تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرماوەزی ١٤٠٣دا (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٤)، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپێنراوە و لانیکەم ٤٠ کەسی دیکەیش هەر بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون. ژنێک لە ئیلام بوو بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن و دوو پیاوی لاویش بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژران. سێ زیندانیی سیاسیی کوردیش لە ڕێگای مانگرتنەوە لە خواردن و لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدا، لە بەرانبەر دۆخی خراپی خۆیاندا دەنگیان هەڵبڕی. لە بواری مافە پیشەییەکاندا چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان سزای دابڕاندن و دەرکردن لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا. لە بەستێنی ژینگەپارێزییشدا ڕێوڕەسمی «زاگرۆسانە» سەرەڕای ئەوەی لە پێشترەوە مۆڵەتی بۆ وەرگیرابوو، لەژێر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا هەڵوەشایەوە و هەڕەشەی دەستبەسەرکردن لە چالاکانی ژینگەپارێز کراوە.
- کۆڵبەران
محەممەدکەریم ئەزەغ به هۆی جەڵدەی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود گیانی لە دەست دا. هەروەها مەسعەب سەبزەواری بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە هەر لەو ناوچەیەدا کوژرا. لە ڕووداوێکی دیکەدا عەبدوڵڵا مەعرووفی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بریندار بوو.
- لەسێدارەدان
لانیکەم ١٦ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی هەمەدان، قزلحەساری کەرەج، سەقز، ئەردەکان، یەزد، ئیلام، میاندواو و مەهاباد لە سێدارە دران.
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئەمیرحسەین پاتاقی | سەرپێڵی زەهاو | مادە هۆشبەرکان | ١ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی هەمەدان | ۳۳ ساڵان، ۵ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو |
٢ | مەیسەم نووری | قوروە | مادە هۆشبەرکان | ١ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی هەمەدان | |
٣ | موسلیم جەعفەری | نوورئابادی لوڕستان | مادە هۆشبەرکان | ٤ی سەرماوەز | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
٤ | جیهانگیر (موسلیم) ڕەحیمی | سەقز | کوشتنی بەئەنقەست | ٦ی سەرماوەز | زیندانی سەقز | |
٥ | محەممەدعەلی دەرکه | کرماشان | مادە هۆشبەرکان | ٨ی سەرماوەز | زیندانی ئەردەکانی یەزد | |
٦ | سیاوەش یاری | کرماشان | مادە هۆشبەرکان | ٨ی سەرماوەز | زیندانی ئەردەکانی یەزد | |
٧ | فەریده جەعفەرزاده | ئیلام | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
٨ | عالیه کاوریزاده | دێلوڕان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
٩ | حەسەن حەسەنبەیگی | سیروانی ئیلام | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
١٠ | عەبدولوەهاب باباخانیان | بەدرەی ئیلام | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
١١ | سەلاح ڕەحیمی | سنە | مادە هۆشبەرکان | ٢٥ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی یەزد | |
١٢ | سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانی | بۆکان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٦ی سەرماوەز | زیندانی میاندواو | |
١٣ | ڕەحیم بەرین | مەهاباد | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی مەهاباد | |
١٤ | جەمال نەبووره | مەهاباد | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی مەهاباد | |
١٥ | سوهراب ئەحمەدپوور | کووهدەشتی لوڕستان | مادە هۆشبەرکان | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٧٠ ساڵان |
١٦ | مەجید جەمشیدی | نوورئابادی لوڕستان | مادە هۆشبەرکان | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی قزلحەساری کەرەج |
- سزاکان
لانیکەم ١١ هاووڵاتی، چالاک و ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان لە شارەکانی سنە، بۆکان، پیرانشار، مەهاباد و کرماشان بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران، بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری دەرکردنی سزا | دادگای بڕیاردەر | سزا | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | سروه پوورمحەممەدی | سنە | پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات | ۵ آذر | دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستان | ۵ ساڵ بەندکران | مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین |
٢ | ئیدریس حاجیپوور | بۆکان | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۶ آذر | لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان | ٣ مانگ بەندکران | |
٣ | هێمن ئیبراهیم حەمزه | بۆکان | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۶ آذر | لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان | ٣ مانگ بەندکران | |
٤ | ڕەشید ڕەحیمی | بۆکان | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۶ آذر | لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان | ساڵێک بەندکران | |
٥ | ئەحمەد حەسەنزاده | بۆکان | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۱۵ آذر | لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان | ٣ مانگ بەندکران | ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان |
٦ | ڕەحمان قادری | پیرانشار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۱۵ آذر | لقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی پیرانشار | ٨ مانگ بەندکران | |
٧ | حاجی بەرزه | پیرانشار | بانگەشەی دژ بە حکومەت و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ | اواسط آذر | لقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی پیرانشار | ۵ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ۱۵ میلیۆن تمەن پارە | |
٨ | سلێمان چووپانی | پیرانشار | ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتدا و بانگەشەی دژ بە حکومەت | اواسط آذر | لقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی پیرانشار | ۲ ساڵ و ۷ مانگ بەندکران | |
٩ | ئەیوب دەماوەندی | پیرانشار | سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل | اواسط آذر | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | ۵ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکران | |
١٠ | ئیدریس مینبەری | سنە | پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات | اواسط آذر | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ۱ ساڵ بەندکران و ساڵێکیش بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ۳ ساڵ | ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژینی سنە |
١١ | بەهمەن نادری | کرماشان | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۲۱ آذر | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشان | ساڵێک بەندکران و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن پارە |
· مافە پیشەییەکان
چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستانەوە سزای دابڕاندنی هەمیشەیی، دەرکردن و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا.
هەروەها بڕیاری دەرکردنی چالاکێکی پیشەیی دیکەی مامۆستایانی کوردستان بە ناوی لەیلا سەلیمی کە پێشتر هەر لە لایەن ئەم لیژنەیەوە بەسەریدا سەپابوو، لە لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستاندا گۆڕدرا بۆ ٢ مانگ دابڕاندن لە کار.
- دەستبەسەرکردن
لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد، لەوانە دوو منداڵی ١٤ و ١٧ ساڵان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشان بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.
چوار کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی ورمێ، شنۆ و نەغەدە کران و دوو کەسیش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ژمارەیەکی تر لەو دەستبەسەرکراوانە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
ژمارە | ناو | خەڵکی | شوێنی دەستبەسەرکران | بەرواری دەستبەسەرکردن | بواری چالاکی | شوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | فەرەیدوون سوڵتانی | تیکاب | تیکاب | ٢ی سەرماوەز | هاووڵاتی | ١٤ی سەرماوەز بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا |
٢ | مەنسوور قەنبەری | گوندی مەرزەڵانی سەلاسی باوەجانی | سەلاسی باوەجانی | سەرەتای سەرماوەز | هاووڵاتیی یارسان | لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کرماشاندایە |
٣ | جەمشید حەقانی | گوندی مەرزەڵانی سەلاسی باوەجانی | سەلاسی باوەجانی | سەرەتای سەرماوەز | هاووڵاتیی یارسان | لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کرماشاندایە |
٤ | هیوا بەهمەن | بۆکان | بۆکان | ٤ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٥ | بێهزاد دادخاە | سەقز | سەقز | ٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٦ | ئازاد خادم | سەقز | سەقز | ٥ی سەرماوەز | مامۆستا | |
٧ | عەبدوڵڵا کەریم گوڵان | سەقز | سەقز | ٥ی سەرماوەز | مامۆستا | |
٨ | سووسەن حەسەنزاده | بۆکان | بۆکان | ٦ی سەرماوەز | چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران |
٩ | ئەمیر محەممەدخانی | دیواندەرە | دیواندەرە | ٧ی سەرماوەز | چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو | |
١٠ | عەبدوڵڵا قولیزاده | بۆکان | بۆکان | ١٠ی سەرماوەز | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن بە توندوتیژییەوە |
١١ | هێمن قولیزاده | بۆکان | بۆکان | ١٠ی سەرماوەز | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن بە توندوتیژییەوە |
١٢ | ئیدریس کارساز | شنۆ | شنۆ | ١١ی سەرماوەز | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران |
١٣ | حسەین فیرووزی | سەقز | سەقز | ١٢ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
١٤ | هیوا فەیزی | سەقز | سەقز | ١٢ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
١٥ | حەمید عەزیزی | کامێران | کامێران | ١٣ی سەرماوەز | خاوەنی بەڵگەنامەی دوکتۆرا لە بەشی پێوەندییەکان و میدیای زانکۆی تەباتەبایی و مامۆستای قوتابخانە | |
١٦ | سۆران یووسفی | بۆکان | بۆکان | ١٤ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
١٧ | ئومید حامیدی | کامێران | کامێران | ١٧ی سەرماوەز | مامۆستا | لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا |
١٨ | دیاکۆ عەزیزی | شنۆ | شنۆ | ٢٢ی سەرماوەز | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران |
١٩ | سیامەند سەیدئەحمەدی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٤ی سەرماوەز | هاووڵاتی | دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا |
٢٠ | زانیار سەیدئەحمەدی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٤ی سەرماوەز | هاووڵاتی | ۱۶ ساڵان |
٢١ | ئارام مەبزووله | مەهاباد | مەهاباد | ٢٤ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٢ | یووسف قاڵ | مەهاباد | مەهاباد | ٢٤ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٣ | قادر خەرامانفەر | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٤ | کەمال مەسعوودی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٥ | جەلال سەدەفی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٦ | ئەیوب ڕەسوولی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٧ | ڕێبوار ڕەسوولی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٨ | ڕەحمان دانا | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٢٩ | شوانه جیهانیفەر | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٣٠ | سالار شەمس بورهان | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٣١ | فەرهاد قوه | مەهاباد | مەهاباد | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٣٢ | کۆمار ساڵحی | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٣ | پەیمان ڕەنجبەر | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٤ | هێمن پاڵانی | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٥ | خالید کەمەری | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٦ | ئومید ساڵحی | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٧ | ئەیمەن سەفایی | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٨ | عیرفان مورادی | سەرپێڵی زەهاو | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ی سەرماوەز | هاووڵاتی | لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە |
٣٩ | نازەنین ئەلیاسی | مەهاباد | مەهاباد | ٢٦ی سەرماوەز | هاووڵاتی | |
٤٠ | حاجی بەرزه | پیرانشار | نەغەدە | ٢٨ی سەرماوەز | مامۆستای زمانی کوردی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکران |
- ژنکوشتن
ژنێکی ٤٦ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی و بە چەقۆ کوژرا. ناسنامەی ئەم ژنە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و دەوترێت بە هۆکاری «کێشەی خێزانی» کوژراوە.
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئەمیرحسەین پاتاقی | سەرپێڵی زەهاو | مادە هۆشبەرکان | ١ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی هەمەدان | ۳۳ ساڵان، ۵ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو |
٢ | مەیسەم نووری | قوروە | مادە هۆشبەرکان | ١ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی هەمەدان | |
٣ | موسلیم جەعفەری | نوورئابادی لوڕستان | مادە هۆشبەرکان | ٤ی سەرماوەز | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
٤ | جیهانگیر (موسلیم) ڕەحیمی | سەقز | کوشتنی بەئەنقەست | ٦ی سەرماوەز | زیندانی سەقز | |
٥ | محەممەدعەلی دەرکه | کرماشان | مادە هۆشبەرکان | ٨ی سەرماوەز | زیندانی ئەردەکانی یەزد | |
٦ | سیاوەش یاری | کرماشان | مادە هۆشبەرکان | ٨ی سەرماوەز | زیندانی ئەردەکانی یەزد | |
٧ | فەریده جەعفەرزاده | ئیلام | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
٨ | عالیه کاوریزاده | دێلوڕان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
٩ | حەسەن حەسەنبەیگی | سیروانی ئیلام | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
١٠ | عەبدولوەهاب باباخانیان | بەدرەی ئیلام | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی ئیلام | |
١١ | سەلاح ڕەحیمی | سنە | مادە هۆشبەرکان | ٢٥ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی یەزد | |
١٢ | سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانی | بۆکان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٦ی سەرماوەز | زیندانی میاندواو | |
١٣ | ڕەحیم بەرین | مەهاباد | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی مەهاباد | |
١٤ | جەمال نەبووره | مەهاباد | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی ناوەندیی مەهاباد | |
١٥ | سوهراب ئەحمەدپوور | کووهدەشتی لوڕستان | مادە هۆشبەرکان | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٧٠ ساڵان |
١٦ | مەجید جەمشیدی | نوورئابادی لوڕستان | مادە هۆشبەرکان | ٢٨ی سەرماوەز | زیندانی قزلحەساری کەرەج |
· کوشتنی هاووڵاتیان
سوهەیب ئەحمەدی، هاووڵاتیی ٢٠ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ و خاوەنی سەرتاشخانە، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا. ئەو هێزانە لە گەڕەکی «باباجانی»ی ئەو شارەدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم هاووڵاتییە کرد و سوهەیب لە لای سەر و ملەوە پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.
محەممەددەماوەند میرزایی، کاسبکاری ٤٥ ساڵانی خەڵکی کامێران، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە جادەی کەرەج بۆ تاران کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی بەشی «ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ»ی هێزی ئینتیزامیی ئێران و بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی تاران گیانی لە دەست دا.
- دۆخی زیندانیانی سیاسی
عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، ڕۆژی ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا لە لایەن جێگری داواکاری گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە، مانی لە خواردن گرت.
موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە پازدەهەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ئێڤینی تاراندا تێدەپەڕێنێت، بە هۆی نەخۆشیی فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە، هەوکردنی بۆریی میز و شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێوە لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیردایە. بەڵام سەرباری ئەمە و بۆچوونی فەرمیی پزیشکیی دادیش لەمەڕ پێویستبوونی ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دۆخی ناجێگیری تەندروستییەوە، داواکاری گشتیی تاران ڕێگری دەکات لە ناردنی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی. هەر ئەم بێبەشکردنەی لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی تایبەیتمەندی پزیشکی بووەتە هۆی ئاوسان و ئاسیتی بەرچاوی زگی ئەم زیندانییە سیاسییە و ئەمەش زەختی سەر سییەکان و مەعیدەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.
فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا، ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفت، لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە مانی لە خواردن گرتووە. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بێبەشکردنی بەردەوامی لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم زیندانییە سیاسییەدا.
· ژینگە
ڕێوڕەسمی «زاگرۆسانە» کە لەسەر بانگەوازی دەیان ئەنجومەنی ژینگەپارێز لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا دەستی پێ کردبوو، لە مەهەباد بە هۆی هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و شارەوانییەوە هەڵوەشایەوە. ئەم ڕێوڕەسمە کە چالاکانی ژینگەپارێز پێشتر مۆڵەتەکەیان لە شارەوانی بۆ وەرگرتبوو و ڕێکارە پێویستەکانیشیان گرتبووە بەر، بەرەوڕووی هەڵوەشانەوە بوویەوە. هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پێوەندییان بە هەندێ لەو چالاکانەوە کردووە و هەڕەشەیان لێ کردوون کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکە و ئامادەبوونی بەکۆمەڵ لە شوێنە دیاریکراوەکاندا، هەرهەموویان دەستبەسەر دەکرێن.