تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گەلاوێژی ١٤٠٤دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٥)، چوار کۆڵبەر کوژراون و پێنج کۆڵبەری تریش بریندار بوون؛ بەندکراوێکی مەزهەبیی کورد و لانیکەم دوو بەندکراوی تر بە تۆمەتی «بەغی»، «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» لە سێدارە دراون؛ ١٨ کەس سزایان بەسەردا سەپاوە؛ لانیکەم ١٣ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ دوو هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

کۆڵبەران

بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئەمین گەردی، بەرزان ساڵحی، هێمن دانش و ڕەحمان ڕەسوولزادە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و مەریوان کوژران و لانیکەم پێنج کۆڵبەری تریش بریندار بوون.

ژمارەناوخەڵکیدۆخبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
1ئەمین گەردیمەریوان، پارێزگای کوردستانکوژراو١ی گەلاوێژی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
2بەرزان ساڵحیبانە، پارێزگای کوردستانکوژراو٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
3هێمن دانشمەریوان، پارێزگای کوردستانکوژراو٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
4ڕەحمان ڕەسوولزادەبانە، پارێزگای کوردستانکوژراو٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

لەسێدارەدان

بەندکراوێکی مەزهەبیی کورد بە ناوی مێهدی ئەسغەرزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «ڕاپەڕینی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا، هەروەها سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی تر بە ناوەکانی ئەمیرمحەممەد فارووقی و سەفەرعەلی کەیفەری کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» بۆیان دەرچووبوو، لە زیندانە ناوەندییەکانی کرمان و قوروە جێبەجێ کرا.

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
1مێهدی ئەسغەرزادەجوانڕۆ، پارێزگای کرماشانڕاپەڕینی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
2سەفەرعەلی کەیفەریکەنگاوەر، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماندوای سێ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
3ئەمیرمحەممەد فارووقیقوروە، پارێزگای کوردستانکوشتنی بەئەنقەست٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤زیندانی قوروە٢٦ ساڵان، دوای ٦ ساڵ بەنکران لە سێدارە درا

سزاکان

لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، دێلوڕان، دیواندەرە، سنە، ورمێ و مەهاباد، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەتن (کەیفەری) و پیاچوونەوە و هەروەها لیژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکارییەوە بە تۆمەتی سیاسی سزای وەک بەندکران، بەندکرانی هەڵپەسێردراو، بێبژاردن، دەرکردن لە کار، دابڕاندنی هەمیشەیی لە خزمەتی دەوڵەتی، خانەنشینکردنی زۆرەملێ، بێبەشکردن لە وەرگرتنی پیشەی هەستیار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا.

ڕۆژی ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو بە ناوەکانی هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. دوای لێدانی دەرزیی بەنجکردن، سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی ئەم سێ بەندکراوە لە ڕێگای ئامێری گیۆتینەوە جێبەجێ کرا. پاشان بە ئامبۆڵانسێک گوازرانەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی ورمێ و دوای چەند کاتژمێرێک پانسمان و برینپێچکردن، بەبێ تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و وەرگرتنی چارەسەر گەڕێنرانەوە بۆ بەندی پێشوازیکردنی زیندانی ناوەندی.

ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕوونکردنەوە
1هیوا ئەمینیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیبانگەشەی دژ بە حکومەت١٠ مانگ بەندکران، ٥ مانگی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەسێردراوە و ٥ مانگەکەی تریشی گۆردراوە بۆ پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن پارە سەرەتای گەلاوێژی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز.
2بەهمەن فەیزیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیبانگەشەی دژ بە حکومەت١٠ مانگ بەندکران، ٥ مانگی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەسێردراوە و ٥ مانگەکەی تریشی گۆردراوە بۆ پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن پارە سەرەتای گەلاوێژی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز.
3ڕەحمان ڕەحیمپوورسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیبانگەشەی دژ بە حکومەت٥ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵ و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن پارە٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز.
4کیانووش چراغیدێلوڕان، پارێزگای ئیلامزیندانیی سیاسیی پێشووسووکایەتیکردن بە بەرپرسان و کاربەدەستانی دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا١٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و ٤٠ قامچی٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤لقی ١٠١ی دادگای کەتن (کەیفەری)ی دێلوڕان.
5ئومید شامحەممەدیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە سزای دەرکردن و دابڕاندنی هەمیشەیی لە پۆستی دەوڵەتی و دامودەزگاکانی ناو مادەی یاسایی بڕیاردانەکەکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
6پەرویز ئەحسەنیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە ٥ ساڵ دوورخستنەوە بۆ قوتابخانەکانی قوروەکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
7کاوە محەممەدزادەدیواندەرە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە دەرکردن لە کارکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
8هیوا قوڕەیشیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە دەرکردن لە کارکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
9شەهرام کەریمیسەقز، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز ٦ مانگ دابڕاندن لە کارکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
10لوقمان ئەڵڵامورادیسەقز، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز ١ ساڵ دابڕاندن لە کار کۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران
11سلێمان عەبدیسەقز، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز خانەنشینکردنی زۆرەملێ و دابەزاندنی دوو پلەی پیشەیی کۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
12نەسرین کەریمیسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنەخانەنشینکردنی زۆرەملێ و دابەزاندنی دوو پلەی پیشەیی کۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
13لەیلا زارعیسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنەدەرکردن لە پۆستی بریکاریی قوتابخانە و خانەنشینکردنی زۆرەملێ و دابەزاندنی یەک پلەی پیشەییکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
14سەلاح حاجی میرزاییسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنە١ ساڵ دابڕاندن لە کارکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
15فەیسەڵ نووریسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنە٥ ساڵ دوورخستنەوە بۆ قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشانکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
16مەحیەدین ڕەیحانیسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنەبێبەشکردن لە کارکردن لە پۆستە هەستیارە دەوڵەتییەکاندا بۆ ماوەی پێنج ساڵکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
17مەجید کەریمیسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنەدەرکردن و دابڕاندنی هەمیشەیی لە خزمەتی دەوڵەتیکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
18غیاس نێعمەتیسنە، پارێزگای کوردستانئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سنەدەرکردنی هەمیشەیی لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران.
19حەمید چەپاتیورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامەدەنیبانگەشەی دژ بە حکومەت٦ مانگ بەندکران٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
20پووریا نەسیریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواخوێندکاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٤دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد.

دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ١٣ هاووڵاتی، چالاکوانی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە یەک کەس بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە. زۆربەی ئەم هاووڵاتیانە تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. هۆشیار شەعبانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی بانە، دوای ئەوەی بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە، دەستبەسەر کراوە.

ژمارەناوخەڵکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنبواری چالاکیڕوونکردنەوە
1محەممەد پەروازەمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی گەلاوێژی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
2ڕەحمان ئەسڵانیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
3حسەین محەممەدیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوازیندانیی سیاسیی پێشوو١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە دانانی بارمتە ئازاد کرا
4ڕەفیق مستەفاییمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
5ئەبووبەکر عوقابیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
6ڕامین گورگانیکامێران، پارێزگای کوردستانزیندانیی سیاسیی پێشوو١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤کامێران، پارێزگای کوردستان.
7ناسر ئەحمەدزادەمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٥ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا
8نەریمان ڕەندانیسەقز، پارێزگای کوردستانمەدەنی٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان.
9ئومێد ڕەحیمزادەسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان.
10مێهدی کەمالیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان.
11زەکەریا مورادیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان.
12هۆشیار شەعبانیبانە، پارێزگای کوردستانزیندانیی سیاسیی پێشوو٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستان.
13ئومێد ئەحمەدپووربانە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستان.

کوشتنی هاووڵاتیان

ڕۆژی ١ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هەلیلانی ئیلام بە ناوەکانی ئارمان بیگلەری و پژمان بەدری، پاش ڕاوەدوونران لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامییەوە کەوتنە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و گیانیان لە دەست دا. ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی ئینتیزامی دوای ئەم هاووڵاتیانە دەکەوێت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ دەکات و هەردووکیان دەسبەجێ دەکوژرێن.

دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ ڕەحمان تابش، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ کە سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و بەم دواییانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو سزایە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی شنۆ، دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. ئەگەرچی پزیشکانی نەخۆشخانەکەی زیندان داوایان کردووە دەسبەجێ بنێردرێتە ناوەندێکی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان، بەڵام دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شنۆ ڕێگریی لەم کارە کردووە.

ـ بەرپرسانی زیندانەکانی قەرچەکی وەرامین و ئێڤینی تاران، چوار زیندانیی سیاسیی کوردی هاووڵاتیی تورکیایان بە ناوەکانی ڕۆژدا سەعدوون، سەفیە تورسو، فەسیح کاراتاش و مەزڵووم ئارلی بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر بەڵێننامەیەک بۆ ڕادەستکردنی منداڵەکانیان بە بنەماڵەکانیان واژۆ نەکەن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا منداڵەکانیان ڕادەستی ڕێکخراوەی «بێهزیستی»ی ئێران دەکرێن. بەرپرسانی ئەو دوو زیندانە ئەم زیندانییە سیاسیانەیان بانگهێشت کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەپێی ڕێوشوێنەکانی بەندیخانە، منداڵ تەنها تا تەمەنی دوو ساڵ دەتوانێت لە لای دایکی لە زینداندا بمێنێتەوە و ئێستە کە منداڵەکانی ئەوان بوونەتە سێ ساڵ، دەبێ بنەماڵەکانیان لە تورکیاوە بێن و وەریان بگرن، ئەگینا ڕادەستی ڕێکخراوەی «بێهزیستی»ی ئێران دەکرێن.

ـ مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ورمێ، لە سەروبەندی سێیەم ساڵوەگەڕی ئەم سەرهەڵدانەدا تا ئێستایش لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودایە. دۆسیەکەی لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (ژانڤییەی ٢٠٢٥) دوای تانەدانی پارێزەرەکانی لە بڕیارەکەی دادگا، بۆ تێهەڵچوونەوە ڕادەستی لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن ئەو دادگایەوە دەر نەکراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» و «بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەست»ی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیجدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

ـ ئەشکان فەهیم، نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد کە لە ڕەزبەری ١٤٠٢ەوە (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە زیندانی ئەم شارەدایە، سەرباری ئەوەی گیرۆدەی چەندین نەخۆشیی وەک کێشەی دڵ، سەرئێشەی قورس و ئالێرژیی پێستییە، بە هۆی ڕێگریکردنی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و مۆڵەتی پشووی دەرمانی بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە هاوینی ١٤٠٣دا (٢٠٢٤) بۆ ماوەی نزیک بە ٣ مانگ بە ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندان گوازرایەوە بۆ بەشی کارکردنی زیندان و هەموو حەفتەیەک چەند ڕۆژێک مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ دەدرا، بەڵام لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردووەوە (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە هۆکاری نادیار سەرلەنوێ گەڕێنرایەوە بۆ ناو زیندان. ئەم زیندانییە سیاسییە لە نزیکەی ١١ مانگ لەمەوپێشەوە سەرەڕای گیرۆدەبوون بە چەندین نەخۆشی، لەوانە نەخۆشیی پێست کە لە زیندان تووشی بووە و هەروەها توندبوونەوەی نەخۆشیی پێشوو و سەرئێشەی قورس، لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و مۆڵەتی پشووی دەرمانی بێبەش کراوە.

ـ بۆ دووەم جار داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی خۆپیشاندەری لەسێدارەدراوی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» محەممەدمێهدی کەرەمی، لە دیوانی باڵای ئێران ڕەت کرایەوە.

بانگهێشتکردنەکان

سەجاد حائیری، نووسەر، دەرهێنەری سینەما و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری دەماوەند، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی دەماوەند تۆمەتێکی نوێی لەژێر ناوی «تێکدانی ڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاستەوە» ڕووبەڕوو کرایەوە و پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.