دانی هێرشەکاندا‌و به‌ئامانجگرتن کامپ و مه‌قه‌ڕەکانی حیزبه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌كوردییه‌كان له‌قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌لاوێژی ٩٧دا له‌كۆیه بینیمان، گیانی دانیشتوانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و حیزبانه‌لەژێر مەترسیدا دەبێت. له ئاوا حاڵه‌تێکدا ئه‌م هێرشانه‌ده‌بێ وه‌كوو تاوانه‌كانی شه‌ڕ له‌قه‌ڵم بدرێت».
دوابه‌دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر‌نادیاربوونی چاره‌نووسی یاسر مه‌نگوڕیدا كه هەواڵی دەستبەسەرکردنی له‌ڕێكه‌وتی ٢٦ی پووشپەڕدا بڵاو ببوویەوە، هەروەها بڵاوبوونه‌وه‌ی هەندێ هه‌واڵ لەسەر كوژرانی ئه‌م هاووڵاتییه‌كورده‌له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی، هەواڵی کوژرانی ئەم هاووڵاتییە کوردەی لە ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠دا پشتڕاست کردۆتەوە.
فاتمە کەریمی، بەرپرسی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەبارەت بە کوژرانی یاسر مەنگوڕی دەڵێت: «بە داخەوە کوژرانی هاووڵاتییان بە دەستی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردن یان لە دەستبەسەرگەکاندا پێستریش ڕووی داوە. دەتوانین ئاماژە بە چەندەها نموونەی هاوشێوە بکەین کە بەدواداجوونە یاساییەکانی بنەماڵە و پارێزەرانیش هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتۆتەوە و تەنانەت هەڕەشە لە بنەماڵەکان کراوە کە دەبێ بێدەنگ بن. لەم حاڵەتەی یاسر مەنگوڕییشدا دەزگا ئەمنی و یاساییەکان دوای ئەوەی چەند مانگێک بەردەوام وتوویانە هیچ زانیارییەکمان لەسەری نییە و خۆیان لە وەڵامدانەوەی بنەماڵەکەی دزیوەتەوە، ئێستە و پاش تێپەڕینی نزیک بە دوو مانگ بەبێ ئەوەی تەرمەکەی ڕادەست بکەنەوە و ڕاپۆرتی پزیشکیی داد بە بنەماڵەکەی بدەنەوە، دەڵێن لە کاتی دەستبەسەرکردندا و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە».
بەرپرسی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم قەتڵ و کوشتنە و هەموو حاڵەتە هاوشێوەکانی کوشتنی هاووڵاتییان بە دەستی دامودەزگا جۆراوجۆرە ئەمنی و سەربازییەکان، داوای وەڵامدانەوەی لە بەرپرسانی پێوەندیدار کرد و وتی: «بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە، هۆکاری گیانلەدەستدانی هێشتا لێڵ و ناڕوونە. سەرچاوە دادوەری و یاساییەکان دەبێ لە شوێنکات و هۆکاری کوژرانی یاسر مەنگوڕی بکۆڵنەوە. پێویستە ئەو کەس یان کەسانەی دەستیان لە کوشتنیدا هەبووە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن، هەروەها تەرمەکەی بدرێتەوە بە بنەماڵەکەی و دامودەزگا ئەمنییەکان واز لە هەڕەشەکردنی بنەماڵەکەی بهێنن».
له‌ڕێكه‌وتی ٣٠ی گه‌لاوێژدا ٩ په‌ناخوازی كورد لەگه‌ڵ ٥٧ په‌ناخوازی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا لە نزیک شاری ئەستەنبۆل لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و دوای ٣ ڕۆژ نێردراونەتە شاری ئەعزاز لە باکووری سووریا. هه‌نووكه‌له‌ده‌ستی هێزه‌كانی سووریه‌ی لایه‌نگری توركیه‌دان. ئه‌م هێزانه‌بۆ ئازادكردنی ئه‌م هاووڵاتییه‌كوردانه‌دوای پاره‌یان كردووه. .
كەسێکی نزیک لەم پەناخوازانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «له‌ڕێكه‌وتی ٣٠ی گه‌لاوێژدا ٩ په‌ناخوازی كورد بە ناوەکانی ده‌ماوه‌ند پاكسرشت، مۆبین وه‌له‌دبه‌یگی، ئه‌فشار ڕۆسته‌می، به‌همه‌ن شادڕه‌وان، مه‌سعوود حه‌یده‌ری، سه‌عید ئه‌حمه‌دی، فه‌ردین ده‌روێشپوور، هیدایه‌ت ڕۆخزادی و ئارمان ڕه‌شیدی هوسێن، لەگه‌ڵ ٥٧ په‌ناخوازی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و لە کاتی هەوڵداندا بۆ بەجێهێشتنی تورکیا لە ناوچەیەکی شاخاوی و دارستانی نزیک شاری ئەستەنبۆل لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، «ئەم کەسانە لە ڕێکەوتی ٣ی خەرماناندا پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا گرتووە و وتوویانە کە گواستراونەتەوە بۆ شارێکی هاوسنوور لەگەڵ سووریادا و چونکوو خۆیان بە هاووڵاتیی سووری ناساندووە دەوڵەتی تورکیا بەتەمایە سنوورداشی سووریایان بکات. ئەم پەناخوازانە دوای گوازرانەوە بۆ سنووری سووریا ئەمجار خۆیان بە هاووڵاتیی ئێرانی ناساندووە و بۆ سەلماندنی ئیدیعاکەشیان وێنەی پاسپۆرتەکانیان نیشانی پۆلیسی تورکیا داوە، بەڵام دوای جیاکردنەوەیان لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە جیا گواستراوەتەوە بۆ شاری ئەعزازی باکووری سووریا».
له‌ڕێكه‌وتی ٣١ی خەرماناندا، سەرجەم ٤٣ زیندانییە سیاسی و مەزهەبییەکەی بەندی ١٠ی زیندانی ناوەندیی ورمێ وەک له‌ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر مۆڵەتنەدانی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندان بە هەناردنی زیندانییە نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان، بەشەخواردنی دەوڵەتییان وەر نەگرتوو و پێكڕا مانیان له‌خواردن گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئێستە ١٢ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی کە لە زینداندا تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون، پێویستیان بە هەناردنی بەپەلەیە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و ئەنجامدانی تاقیکارییە پێویستە پزیشکییەکان و تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان، بەڵام سەرەڕای داواکاریی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زیندان بۆ ئەم هەناردنە، لەبەر ناڕازیبوونی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندان تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بەم ئاڕاستەیەدا هەڵ نەگیراوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە نیوەڕۆی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانەوە سەرجەم زیندانییە سیاسی و مەزهەبییەکانی بەندی ١٠ی ئەم زیندانە ئامادە نەبوون بەشەخواردنە دەوڵەتییەکەی خۆیان وەر بگرن و بە پێشکەشکردنی نامەی مانگرتن ڕایان گەیاندووە کە تا دەستبەسەرکردنی ئامانجەکانیان درێژە بە مانگرتنەکە دەدەن.
بۆ بینینی خشتە و وردەکارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە مانگانەیە سەیری ئەم لینکە بکە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠دا
-
ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠دا
-
ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا
-
ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا
-
ڕاپۆرتی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١دا(مارس/ئاوریلی ٢٠٢٢)