تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە جۆزەردانی ١٤٠٤دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٥)، دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هاوکات سزای بەندکران بۆ لانیکەم ٨ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد دەرکراوە. هەروەها لانیکەم ٣٩ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە.
دوابەدوای هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران و دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە تێکهەڵچوونی قورس و بێوێنە لە نێوان هەردوو دەوڵەتی ئیسراییل و ئێراندا، حکومەت درێژەی بە سیاسەتی سەرکوتکارانەی خۆی لە ناوخۆی ئێراندا، لەوانە لە کوردستان، داوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ بەندکراوی تۆمەتبار بە «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە ئێراندا لە سێدارە دراون و ئەمەیش بووەتە مایەی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی لەسێدارەدانی هەموو ئەو بەندکراوانەدا کە بە ئاوا تۆمەتێکەوە لە زینداندان.
هاوکات هەندێ ڕاپۆرت لەسەر دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و نایاسایی ژمارەیەک هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارە جیازەکانی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە. توندکردنەوەی کەشی ئەمنی و دانانی خاڵی پشکنین لە ناو شارەکاندا و بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیی چالاکانی مەدەنی و تەنانەت هەندێ لە دژبەران و ڕەخنەگرانی شەڕ، هەمووی نیشاندەری ئەوەیە کە حکومەت هێشتا هەر سەرکوت بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی لە سیاسەتی ناوخۆدا دەزانێت؛ سیاسەتێک کە تەنانەت لە کاتی شەڕ و قەیرانە بەربڵاوە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیشدا هیچ نەگۆڕاوە و تا ئێستایش لەسەر کۆنترۆڵکردن و تۆقاندنی کۆمەڵگە چڕ بووەتەوە.
هەروەها بەپێی هەندێ ڕاپۆرت لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە، سوپای پاسداران دانیشتوانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی نزیک لە ناوەندە سەربازییەکانی ناچار کردووە ماڵەکەیانی خۆیان بەجێ بهێڵن و چۆڵی بکەن.
· کۆڵبەران
بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی محەممەد ڕەحیمی و کووروش مورادی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و سەوڵاوا کوژران و لانیکەم دوو کۆڵبەری تریش لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون.
ژمارە | ناو | خەڵکی | دۆخ | بەرواری ڕوودان | شوێنی ڕووداو | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | محەممەد ڕەحیمی | پاوە٬ پارێزگای کرماشان | کوژراو | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | نەوسوود٬ پارێزگای کرماشان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٢ | کووروش مورادی | سەوڵاوا٬ پارێزگای کوردستان | کوژراو | ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەوڵاوا٬ پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
ژمارە | ناو | خەڵکی | دۆخ | بەرواری ڕوودان | شوێنی ڕووداو | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | ڕزگار وەتەندۆست | سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | بریندار | ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
2 | مێهران فەتاحی | بانە، پارێزگای کوردستان | بریندار | ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
· لەسێدارەدان
لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ماکۆ، قزلحەساری کەرەج، ناوەندیی کەرەج، قەزوێن، کرماشان و ورمێ لە سێدارە دران.
ڕۆژی ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١٠ی ژوەنی ٢٠٢٥) دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ٩ بەندکراوی تۆمەتبار بە «ئەندامبوون لە داعشدا» لە سێدارە دراون؛ بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامە و شوێنی ڕاگرتن و لەسێدارەدانیان بکات. بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەست کەوتووە، زۆربەی ئەم بەندکراوانە کە هاووڵاتیی کوردی سوننە بوون، ڕۆژی ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٢ی مەیی ٢٠٢٥) دوای هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندان بۆ سەر بەندی زیندانییە مەزهەبییەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەج و بە توندوتیژی و لێدانێکی زۆرەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و وا دیارە بە شێوەی بەکۆمەڵ لە سێدارە دراون. ئەم ٩ کەسە لە دەستبەسەرکراوانی تێکهەڵچوونەکەی ڕێبەندانی ١٣٩٦ (٢٠١٨) لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیی کرماشان بوون.
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | موراد دلایی میلان | چاڵدێران٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ماکۆ | |
2 | فەرمان کۆشکی | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | کوشتنی بەئەنقەست | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
3 | ڕەحیم ئەمیری | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج | |
4 | ئەمیر ئیبراهیمی | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج | |
5 | عەباس لەکی | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
6 | حوجەت هەواسیزادە | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
7 | خودایار کەیفەری | سەحنە، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی قەزوێن | دوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا |
8 | فەرهاد حسەینی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | |
9 | محەممەد شاهمورادی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | |
10 | عەلی کەرەمی نەسر | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
11 | عەلیڕەزا شەهبازی | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
12 | ناسر نەبیزادە | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی ورمێ | |
13 | کەریم هیممەتی | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
14 | حەمزە یاری | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
15 | مەسعوود ناسری | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
16 | ئەردەشیر سوڵتانئابادی | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
17 | سەجاد مورادیی موتڵەق | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
· سزاکان
لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چالاکوانانی ئایینی، سیاسی، کرێکاری، مەدەنی و ژینگەپارێز، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە لە شارەکانی مەریوان، شنۆ، هەمەدان، سنە و دێولان بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران، بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.
ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | تۆمەت | سزا | بەرواری دەرکردن | دادگای بڕیاردەر | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
1 | کارۆ عەلیداد | مەریوان، پارێزگای کوردستان | مەدەنی و ژینگەپارێز | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ١٩ مانگ بەندکران | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان | . |
2 | محەممەد ڕەسوولپوور | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | زیندانیی سیاسی | بانگەشەی دژ بە حکومەت و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ١ ساڵ بەندکران | ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ | . |
3 | مامۆستا ئایەت غوڵامی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مەزهەبی | بانگەشەی دژ بە حکومەت و تێکدانی ڕای گشتی | ٢ ساڵ بەندکران | ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان | . |
4 | ژیان میری | سنە، پارێزگای کوردستان | ژینگەپارێز | هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ٥٠ میلیۆن تمەن پارە | سەرەتای جۆزەردانی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | . |
5 | مەجید (نەجمەدین) دەریایی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | زیندانیی سیاسیی پێشوو | بانگەشەکردن بۆ گرووپە دژبەرەکانی حکومەت | ١ ساڵ بەندکران | ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ | . |
6 | هێدی شادیخاه | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا | ٢٢ مانگ بەندکران | ناوەڕاستی جۆزەردانی ١٤٠٤ | لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ | . |
7 | ئەمجەد گریاخیز | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | تبلیغ علیه نظام | ٢ مانگ بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو | ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | . |
8 | سوهەیلا مەتاعی | دێولان، پارێزگای کوردستان | مەدەنی | بانگەشەکردن بۆ گرووپە دژبەرەکانی حکومەت | ٣ مانگ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو | ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی دێولان |
· دەستبەسەرکردنەکان
لانیکەم ٣٩ هاووڵاتی، لەوانە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، ڕاگەیاندن، فەرهەنگی و ئایینی و هەروەها ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و هەمەدان، بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.
لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە یەک کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە. ئەگەرچی حەوت لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاویان تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.
ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | بەرواری دەستبەسەرکردن | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | مەهسا زارعی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مەدەنی | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | کرماشان، پارێزگای کرماشان | . |
2 | سامان کەریمی | بانە، پارێزگای کوردستان | سیاسی | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | . |
3 | فەرزانه ڕەشیدی | بانە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | . |
4 | بەفرین مەعرووفی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ و ٧ ڕۆژ ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا |
5 | مامۆستا بەرزان مەلێکی | سنە، پارێزگای کوردستان | ئایینی | ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | هەمەدان٬ پارێزگای هەمەدان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
6 | هیوا ئەحمەدی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
7 | سۆران سوڵتانی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
8 | ڕەحیم قودرەتی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
9 | محەممەد زەبیحی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
10 | ئیدریس عەلی محەممەدی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
11 | سمکۆ یووسفی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
12 | جەلال وەفایی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
13 | فەردین وەفایی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
14 | جەلال فەرەجی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
15 | ڕۆژین خوران | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
16 | ڕەعنا خوران | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
17 | شەهاب دارابی | شاباد، پارێزگای کرماشان | بلاگەر | ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | شاباد، پارێزگای کرماشان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
18 | ئەفشین ساعیدی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
19 | ڕەزا عیزەت تاج | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | زندانیی سیاسیی پێشوو | ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
20 | کەریم ئەسغەری | سنە، پارێزگای کوردستان | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
21 | فواد مورادی | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | . |
22 | ئەمین سەعدوویی | خۆی، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | خۆی، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
23 | عەلی محەممەدی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بنەماڵەی دادخوازان | ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
24 | پووریا نەسیری | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
25 | مێهران خەدیریپوور | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
26 | ئیسماعیل ئیسماعیلپوور | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
27 | ئاریان مەشایخی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
28 | ئیدریس ڕەسوولی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
29 | کامران ڕەسوولی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
30 | زاهید حەجەری | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | . |
31 | سرووش یووسفزادە | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
32 | ئومێد ڕەش | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
33 | شاهۆ مەحموودی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
34 | سۆران سەفەری | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
35 | کەیوان مامەگلی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
36 | ئەسعەد ڕەسوولزادە | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
37 | نوورەدین دوودکانلووی میلان | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
38 | خالید بەکری | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
39 | محەممەد بەکری | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا |
· بانگهێشتکردنەکان
ـ لەیلا پاشایی و باران ساعیدی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاشتر بە بارمتە ئازاد کرابوون، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە تۆمەتی نوێی «پێکهێنانی گرووپی نایاسایی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت»یان ڕووبەڕوو کرایەوە و ڕێژەی بارمتەکەیشیان بە ڕێژەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی دیکە زۆر کراوە.
ـ پازدە چالاکوانی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەریی دووی سنە کران.
ـ مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە، پاش ئازادکرانی کاتی، لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەرداندا (٩ی ژوەن) بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان بانگهێشت کرا.
· دۆخی زیندانیانی سیاسی
ـ ڕەزا ڕەمەزانزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران لە زیندانی تارانی گەورەدا (فەشافوویە) تێدەپەڕێنێت، دوای ئەوەی کەوتە بەر پەلامار و لێدانی ٤ بەندکراوی دیکە، بە قورسی لە لای سەرەوە بریندار بوو، بەڵام سەرەڕای ئەمەیش پاش ٣ ڕۆژ خوێنلەبەرچوون ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کرا.
ـ ئیرەج سۆفیمحەممەد، زیندانیی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد، لە ڕۆژی ١ی جۆزەردانەوە (٢٢ی مەی) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر گەڕاندنەوەی لەناکاوی لە زیندانی کراوەوە بۆ بەندی ناوخۆی زیندانی ئەم شارە، مانی لە خواردن گرت. ئەم بەندکراوە دوای چەند ڕۆژێک دوور خرایەوە بۆ زیندانی میاندواو و دەوترێت دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.