تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە پووشپەڕی ١٤٠٤دا (ژوەن و جولایی ٢٠٢٥)، سێ کۆڵبەر کوژراون و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون؛ لانیکەم شەش بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون؛ ٨ کەس سزایان بەسەردا سەپاوە؛ لانیکەم ٧٦ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ پێنج ژن بوونەتە قوربانیی دیاردەی «ژنکوشتن» و ژنێکیش تێزابی پێدا کراوە؛ سێ هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و لە هێرشێکی درۆنیی سوپای پاسداراندا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەندامێکی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە و ئەندامێکی دیکەیش بریندار بووە.
کۆڵبەران
بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی سەیوان عەبدوڵڵازادە، خالید محەممەدی و پەیام ئەحمەدی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و مەریوان کوژران و لانیکەم دوو کۆڵبەری تریش لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بارودۆخ | بەرواری ڕوودان | شوێنی ڕووداو | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | سەیوان عەبدوڵڵازادە | بانە، پارێزگای کوردستان | کوژراو | ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
| 2 | خالید محەممەدی | بانە، پارێزگای کوردستان | کوژراو | ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
| 3 | پەیام ئەحمەدی | سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | کوژراو | ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
لەسێدارەدان
لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسراییلدا»، «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن و کوشتن» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ناوەندیی کەرەج، کرماشان و بۆکان لە سێدارە دران. سزای لەسێدارەدانی تاوانباری «دەستدرێژیکردن و کوشتن» لە بەرچاوی خەڵکدا جێبەجێ کرا.
لە نێو ئەم کەسانەدا، ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی، خەڵکی سەردەشت و ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوول، خەڵکی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» و «افساد فیالارض» لە ڕێگای هاوکاریکردن و سیخوڕیکردنەوە بۆ ئیسراییل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٥ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە شێوەی نهێنی و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران. بە گوێرەی زانیارییەکان کۆتاپەسەندکردنی سزای ئەم هاووڵاتیانە بە پارێزەرەکانیان ڕانەگەیەنرابوو.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | ئیدریس ئالی | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | همکاری و جاسوسی برای اسراییل | ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی ورمێ | |
| 2 | ئازاد شوجاعی | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | همکاری و جاسوسی برای اسراییل | ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی ورمێ | |
| 3 | ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوول | سلێمانی، هەرێمی کوردستان | همکاری و جاسوسی برای اسراییل | ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی ورمێ | |
| 4 | ئومێد شوکریپوور | هلیلان٬ استان ایلام | مادەی هۆشبەر | ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج | |
| 5 | ئیلیا خەلیفەزادە | سقز٬ استان کردستان | دەستدرێژیکردن و کوشتن | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لە بەرچاوی خەڵکدا، بۆکان | |
| 6 | کیانووش خەسرەویی سیابیدی | کرمانشاه٬ استان کرمانشاه | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان |
سزاکان
لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چالاکوانانی ئایینی، دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، وەرزشوانێک و چالاکوانێکی کرێکاری، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، سنە و هەمەدان بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران، لەسێدارەدان، داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.
ـ ئارمان شادیوەند، گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرکۆماری پێشوو، سزای ٣٠ قامچیی بەسەردا سەپا و سزاکە هەر لە بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو شارەدا جێبەجێ کرا.
ـ سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز، لە لایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانەوە سزای خانەنشینکردنی زۆرەملێ بە دابەزاندنی پلەی فەرمانبەری بە ڕێژەی دوو گرووپی بەسەردا سەپا.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | تۆمەت | سزا | بەرواری دەرکردن | دادگای بڕیاردەر | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | مامۆستا بەرزان مەلێکی | سنە، پارێزگای کوردستان | ئایینی | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ١ ساڵ بەندکران و داماڵینی هەتاهەتایی جلوبەرگی مامۆستایەتی | ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان | |
| 2 | عەلی (سۆران) قاسمی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی | بەغی٬ موحارەبە٬ پێکهێنان و سەرکردایەتیکردنی گرووپی تاوانکارانەی باغی لەژێر ناوی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕان، شاماران، کۆمەڵە و پاکدا | ٣ جار لەسێدارەدان | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ | پێشتر بە تۆمەتی «هاوکاریکردن لە کوشتنی بەئەنقەستدا» سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو |
| 3 | پژمان سوڵتانی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی | بەغی٬ موحارەبه | ٢ جار لەسێدارەدان | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ | پێشتر بە تۆمەتی «بەڕێوەبەرایەتی لە کوشتنی بەئەنقەستدا» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو |
| 4 | کاوە ساڵحی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی | بەغی٬ موحارەبه | ٢ جار لەسێدارەدان | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ | |
| 5 | ڕزگار بەیگزادەی بابامیری | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی | بەغی٬ پێکهێنان و سەرکردایەتیکردنی گرووپی تاوانکارانەی باغی لەژێر ناوی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕان، شاماران، کۆمەڵە و پاکدا و سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل | ٣ جار لەسێدارەدان | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ | پێشتر بە تۆمەتی «دەستووردان بۆ کوشتنی بەئەنقەست» سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو |
| 6 | تەیفوور سەلیمیی بابامیری | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی | پێکهێنان و سەرکردایەتیکردنی گرووپی تاوانکارانەی باغی لەژێر ناوی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕان، شاماران، کۆمەڵە و پاکدا | لەسێدارەدان | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ | |
| 7 | جەعفەر سادقی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | وەرزشوان | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ١٠ مانگ بەندکران | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شنۆ | |
| 8 | کامران ساختمانگەر | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣٠ میلیۆن تمەن پارە | ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | |
دەستبەسەرکردنەکان
لانیکەم ٧٦ هاووڵاتیی کورد، لەوانە بریندارانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، فەرهەنگی، کرێکاری و هەروەها ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و تاران، بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.
لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە چوار کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی ورمێ و سنە کراون. زۆربەی ئەم هاووڵاتیانە تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | بەرواری دەستبەسەرکردن | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | لوقمان ئەحمەدپوور | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | لە بریندارانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی | سەرەتای پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 2 | سەعدوون غەزاڵی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 3 | ناسر ئەلیاسی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 4 | کەیوان ئاشتاب | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 5 | سلێمان قادرگەڵوان | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان | ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 6 | ڕێبوار موستەفازادە | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 7 | کیانووش چراغی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ||
| 8 | فەرهاد کەریمی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 9 | ئەمین باشۆکی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 10 | ئەفشین عەزیزی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 11 | کاکۆ عەزیزی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 12 | کاوە قادری | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 13 | عەسکەر نەجەفی | قەسری شیرین، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | قەسری شیرین، پارێزگای کرماشان | ||
| 14 | ڕەحمان خاڵخاڵی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 15 | عەلیڕەزا خالیدی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 16 | سامان کاکەمەمی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 17 | سامان سەیدمەحموودیان | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 18 | ئارش مەلائەحمەدی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 19 | جەلال خودامورادی | سنە، پارێزگای کوردستان | مەدەنی | ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 20 | ڕەحمان مام ئیسماعیل | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 21 | سەیدکەمتا ئیبراهیمی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مهاباد٬ استان آذربایجان غربی | ||
| 22 | ناسێح موستەفایی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 23 | حەمزە عوسمانی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | ||
| 24 | عەبدوڵڵا باخە | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | ||
| 25 | ئومێد باخە | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | ||
| 26 | ڕامیار ڕەزایی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | ||
| 27 | کامیار (کەمال) عوقابی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مەدەنی | ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 28 | سمکۆ مەعرووفی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 29 | ئاوات عەلیپوور | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 30 | ئەنوەر ئیبراهیمزادە | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 31 | مەلەک فەرەجبەیگی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مەدەنی | ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 32 | ئایهان ئیبراهیمزادە | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا | |
| 33 | دیاکۆ میری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 34 | مووسا ئومێدی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | سیاسی | ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ||
| 35 | ئیسماعیل سانیار | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 36 | وەهاب عەلیزادە | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 37 | ناسر زوموڕودی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | هاووڵاتی | ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ||
| 38 | ئەمجەد گریاخیز | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای شەش مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا | |
| 39 | قانیع خاتری | سنە، پارێزگای کوردستان | مەدەنی | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای هەشت مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا | |
| 40 | جەمال حسەیننژاد | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 41 | حەسەن شاداب | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 42 | شوانە شێربەیگی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 43 | مەحموود قادری | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 44 | مەنسوور فەراش | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 45 | کاوە خاکینەهاد | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 46 | عەزیز خزری | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 47 | زانیار خزری | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 48 | خدر ڕەسوولی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 49 | کلارا ڕەسوولی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 50 | حامید شامی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 51 | کامران ڕەواز | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 52 | سەلاح بەهامین | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 53 | مەنسوور ڕەحیمی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 54 | ئەیوب شەقاقی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 55 | زوبەیر مەحموودی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 56 | ئیسماعیل چووکەلی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 57 | فریا چاوشی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 58 | سەجاد حایری | ئیلام، پارێزگای ئیلام | نووسەر | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | دەماوەند، پارێزگای تاران | ||
| 59 | ئیبراهیم جانەفەرد | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 60 | محەممەد ئەڵڵاڕەزایی | دێولان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | دێولان، پارێزگای کوردستان | ||
| 61 | زانیار محەممەدنژاد | کامێران، پارێزگای کوردستان | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | ||
| 62 | سەباح ئەمینیان | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 63 | یووسف قوربانی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 64 | بنیامین ڕەحیمپوور | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا | |
| 65 | دیار ئەحمەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 66 | ئەیوب ئەحمەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 67 | عەلی ئەحمەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 68 | عابید ئەحمەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 69 | فواد محەممەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | ||
| 70 | ئێحسان خەزایی | کەنگاوەر، پارێزگای کرماشان | ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان | ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شەهریار، پارێزگای تاران | ||
| 71 | ئاراز ساڵحی | بۆجنوورد، پارێزگای خوراسانی باکوور | هاووڵاتی | ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | بۆجنوورد، پارێزگای خوراسانی باکوور | هێزە ئەمنییەکان دەیانویست منداڵە ١٤ ساڵانەکەی دەستبەسەر بکەن بەڵام لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوون | |
| 72 | ساسان چەمەنئارا | ئیلام، پارێزگای ئیلام | هونەرمەند و زیندانیی سیاسیی پێشوو | ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ||
| 73 | ئەسعەد سدیقی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | ||
| 74 | ڕووناک دەشتی | کامێران، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | ||
| 75 | سیروان عەزیزی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | کۆتایی پووشپەڕی ١٤٠٤ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ||
| 76 | یوونس شەریفی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا |
ژنکوشتن
لانیکەم پێنج ژنی کورد بە ناوەکانی مەحبووبە دلاوەری، سدیقە ڕوستەمی، لەیلا ڕوستەمی، موحەدیسە میرزایی و چنوور عەباسی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و کوردستان بە دەستی هاوسەر، زاوا یان داواکارەکەیان بە چەکی گەرم یان بەرکەوتنی شتی قورسەوە کوژراون.
هەروەها مێهری عەبدولقادری، ژنی ٢٥ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، لە یەکێک لە گوندەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کەوتە بەر پەلاماری تێزابەوە و دەموچاو و دەستەکان و چاوی بە سەختی بریندار بوو. مێهری عەبدولقادری لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا بینایی چاوێکی لە دست داوە و منداڵە ٨ ساڵانەکەیشی بریندار بووە.
کوشتنی هاووڵاتیان
ـ فواد عەلیخانی، ٤١ ساڵان، ڕۆژی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٣ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە خاڵی پشکنینی سوپای پاسداران لە مەیدانی ئازادەگانی کرماشاندا دەستبەسەر کرا و ڕۆژی دواتر هەواڵی گیانلەدەستدانی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەنرا. ئەگەرچی هێشتا نەتوانراوە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە بە تەواوی ڕوون و پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام هەندێ لە خزمان و هاوڕێیانی دەڵێن فواد لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.
ـ ئازاد ڕەعنایی، ٣٤ ساڵان، ڕۆژی ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٦ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە شەقامێکی سنەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی یەکەی فریاکەوتن و کوژرا.
ـ لەتیف یەعقووبی، خەڵکی گوندی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس کە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٦ی جولایی ٢٠٢٥) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا بریندار بووبوو، ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ (٢٢ی جولای) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لە دەست دا.
دۆخی زیندانیانی سیاسی
ـ قادر خەرامانفەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد کە لە نزیکەی حەوت مانگ پێشەوە لە دۆخی دەستبەسەربوونی کاتیدایە، سەرەڕای تووشبوونی بە چەندین نەخۆشیی سەخت و دژوار، لە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە و دەوترێت دۆخی تەندروستیی خراپ و ناجێگیرە.
ـ کیانووش چراغی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی دێلوڕان، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی یەک مانگەدا و ڕووبەڕووکردنەوەی کۆمەڵێک تۆمەت، لە ڕۆژی سێی پووشپەڕەوە (٢٤ی ژوەن) بە شێوەی وشک مانی لە خواردن گرتووە.
ـ موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بانە کە پازدەهەم ساڵی بەندکرانی لە زیندانی تارانی گەورەدا (فەشافوویە) تێ دەپەڕێنێت، لە وەرگرتنی دەواودەرمان و چارەسەرە پێویستەکان بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری وەک شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێ، فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە و هەوکردنی بۆریی میز بووە و سەرباری هەموو ئەمانە و ڕاسپاردەی فەرمیی پزیشکە تایبەتمەندەکان، بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان کردووە لە پێدانی چارەسەرە پێویستەکان.
بانگهێشتکردنەکان
ـ مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٥ی جولایی ٢٠٢٥) بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» بانگهێشتی بەردەم لقی حەوتەمی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام کرا.
هێرشی درۆنیی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و تێکهەڵچوونی چەکداری
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٩ی جولایی ٢٠٢٥) درۆنێکی خۆکوژی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی «شیوەگوێزان»ی پێنجوێن هێرشێکی کردە سەر ئۆتۆمبیلێک و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ئەندامێکی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی سەربازیی پژاک) گیانی بەخت کرد و ئەندامێکی دیکەیش بریندار بوو.
هەروەها لە ئەنجامی دوو تێکهەڵچوونی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی پووشپەڕدا (٢١ و ٢٢ی جولای) لانیکەم سێ ئەندامی هێزە سنوورپارێزەکان کوژران و ٥ کەسی دیکەیش بریندار بوون.