تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەزبەری ١٤٠٤دا (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، سێ کۆڵبەر کوژراون و دوو کۆڵبەریش بریندار بوون؛ لانیکەم ١٩ بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون؛ ١١ کەس سزایان بەسەردا سەپاوە؛ لانیکەم ١٨ کەس، لەوانە دوو منداڵ، بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ لانیکەم یەک کەس بانگهێشتی بەردەم دەزگا ئەمنییەکان کراوە و ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەگەڵ هاووڵاتییەکی تردا بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
· کۆڵبەران
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی قاسم عەزیزی، ڕێبوار محەممەدزادە و مەهدی شەریفی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژران. هەروەها لانیکەم دوو کۆڵبەری تریش لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بریندار بوون.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | دۆخ | بەرواری ڕوودان | شوێنی ڕووداو | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | قاسم عەزیزی | بانە، پارێزگای کوردستان | کوژراو | ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
| 2 | ڕێبوار محەممەدزادە | بانە، پارێزگای کوردستان | کوژراو | ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
| 3 | مەهدی شەریفی | بانە، پارێزگای کوردستان | کوژراو | ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
· لەسێدارەدان
سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ١٩ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «موحارەبە» بۆیان دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، زەنجان، سنە، کرماشان و ئەسفەراین جێبەجێ کرا.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | فەرشاد گەراوەند | کووهدەشت، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | لە ٨ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو |
| 2 | ئەحمەدڕەزا گەراوەند | کووهدەشت، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | لە ٨ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو |
| 3 | کەیوان محەممەدی | دێولان، پارێزگای کوردستان | مادەی هۆشبەر | ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی زەنجان | |
| 4 | ڕەزا شەهلایی نیا | قوروە، پارێزگای کوردستان | مادەی هۆشبەر | ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | دوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا |
| 5 | مەحموود قەیتەرانی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | کوشتنی بەئەنقەست | ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی سنە | لە ٤ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی خۆی لە زینداندا بوو |
| 6 | محەممەد فەرەجی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | کوشتنی بەئەنقەست | ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی سنە | لە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی خاڵی خۆی لە زینداندا بوو |
| 7 | عەلی گەراوەند | کووهدەشت، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
| 8 | کامیار بەراتی (سەرونوێ) | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | لە ٦ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو |
| 9 | سامان محەممەدیی خەیارە | سنە، پارێزگای کوردستان | موحارەبە٬ ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستی و تەکفیریدا و ئەنجامدانی چالاکیی چەکداری | ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | لە ٨ساڵی ١٣٩٢ەوە لە زینداندا بوو |
| 10 | تالیب هیجرەتیپوور | مەریوان، پارێزگای کوردستان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی سنە | لە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو |
| 11 | میلاد یاری | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج | |
| 12 | ئارمان کاکاوەند | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | مادەی هۆشبەر | ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج | |
| 13 | عیماد مەرگان | ئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ئەسفەراین | ٢٥ ساڵان، دوو ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو |
| 14 | بیژەن قەهاری | شاباد، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | |
| 15 | شەهرام چەنانی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرماشان | |
| 16 | ئەمیرڕەزا قوبادی | کووهدەشت، پارێزگای لوڕستان | موحارەبە لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارییەوە | ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
| 17 | مەجید حاتەمی | کووهدەشت، پارێزگای لوڕستان | موحارەبە لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارییەوە | ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
| 18 | سەجاد حاتەمی | کووهدەشت، پارێزگای لوڕستان | موحارەبە لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارییەوە | ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی قزلحەساری کەرەج | |
| 19 | خەسرەو وەفادار | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی قوم | دوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا |
· سزاکان
لانیکەم ١١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و کەتن (کەیفەری)ی شارەکانی مەریوان، مەهاباد و میاندواوەوە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | تۆمەت | سزا | بەرواری دەرکردن | دادگای بڕیاردەر | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | ناسێح لاهیجانی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا | ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران | سەرەتای ڕەزبەری ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | |
| 2 | محەممەد هۆشمەند | مەریوان، پارێزگای کوردستان | نادیار | ئەندامبوون لە دەستە یان گرووپێکی دژبەری حکومەتی ئێراندا | ١ ساڵ بەندکران | ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان | |
| 3 | یوونس تەنهایی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا | ٢٠ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ناوەڕاستی ڕەزبەری ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | |
| 4 | کەیوان مامەگلی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٦ مانگ بەندکران | ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | |
| 5 | سدیق عەباسنژاد | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
| 6 | بێهزاد بەرجەسته | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
| 7 | کەیوان بەرجەسته | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
| 8 | نیما قوربانزادە | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
| 9 | سەیدخالیق ڕەحیمی | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
| 10 | موبین مەجیدزادە | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
| 11 | شەهاب تەوان | میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو | |
· دەستبەسەرکردنەکان
لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چالاکوانانی مەدەنی، فەرهەنگی، پیشەیی و سیاسی، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، تاران و کرماشان بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.
دوان لەم دەستبەسەرکراوانە منداڵ بوون کە لە شاری شنۆ بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرابوون.
لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە یەک کەس بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کراوە و تەنها یەک کەس ئازاد کراوە. ئەوانی دیکە تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | بەرواری دەستبەسەرکردن | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | هیوا محەممەدی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 2 | ئومێد پەرویزی | کامێران، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | کامێران، پارێزگای کوردستان | . |
| 3 | ڕێبوار مووسەوی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٧ ساڵان، ئازاد کرا |
| 4 | تاهیر ئازەری | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٧ ساڵان، ئازاد کرا |
| 5 | کەیوان سەعیدی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 6 | فەخرەدین خالیدی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 7 | کامران سوڵتانی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | . |
| 8 | حەسەن مێهرابی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | . |
| 9 | موحسین گەردشی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | سیاسی | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 10 | حسەین گەردشی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مەدەنی | ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 11 | موبین تاڵەبانی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | نادیار | ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | . |
| 12 | گزینگ قازی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | فەرهەنگی | ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | تاران، پارێزگای تاران | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
| 13 | ئەفشین ئیبراهیمی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
| 14 | جەعفەر سادقی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | نادیار | ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا |
| 15 | ئازاد حاجی میرزایی | سنە، پارێزگای کوردستان | مەدەنی | ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
| 16 | محەممەد دادڕەس | مەریوان، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | . |
| 17 | جیهانگیر ڕوستەمی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | پیشەیی | ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | هەرسین، پارێزگای کرماشان | . |
| 18 | شاهۆ ئەمینی | سەقز، پارێزگای کوردستان | نادیار | ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ | بانە، پارێزگای کوردستان | . |
. زیندانیانی سیاسی
مەهدی مەجیدی، زیندانیی سیاسیی سزادراو بە سێ ساڵ بەندکران، دوای هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی پێبەندی ئەلێکترۆنی لە لایەن دادگاوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی پاشماوەی سزاکەی سەرلەنوێ ڕەوانەی ناو زیندانی بۆکان کرایەوە.
هۆشیار شەعبانی، چالاکوانی مەدەنی، دوای چوار حەفتە دەستبەسەربوونی نایاسایی و مانەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی سنەدا، ڕەوانەی زیندانی بانە کرا. ئەم چالاکوانە کوردە بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیدار و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کرابوو.
· بانگهێشتکردنەکان
سامان غەزاڵی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی هێزی ئینتیزامی (فەراجا)ی ئەم شارە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەی لێ کرا.
· کوژرانی ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
ڕۆژی ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) ئەندامێکی بەشی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە ناوی محەممەد حسەین ڕەشید، خەڵکی شاری چەمچەماڵی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە هیچ چەکێکی پێ نەبوو و بەتەما بوو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ئۆتۆمبێلێکدا لە سێ ڕیانی مووسکی مەریوان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ هاووڵاتییەکی تر کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوو، گیانیان بەخت کرد.