تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خەرمانانی ١٤٠٤دا (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک بریندار بووە؛ لانیکەم ١٩ بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون؛ ٩ کەس سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووە و یەک کەسیش دیسانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە؛ لانیکەم ٢٩ کەس، لەوانە ٩ منداڵ، بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ ژنێک بووە بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن؛ دوو هاووڵاتی بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون؛ چەندین چالاکوان و ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان بانگهێشتی بەردەم دەزگا ئەمنییەکان کراون؛ چوار منداڵ بە تەقینەوەی مین بریندار بوون و چالاکێکی ژینگەپارێزیش کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا بریندار بووبوو، گیانی بەخت کرد.
کۆڵبەران
بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی میلاد تەبەد لە ناوچەیەکی سنووریی مەریوان بریندار بوو.
لەسێدارەدان
سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ١٩ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» بۆیان دەرچووبوو، لە زیندانە ناوەندییەکانی کەرەج، سنە، کرماشان، تەورێز و قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | حسەین بیابانی | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | . |
| 2 | فەرامەرز شەهبازی | هەرسین٬ پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | . |
| 3 | محەممەد بابایی | سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | کوشتنی بەئەنقەست | ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی سنە | . |
| 4 | جەلال مورادی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | لە ٧ ساڵ پێشترەوە دەستبەسەر بوو |
| 5 | هوومەن گەراوەند | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٤٦ ساڵان، دوای ٩ ساڵ لە سێدارە درا |
| 6 | سەجاد سادقی | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | . |
| 7 | ڕەحمان عەلیمحەممەدی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | . |
| 8 | داریووش بەهرامی | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج | . |
| 9 | ئازاد مورادی | سنە، پارێزگای کوردستان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی سنە | . |
| 10 | کەیوان مامەدی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی تەورێز | . |
| 11 | نەجیب ئازەرم | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی تەورێز | . |
| 12 | تۆفیق نیعمەتی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی تەورێز | . |
| 13 | هووشەنگ هەناره | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی تەورێز | . |
| 14 | بابەک عومەرزادە | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی تەورێز | . |
| 15 | ئومێد ڕەحمانی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | . |
| 16 | کامیار نەجەفزادە | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | . |
| 17 | مەسعوود ئوختیزادە | کووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | . |
| 18 | ئەکبەر ئیمامی | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | . |
| 19 | سەعید قوبادی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | . |
سزاکان
لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چالاکانی سیاسی و مەزهەبی، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی و دادگای پیاچوونەوەی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، هەمەدان و تارانەوە بە تۆمەتی سیاسی سزای وەک بەندکران، بەندکرانی هەڵپەسێردراو، داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی و لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.
ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشابوویەوە، پاش دادگاییکردنەوە جارێکی تر بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» هەمان سزای پێشووی بەسەردا سەپایەوە. هەروەها شاهین وەساف کە ئەویش پێشتر بە هەمان تۆمەت سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، دوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە لە دیوانی باڵای ئێراندا، لە لایەن دادگای هاوتەریبەوە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | تۆمەت | سزا | بەرواری دەرکردن | دادگای بڕیاردەر | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | مامۆستا لوقمان ئەمینی | سنە، پارێزگای کوردستان | ئایینی | سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان | ٣ ساڵ و مانگێک بەندکران و داماڵینی هەمیشەیی جلوبەرگی مامۆستایەتی | سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٤ | دادسەرای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی تاران | . |
| 2 | یاسر شەریفیان | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت٬ ڕاگرتنی چەک و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا | ٤ ساڵ بەندکران | سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٤ | دادگای شۆڕسی ئیسلامیی شنۆ | . |
| 3 | ڕەشید فەقێزادە | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | یەک ساڵ بەندکران | سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٤ | دادگای شۆڕسی ئیسلامیی شنۆ | . |
| 4 | ئومێد ئیبراهیمی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٥ ساڵ بەندکران | سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٤ | دادگای شۆڕسی ئیسلامیی شنۆ | . |
| 5 | ئاربن ڕوستەمی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | نادیار | ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری حکومەتدا | ٥ ساڵ بەندکران | ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕسی ئیسلامیی قەسری شیرین | . |
| 6 | مامۆستا ئایەت غوڵامی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ئایینی | بانگەشەی دژ بە حکومەت و بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی ڕای گشتی | ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکران | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | دادگای پیاچوونەوەت تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان | . |
| 7 | ناسر بەکرزادە | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | سیاسی | سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل | لەسێدارەدان | ناوەڕاستی خەرمانانی ١٤٠٤ | لقی ٢ی دادگای شۆڕسی ئیسلامیی ورمێ | یەکەم سزای لەسێدارەدانی لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشابوویەوە، بەڵام بۆ جاری دووەم هەمان سزای بەسەردا سەپایەوە. |
| 8 | شاهین وەساف | سەڵماس، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | سیاسی | سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل | ١٠ ساڵ بەندکران | سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٤ | لقی ٢ی دادگای شۆڕسی ئیسلامیی ورمێ | پێشتر هەر بەم تۆمەتە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو بەڵام لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشابوویەوە. |
| 9 | ئومێد ڕەش | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٦ مانگ بەندکران | کۆتایی خەرمانانی ١٤٠٤ | لقی ١ی دادگای شۆڕسی ئیسلامیی مەهاباد | . |
| 10 | سرووش یووسفزادە | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٦ مانگ بەندکران | کۆتایی خەرمانانی ١٤٠٤ | لقی ١ی دادگای شۆڕسی ئیسلامیی مەهاباد | . |
دەستبەسەرکردنەکان
لانیکەم ٢٩ هاووڵاتی، لەوانە چالاکوانانی مەدەنی، پیشەیی و سیاسی و هەروەها ٩ منداڵ، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئێسفەهان بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.
لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە دوو کەس بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون، حەوت کەسیان ئازاد کراون و ئەوانی دیکە تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | بەرواری دەستبەسەرکردن | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | شەهرام حاتەمی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندکران ڕەوانەی زینانی ورمێ کرا. |
| 2 | چیا ڕەزایی | بانە، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
| 3 | کەیۆمەرس ئەدوایی | گوندی سلێن، سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | گوندی سلێن، سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | . |
| 4 | موستەفا ئەدوایی | گوندی سلێن، سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | گوندی سلێن، سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | مامۆستای خانەنشین |
| 5 | بێهرووز ڕەشیدی | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 6 | سۆران موزەفەری | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 7 | هەوراز زەمانی | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 8 | عیماد دەرئوفتادە | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
| 9 | ڕەحمان دەرئوفتادە | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
| 10 | عەلی ڕەشیدی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
| 11 | ئەبووبەکر ڕەشیدی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
| 12 | ڕەشید نەسروڵڵاهی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 13 | ئیبراهیم خودکامە | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 14 | حەمید چەپاتی | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مەدەنی | ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زینانی ورمێ کرا. |
| 15 | شێرزاد عەلیڕەمایی | سنە، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
| 16 | پەیمان حسەینی | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 17 | حیسام سەبووری | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | . |
| 18 | کاوان سەبووری | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 19 | ئێحسان سەبووری | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 20 | ئارام محەممەدی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | پیشەیی | ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شەهڕەزا٬ پارێزگای ئێسفەهان | دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا |
| 21 | عەبدوڵڵا ڕەزایی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | پیشەیی | ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شەهڕەزا٬ پارێزگای ئێسفەهان | دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا |
| 22 | خان عەزیز ئیسماعیلی | شاباد، پارێزگای کرماشان | پیشەیی | ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شەهڕەزا٬ پارێزگای ئێسفەهان | دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا |
| 23 | محەممەد ساڵحی | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | . |
| 24 | دیار گڕگوڵ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٦ ساڵان |
| 25 | ئاڵان تابناک | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٦ ساڵان |
| 26 | زانیار شادیخاە | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٧ ساڵان |
| 27 | موحسین دەهار | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 28 | زانا مەنسووری | سنە، پارێزگای کوردستان | سیاسی | ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
| 29 | فەرزاد بەرجەسته | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
ژنکوشتن
ژنێکی ٣٢ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی سورەییا عەلیمحەممەدی کە دایکی منداڵێکی ٧ ساڵان بوو، لەبەر «کێشەی خێزانی» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
کوشتنی هاووڵاتیان
محەممەد ڕەشیدی، ٢٢ ساڵان و خەڵکی گوندی «پیرعومران»ی سەقز، ڕۆژی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی بەشی پاسەوانیی کانزای زێڕی «قوڵقوڵە» و گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ ژمارەیەک جووتیاری دیکەدا، لە بەرانبەر دروستکردنی نایاسایی جادەیەک لە ناو زەویوزار و کێڵگەکانی ئەوانەوە بەرەو کانزای زێڕی «قوڵقوڵە» گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی هێمنانەیان پێک هێنابوو. جیا لە محەممەد ڕەشیدی، چوار هاووڵاتیی دیکەیش بە ناوەکانی هێمن ڕەشیدی، عادڵ ڕەشیدی، محەممەدئەمین ڕەشیدی و ڕامیار ڕەشیدی بریندار بوون.
چیا (خدر) ئەحمەدنژاد، کاسبکاری ٤٢ ساڵانی خەڵکی پیرانشار و باوکی سێ منداڵ، ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) بە هۆی ڕاوەدوونران لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامییەوە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانە و بە هۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانی بەخت کرد.
بانگهێشتکردنەکان
کەریم مەلاعەلیزادە، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ، بەبێ مۆڵەتی دادوەری چەندین جار بانگهێشتی بەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و زیاتر لە ١٥ کاتژمێر خرایە بەر لێپرسینەوە. هاوکات دەست بەسەر مۆبایلەکەیشیدا گیرا و دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی کرایەوە. دۆسیەیەک بۆ ئەم چالاکوانە کوردە دروست کراوە و نێردراوە بۆ دادگا.
چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجیمیرزایی و لوقمان ئەفزەلی لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامی (فەراجا)ی سنەوە بانگهێشت کران و خرانە بەر لێپرسینەوە.
نەهیە ڕەحیمی، دایکی دادخوازی ڕامین فاتیحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە سنە، بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خرایە بەر لێپرسینەوە. پێشتر ڕامین فاتیحیی برای ئەو گیانبەختکردووەیش بۆ هەمان ئەو ناوەندە ئەمنییە بانگهێشت کرابوو و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرابوو.
هاوکات لەگەڵ سێیەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، چەندین چالاکوانی مەدەنی و مافەکانی ژنان، لەوانە سیمین چایچی، فاتمە زەندکەریمی، مەرزیە مورادوەیسی و سووسەن ڕازانی بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە کران و بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، خرانە بەر لێپرسینەوە و گوشارەوە.
تەقینەوەی مین
چوار منداڵ بە ناوەکانی سامی جەلالی، مانی جەلالی، کیانووش خەسرەوی و موبین خەسرەوی، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سایلۆیەکدا لە شەقامی ١٦ مەتریی دیواندەرە، بریندار بوون.
ژینگە
ڕێبین گۆرانی، ژینگەپارێزی ١٨ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی «هەنجیران»ی مەریواندا تووشی کێشەی توندی هەناسە بوو و دوای ١١ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، گیانی بەخت کرد.
پیشەیی
گەلەریی زێڕی «کوردۆ» لە شاری سنە بە هۆکاری «بێحیجابی (ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی)» لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی فەرماندەیی ئینتیزامیی کوردستانەوە داخرا و پۆلۆمپ کرا.