تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)

  • کۆڵبەران

تاریق نەزەری، حسەین کەمالیان و سیامەند حەسەنپوور، سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی، پیرانشار و سەردەشت، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و داکەوتن لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدوونران لە لایەن ئەم هێزانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، پیرانشار و سەردەشت کوژران.

هەروەها چوار کۆڵبەریش بە هۆی پەلامار و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و پیرانشار بریندار بوون.

ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو-بریندارڕوونکردنەوە
١کەمال مەحموودیبۆکانبانه۲ی ڕەزبەربرینداربە دەسڕێژەی هێزە سنوورپارێزەکان
٢شوکروڵڵا (پاشناو نەزانراوە)بۆکانبانه٢ی ڕەزبەربرینداربە دەسڕێژەی هێزە سنوورپارێزەکان
٣تاریق نەزەریسەلاسی باوەجانینەوسوود١١ی ڕەزبەرکوژراو بە دەسڕێژەی هێزە سنوورپارێزەکان
٤حسەین کەمالیانپیرانشارپیرانشار١٦ی ڕەزبەرکوژراوبە پەلامار و دەسڕێژەی هێزە سنوورپارێزەکان
٥فەردین قەلاشپیرانشارپیرانشار١٦ی ڕەزبەربرینداربە دەسڕێژەی هێزە سنوورپارێزەکان
٦سیامەند حەسەنپوورسەردەشتسەردەشت١٩ی ڕەزبەرکوژراوداکەوتن لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە؛ دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
٧ڕزگار حەسەنیسەقزبانه٢٤ی ڕەزبەربرینداربە دەسڕێژەی هێزە سنوورپارێزەکان
  • لەسێدارەدان

لانیکەم ١٠ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی کرماشان، قزلحەساری کەرەج، هەمەدان و ورمێ لە سێدارە دران.

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١کامبەخش مەحموودیبێستونکوشتنی بەئەنقەست۴ی ڕەزبەرزیندانی دیزڵئاوای کرماشان۳۴ ساڵان، نزیکەی ۲ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٢فەزلوڵڵا پوورنەسیریکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان١١ی ڕەزبەرزیندانی قزلحەساری کەرەج
٣نیما مورادیئیلامکوشتنی بەئەنقەست١٠ی ڕەزبەرزیندانی قزلحەساری کەرەج
٤نەسروڵڵا مینەتیئیلامکوشتنی بەئەنقەست١٠ی ڕەزبەرزیندانی قزلحەساری کەرەج
٥مەولوود خالیدیانقوروەکوشتنی بەئەنقەست١١ی ڕەزبەرزیندانی قزلحەساری کەرەجنزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٦ئەشکان یاریکرماشانمادە هۆشبەرەکان١٤ی ڕەزبەرزیندانی ناوەندیی هەمەدان
٧بورهان ئەنساریورمێمادە هۆشبەرەکان١٩ی ڕەزبەرزیندانی ناوەندیی ورمێ
٨ستار خەسرەویهەرسینمادە هۆشبەرەکان١٨ی ڕەزبەرزیندانی قزلحەساری کەرەج
٩ئەسعەد فەرهەنگسەقزکوشتنی بەئەنقەست١٩ی ڕەزبەرزیندانی ناوەندیی ورمێباوکی ٣ منداڵ، نزیکەی ٩ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
١٠ناسر محەممەدی (هەنگروانی)ورمێکوشتنی بەئەنقەست٢٤ی ڕەزبەرزیندانی ناوەندیی ورمێ
  • سزاکان

لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی پیاچوونەوە، کەیفەری و شۆڕشی ئیسلامیی شارەکانی تاران، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، سنە و مەریوانەوە، بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران و بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپا.

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی بڕیاردادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١عەزیر عەزیزیمەهابادیارمەتیدانی تاوانکار بۆ هەڵاتن لە دادگاییکران و سزادان ۱ی ڕەزبەرلقی ۳۶ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تارانپەسەندکردنی سزای ساڵێک بەندکرانباوکی پەخشان عەزیزی٬ زیندانیی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان، ئەم حوکمە پێشتر لە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵدا دەر کرابوو.
٢پرشنگ عەزیزیمەهابادیارمەتیدانی تاوانکار بۆ هەڵاتن لە دادگاییکران و سزادان ١ی ڕەزبەرلقی ۳۶ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تارانپەسەندکردنی سزای ساڵێک بەندکرانخوشکی پەخشان عەزیزی٬ زیندانیی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان، ئەم حوکمە پێشتر لە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵدا دەر کرابوو.
٣حسەین عەباسیمەهابادیارمەتیدانی تاوانکار بۆ هەڵاتن لە دادگاییکران و سزادان ١ی ڕەزبەرلقی ۳۶ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تارانپەسەندکردنی سزای ساڵێک بەندکرانزاوای بنەماڵەی پەخشان عەزیزی٬ زیندانیی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان، ئەم حوکمە پێشتر لە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵدا دەر کرابوو.
٤ئەیوب ئەنیسی گەنجهمەهابادپیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆی وڵات١ی ڕەزبەرلقی ۳۶ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تارانپەسەندکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ئەم حوکمە پێشتر لە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵدا دەر کرابوو.
٥محەممەدڕەزا قەیتەرانیمەهابادهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا٣ی ڕەزبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد۶ مانگ بەندکران
٦مەحموود ڕەسوولپوورشنۆپێوەندی و ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری ئێرانداسەرەتای ڕەزبەردادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆ۲ ساڵ بەندکران
٧ئیبراهیم خیشکارمەریوانهاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری ئێرانسەرەتای ڕەزبەردادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان۱ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ۶ مانگ بەندکران
٨زەهرا ساجدی‌نیابۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت٨ی ڕەزبەرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان۱۰ مانگ بەندکران
٩ژينا مودەڕیس گورجیسنەبانگەشەی دژ بە حکومەت١١ی ڕەزبەرلقی ٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستان۲ ساڵ و ۴ مانگ بەندکران بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، ١٦ مانگی لە زیندانی سنەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژینا پێشتر سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانی بەسەردا سەپابوو.
١٠ئیدریس کارسازشنۆهاوکاریکردن ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری ئێرانداناوەڕاستی ڕەزبەردادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆ۳ ساڵ بەندکران
١١سووسەن حەسەنزادهبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت و ئەندامبوون لە ڕێکخراوە دژبەرەکانی وڵاتدا١٧ی ڕەزبەرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان۳ مانگ بەندکران
١٢مەنیژه خۆشنوودبۆکانبانگەشی دژ بە حکومەت٢١ی ڕەزبەرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان۱۰ مانگ بەندکران۵۶ ساڵان، لە ماوەی دەستبەسەربووندا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کرابوو.
١٣پەخشان عەزیزیمەهابادپشتگوێخستنی دەستووری هێزە دەوڵەتییەکان٢٨ی ڕەزبەردادگای کەیفەریی ٢ی کۆمەڵەی دادوەریی قودسی تاران ۶ مانگ بەندکرانهۆکاری دەرکردنی ئەم سزایە دەگەڕێتەوە بۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا دژ بە لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی یارسان کە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە درا.
١٤وریشه مورادیسنەپشتگوێخستنی دەستووری هێزە دەوڵەتییەکان٢٨ی ڕەزبەردادگای کەیفەریی ٢ی کۆمەڵەی دادوەریی قودسی تاران ٦ مانگ بەندکرانهۆکاری دەرکردنی ئەم سزایە دەگەڕێتەوە بۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا دژ بە لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی یارسان کە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە درا.
  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. یەک کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا و دوو چالاکی دیکەیش دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە لە زیندان ئازاد کران. لەسەر چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی تر هێشتا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
١ئەمیرحسەین حەقجوویانسەحنەسەحنە۲ی ڕەزبەرئەندامی بنەماڵەی ڕەزا ڕەساییڕۆژی ۱٤ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ئازاد کرا.
٢سروه شیریبۆکانبۆکان٤ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٣پەیمان شیریبۆکانبۆکان٤ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٤فەردین شیریبۆکانبۆکان٤ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٥خەبات ئێراندۆستبۆکانبۆکان١١ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٦گۆران خودامورادیسنەسنە١٦ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٧عوسمان حەبیبوڵڵاهیشنۆشنۆ١٧ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٨ئاکام میهەنخاشنۆشنۆ١٧ی ڕەزبەرهاووڵاتی
٩حەمید چەپاتیورمێورمێ٢٥ی ڕەزبەرچالاکی مەدەنیچەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
١٠ئیدریس فەتحیسەقزسەقز٢٥ی ڕەزبەرهاووڵاتی
١١عەبدوڵڵا شەریفزادهسەقزسەقز٢٩ی ڕەزبەرئەندامی گرووپی شاخەوانیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سەقز بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران
١٢پەیام فەتحیسنەسنە٣٠ی ڕەزبەرچالاکی کرێکاریبانگهێشتکردن بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا
١٣جەمال ئەسەدیسنەسنە٣٠ی ڕەزبەرچالاکی ژینگەپارێزبانگهێشتکردن بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا
  • کوشتنی کاسبکاران

ڕۆژی ١٢ی ڕەزبەر (٣ی ئۆکتۆبەر) هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی پۆلیسی ئینتیزامیی بۆکان لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ کەوتنە دوای ئۆتۆمبێلی یووسف دەشتیی کاسبکاری ٣٨ ساڵەی کورد و دەسڕێژیان لێ کرد کە بووە هۆی برینداربوونی شۆفیرەکە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا و ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا.

  • کوشتنی هاووڵاتیان

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبەر) مێهرشاد ئەڵماسی، لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان کە دەسفرۆش بوو، لە نزیک مەیدانی تاقەوسانی ئەم شارە کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی پۆلیس و گیانی لە دەست دا.

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

بڕیاری دەستبەسەربوونی سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ، هاووڵاتیانی خەڵکی گوندی «خورەنج»ی پیرانشار کە لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو و لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراون، جارێکی تر بۆ ماوەی مانگێک درێژ کرایەوە.

زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کوردی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی کە لە زیندانی ناوەندیی یەزددا حەڤدەیەم ساڵی بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە دەستووری وەزارەتی ئیتلاعات لە مافی دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە چوار ساڵ لەمەوپێشەوە و دوابەدوای گوازرانەوە بۆ زیندانی یەزد، تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دیدار بکات. ئەم زیندانییە سیاسییە هەروەها بە هۆی بەردەوامبوونی ئازاری قورسی پاڵووی لای ڕاستیەوە، بە مەبەستی سی‌تی سکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەڕوخیی یەزد کرا و سەرەڕای ناڕەزایی و دەنگهەڵبڕینی، هێزەکانی زیندان ناچاریان کرد بە کەلەبچە و پێبەندەوە تاقیکارییەکە ئەنجام بدات.

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە. بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە دانیشتووی شاری سنەن و هەر بۆیە لە چەند مانگی ڕابردوودا داوای کردبوو بیگوێزنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.

ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) بەڕێوە چوو. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەرەوە (١٠ی ئۆکتۆبەر) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕوبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا بە شێوەی بێسنوور مانی لە خواردن گرتووە.

دارا ڕەشیدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەردەشت کە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، لە سەرەتای ڕەزبەرەوە (کۆتایی سێپتامبەر) بە دەستووری سەرۆکی زیندانەکە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ئەمن و لە مافی دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

ئەحمەدڕەزا حائیری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران کە لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا سزای سێ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە گوشار و دەستێوەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان، لە زینداندا ڕووبەڕووی دۆسیەسازیی نوێ بووەتەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٦ی ئۆکتۆبەر) دانیشتنی لێپرسینەوە لەم زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» لە لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کەرەج بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو.

  • دۆخی بەندکراوانی تاوانە گشتییەکان

هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان بە کەلەبچە و پێبەندەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

فەردین و فەرهاد ئاقازاده، دو برای بەندکراوی خەڵکی ورمێ، دوای ئەوەی لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئەشکەنجە دران و گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

  • حاڵەتەکانی تر

ئێوارەی ٢٣ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبەر) و دوابەدوای نووسینی وشەی «شەهید» لەسەر کێلی مەزاری شێخ ئازاد شەهابی، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خانەقای «ڕێگای ئازادی» لە شاری سەقز و پەلاماری ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی شێخ ئازاد و دەروێشەکانی ناو خانەقاکەیان دا. شێخ ئازاد شەهابی کە لە سیما ناسراوەکانی عیرفان و تەسەوفی کوردستان بوو، ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ (١٨ی جولایی ٢٠٢٤) لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەدا بە ناوەکانی پەیمان محەممەدی و پەرویز ڕەحیمپەنا لە خانەقای «ڕێگای ئازادی»ی شاری سەقز بە دەسڕێژی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژران.