لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا ئێستایش هەر درێژەی هەیە، ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان باس لە کوشتنی سەدان کەس لە شارە جیاوازەکاندا دەکەن. هەندێ سەرچاوە ژمارەی گیانبەختکردوان بە هەزاران کەس دەخەمڵێنن. هێڵەکانی ئینتەرنێت چەندین ڕۆژە بەتەواوی لە لایەن حکومەتەوە داخراوە و تەنانەت ڕێگای پێوەندیی تەلەفۆنی لە وڵاتانی ترەوە بۆ ئێران بەستراوە، هەر بۆیە وەرگرتنی زانیاریی ورد سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆ ڕووبەڕووی بەربەستی جیدی بووەتەوە. هەر بۆیە ئامارێکی ورد لەسەر ژمارەی گیانبەختکردوان بەردەست نەکەوتووە، بەڵام بەپێی ئەو ڕاپۆرت و گرتەڤیدیۆییە کەمانەی لە ئێرانەوە نێردراون، کۆمەڵکوژییەکی زۆر گەورە ڕووی داوە.
جیا لەمە، سەدان هاووڵاتیی ناڕازیی دیکەیش بە دەسڕێژی چەکی جەنگی و ساچمەیی و هەروەها پەلاماری باتۆمی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە بریندار بوون و ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە هەموو ئێراندا هەزاران کەسی تێ پەڕاندووە. کاربەدەستانی دادوەری و دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی بەردەوام لەسەر بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و تۆمەتی «موحارەب»یان ڕووبەڕوو دەکەنەوە، ئەمەیش بووەتە هۆی ورووژانی نیگەرانییەکی قووڵ لە بەرانبەر بارودۆخی دەستبەسەرکراواندا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی بەربەستەکانی بەردەم بەدەستهێنانی زانیاریی متمانەپێکراو، تەنها توانیویەتی کوژرانی ٣٢ هاووڵاتیی کورد بە دەستی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کووهدەشت و نوورئابادی دولفانی پارێزگای لوڕستان، مەڵکشایی پارێزگای ئیلام، کرماشان، شاباد و هەرسینی پاڕێزگای کرماشان، چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و تاران و قەڵعە حەسەنخانی پارێزگای تاران پشتڕاست بکاتەوە.
لانیکەم دوو سەرچاوە لە ناو کەرتی تەندروستی و بنەماڵەی گیانبەختکردوانی کرماشانەوە کە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان توانیویەتی قسەیان لەگەڵ بکات، وتوویانە دەیان هاووڵاتیی خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون. بنەماڵەی یەکێک لە گیانبەختکردوان دەڵێن کاتێک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکەمان ڕۆیشتبووین بە چاوی خۆمان بینیومانە کە سوپای پاسداران بە پاسەکانی کەرتی گواستنەوەی ناوشار تەرمی گیانبەختکردوانیان دەگواستەوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک شایەتحاڵی مەیدانیدا وتووێژی کردووە، هاوکات لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو گرتەڤیدیۆیی و وێنانە کردووە کە لە خۆپیشاندانی شارە جیاوازەکان بڵاو بووەتەوە. لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوانەدا دەر کەوتووە کە لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی خۆپیشاندەری کورد بە چەکی جەنگی و بە زۆری بە دەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون. دوای گیانبەختکردنی ئەو هاووڵاتیانە، سوپای پاسداران لە ڕێگای بەبارمتەگرتنی تەرمەکانەوە گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەکانیان تاکوو بڵێن منداڵەکانیان بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراون یان وەک ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە قەڵەمیان بدەن. هەروەها لە هەندێ حاڵەتدا هەڕەشەیان لە بنەماڵەکان کردووە کە دەبێ بڵێن منداڵەکەیان بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە کوژراوە و بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکانیش داوای پارەیان لە هەندێ بنەماڵە کردووە، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا توانیویەتی بۆ یەک حاڵەت، بورهان سەیدی، وەرگرتنی پارە بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرم پشتڕاست بکاتەوە.
هەروەها وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دوای دەسپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا هەندێ لە چالاکوانانی مەدەنی، زیندانیانی سیاسیی پێشوو و بنەماڵەی دادخوازانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان بانگهێشت کردووە و هەڕەشەیان لێ کردوون کە بۆیان نییە لە هیچ جۆرە گردبوونەوەیەکدا بەشداری بکەن و نابێ هیچ جۆرە بابەتێکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بەم خۆپیشاندانانە بڵاو بکەنەوە.
هاوکات هێزەکانی سوپای پاسداران لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا جێگیر کراون و بە شوێنە گشتییەکاندا دەسووڕێنەوە، هەروەها لە دەروازەکانی هەندێ لە شارەکاندا بازگەی پشکنین دانراوە و کەشێکی ئەمنیی توند بەسەر ئەو ناوچانەدا زاڵ کراوە.
ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوابەدوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەڵکشایی ئیلام کە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی خوێناوی سەرکوت کرا، ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاوازەکانی ئیلامدا هەرچی زیاتر پەرەی سەند. دوای گواستنەوەی بریندارانی خۆپیشاندانەکەی مەڵکشایی بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام، هێزەکانی یەکەی تایبەت دوو شەوی لەسەریەک بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی برینداران هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکە و ڕەوتی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەرمانکردنی برینداران و نەخۆشە ئاساییەکانیشیان تێک دا. هاوکاتیش هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی بنەماڵەی بریندارەکان و دوای پەلاماردان و لێدانیان، ژمارەیەک لەو هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کرد.
ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) وەک پەرچەکردارێک لە بەرانبەر کوشتنی خەڵکی ناڕازی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، لە زیاتر لە ٢٠ شاری هەر چوار پارێزگاکەی کوردستاندا مانگرتنی بەربڵاو بەڕێوە چوو و کاسبکاران و بازاڕیان دووکانەکانیان داخست. دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ و هاوکات لەگەڵ پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتدا، خۆپیشاندانی جەماوەریی بەربڵاو لە هەندێ شار و لەوانە لە کرماشاندا دەستی پێ کردەوە. هێزەکانی سوپای پاسداران لە شوێنە جیاجیاکانی ئەم شارە و لەوانە دەرەدرێژ، ئیلاهییە، نەوبەهار و ڕەشیدی بە چەکی جەنگی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران کە بووە هۆی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان، بەڵام هەر بە هۆکاری پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر ژمارەی گیانبەختکردوان بەردەست نەکەوتووە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی ڕاپۆرت و وێنەکان و هەروەها وتووێژەکان لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکان و شایەتحاڵە مەیدانییەکاندا، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئەمڕۆ لە شارەکانی کووهدەشت و نوورئابادی دولفانی پارێزگای لوڕستان، دەڕەشار، ئیلام، دێلوڕان، ئاودانان، مێهران، سەراوڵە، کارەزان و مەڵکشایی پارێزگای ئیلام، هەرسین، کرماشان، قەسری شیرین، شاباد و گیەڵانی پارێزگای کرماشان، کامێران، بیجاڕ و قوروەی پارێزگای کوردستان، بوجنوورد و ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکوور و چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەربڵاو بەڕێوە چووە.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ناونیشان و زانیاریی گیانبەختکردوان و شێوازی کوشتنیان، هەروەها دوایین پێرستی ئەو دەستبەسەرکراونەی لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە پشتڕاست کراونەتەوە، بڵاو دەکەینەوە.
گیانبەختکردوان بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی حکومەت
ئەمیرحیسام خودایاریفەرد، هاووڵاتیی ٢٢ ساڵان و دانیشتووی کووهدەشت، ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣١ی دیسامبەری ٢٠٢٥) بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە ئەندامی بەسیج بووە، بەڵام باوکی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنەکەیدا ئەم دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. سوپای پاسداران لافیتەیەکی سەرەخۆشییان لە بەردەرگای ماڵەکەیشیاندا هەڵواسیبوو بەڵام بنەماڵەکەی لافیتەکەیان داگرت و خەڵکیش هێزەکانی سوپای پاسدارانیان لە شوێنی ئەسپەردەکردنەکە کردە دەرەوە.
ئەحەد ئیبراهیمپووری عەبدولی، کرێکاری ٣٤ ساڵانی خەڵکی نوورئابادی لوڕستان، ڕۆژی ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە بولواری ئازادی کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیبنی سینا و بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن، گوشارێکی زۆریان خستە سەر بنەماڵەکەی. تەرمەکەی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار (٣ی ژانڤییە) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بە بەشداریی بەرچاوی خەڵک بەڕێوە چوو.
عەلی عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی هەرسینی کرماشان، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) بە دەسڕێژی هێزەکانی بەسیجی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سوپای پاسداران وەکوو هەمیشە بە سیناریۆسازی هەوڵیان دا بڵێن ئەم هاووڵاتییە ئەندامی بەسیج بووە و بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام شایەتحاڵە مەیدانییەکان ڕایان گەیاند کە لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بووە و بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. بە وتەی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەی، باوکی عەلی عەزیزی لەژێر گوشار و هەڕەشەی سوپای پاسداراندا ناچار کراوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بکاتەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنەکەیشی ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە شێوەیەکی دەوڵەتی و لەژێر چاودێریی سوپای پاسداراندا بەڕێوە چوو.
ڕەزا کەدیوەریان و ڕەسوول کەدیوەریان، دوو برای یارسان و خەڵکی کرماشان، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی ئەرتەشدا لە گەڕەکی جافرئاوای ئەم شارە بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون. ڕەسوول دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا و ڕەزایش لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی هەمان نەخۆشخانەدا کەوتە حاڵەتی کۆماوە. دوانیوەڕۆی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٤ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) ڕەزا کەدیوەریانیش بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. تەرمەکانی ئەم دوو برایە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕستانی گشتیی شاری کرماشان ئەسپەردە کران. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕەسوول کەدیوەریان لە کاتی کوژراندا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە و ڕەزا کەدیوەریانیش ٢٠ ساڵ، هەردووکیشیان کرێکار بوون، بەڵام تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە نەیتوانیوە تەمەنی دروستی ئەم دوو برا گیانبەختکردووە پشتڕاست بکاتەوە.
ڕەزا قەنبەری، منداڵی ١٦ ساڵانی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دا (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای ئەم شارەدا لە پشت و کەمەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان تەرمی خوێنینی ئەو مێرمنداڵەیان لەگەڵ خۆیان برد و گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی و هەڕەشەیان لێ کردن کە دەبێ منداڵەکەیان وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج بناسێنن و بڵێن خۆپیشاندەران کوشتوویانە، بەڵام بنەماڵەکەی ملیان بەو داواکارییە نەدا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) لە گوندی «جەبارئاوای سوفلا» لە ناوچەی بێڵەواری سەر بە کرماشان بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و لەژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو.
لەتیف کەریمی، ڕەزا عەزیمزادە و مەهدی ئیمامیپوور، هاووڵاتیانی خەڵکی مەڵکشایی، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا کەوتنە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا هەرسێکیان گیانیان بەخت کرد. سوپای پاسداران هەمان ڕۆژ لە دووتوێی هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەم دەزگا سەربازییە بە ناوی لەتیف کەریمی بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و شایەتحاڵە مەیدانییەکان ئەو دەنگۆیەیان بەدرۆ خستەوە و وتیان لە گرتەڤیدیۆییەکەیشدا بە ڕوونی دیارە کە لەتیف کەریمی کە ئەندامی خانەنشینی هێزە چەکدارەکان بوو، لە کاتی دەسڕێژەکەدا لە ناو جەماوەری خۆپیشاندەردا بووە و هەر لەوێ بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە و لە لایەن خەڵکەوە گوازراوەتەوە بۆ ئورژانس، واتە لەتیف کەریمی لە خۆپیشاندانەکانی مەڵکشایی بەشدار بووە. هەروەها لەو پرسەنامەیەدا کە بنەماڵەکەی بڵاویان کردەوە، هاوشێوەی پرسەنامەی ئەو دوو گیانبەختکردووەکەی تر ڕستەی «بە کامە تاوان» نووسرابوو. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم هاووڵاتیانە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
فارس (موحسین) ئاقامحەممەدی، خەڵکی شاری مەڵکشایی ئیلام، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران لە لای سەرەوە پێکرا و دوای گوازرانەوە بۆ بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام، بە ئاستی هۆشیاریی زۆر نزمەوە خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە. بەڵام دوانیوەڕۆی ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هەمان ڕۆژ بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
محەممەدڕەزا کەرەمی، وەرزشکار و بۆکسۆری خەڵکی شاری مەڵکشایی ئیلام، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام. ئەم هاووڵاتییە دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباردا (٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. دەوترێت محەممەدڕەزا لە کاتی گیانبەختکردندا تەمەنی ١٦ ساڵ بووە، بەڵام تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە نەیتوانیوە پشتڕاستی بکاتەوە و زانیاریی تەواو لەسەر تەمەنی بەدەست بهێنێت. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هەمان ڕۆژ بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
مورتەزا جەهانبەخش، ڕووحوڵڵا ستارەموشتەری، مەهدی وەلیدۆست و مەهدی قورباندۆست، هاووڵاتیانی خەڵکی چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە ئەمنییەکان کوژران. ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکومەت لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا ڕایانگەیاندبوو کە ٥ کەس کوژراون، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ناسنامەی گیانبەختکردوان نەدابوو. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیان بەردەست نەکەوتووە.
ڕۆبینا ئەمینیان، خوێندکاری ٢٢ ساڵانی زانکۆی تەکنیکیی شەریعەتیی تاران و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا لە نزیک زانکۆی بەهەشتیی تاران لە پشتەسەرەوە بە چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان سەرەتا نەیانهێشتبوو تەرمەکەی ڕۆبینا بە بنەماڵەکەی بدرێتەوە، بەڵام دواجار توانیبوویان بە نهێنی تەرمەکە لە نەخۆشخانە بڕفێنن. سەرەتا دەیانویست لە کرماشان ئەسپەردەی بکەن، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی بەر ماڵەکەیان گرتبوون و هاوکات فەوتنامەیشیان پێ نەدرابوو کە بۆ ناشتنی لە گۆڕستانی شاردا پێویستە. هەر بۆیە دواجار تەرمی ڕۆبینایان بردەوە بۆ گوندێکی مەریوان و لەوێ ئەسپەردەی خاکیان کرد. بەڵام نە لە کرماشان و نە لە مەریوان مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییان پێ نەدرا.
سەجاد فەیزی، لاوی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
محەممەد جەعفەری، لاوی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
عیرفان جامەشۆرانی، لاوی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
بورهان سەیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «یەنگیجە»ی سەڵماس، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییە کان کوژرا. بنەماڵەکەی تەنها دوای پێبژاردنی یەک میلیارد تمەن پارە مۆڵەتی وەرگرتنەوەی تەرمەکە و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیان لە سەڵماس پێ درا.
محەممەد زەمانی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەیوانی ئیلام و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژرا و تەرمەکەی بۆ ئەسپەردەکردن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
سەلام میرانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «چشمیەر»ی سەر بە سەوڵاوای پارێزگای کوردستان و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییە کان کوژرا و تەرمەکەی بۆ ئەسپەردەکردن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
نەوید ساڵحی، ٢٨ ساڵان، دەرچووی بەشی ڕادیۆلۆژی و پەرستاری نەخۆشخانەی فارابیی کرماشان، خەڵکی پاوە و دانیشتووی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «مەزیری»ی پاوە بەڕێوە چوو.
بەیات سوبحانی، ٤٠ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «شمشێر»ی پاوە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «شمشێر»ی پاوە بەڕێوە چوو.
ئەمیرعەلی حەیدەری، منداڵی ١٧ ساڵان و خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران، گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی پاش ئەوەی تەرمەکەیان لە نوخۆشخانەی تاڵەقانی وەرگرت تێ گەیشتن کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی برینداربوونیدا بە قونداقی تفەنگ کەللەسەریان تەقاندووە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە کرماشان بەڕێوە چوو.
دیار پوورچەهریق، ٣٢ ساڵان و خەڵکی گوندی «پتەوێر»ی سەڵماس، لە تاران شۆفێری تەکسیی ئێسنەپ بوو و لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوو و چووە حاڵەتی کۆماوە. دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان لەبەر ئەوەی پێشتر لە کاتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستە تەرمەکەیان نەداوەتەوە.
ئیبراهیم ئەحمەدپووریان، باوکی دوو منداڵ، خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و ڕۆژی دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
عەلیڕەزا سەیدی، منداڵی ١٦ ساڵانی خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی تاران، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو. بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە چەکی جەنگی دەسڕێژیان لە بەشداربوان کرد.
هولاکۆ ئەیوانی، وەرزشکاری خەڵکی شاباد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بەڕێوە چووە بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر کات و شوێنەکەی بەردەست نەکەوتووە.
یاسین میرزایی قەلعەزنجیری، هاووڵاتیی یارسان و خوێندکار لە ئیتالیا، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. یاسین ماوەیەک پێش ئەوە بە مەبەستی دیداری بنەماڵەکەی لە ئیتالیاوە گەڕابوویەوە بۆ کرماشان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
موبین فەیلی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی زەڕنەی سەر بە شاری ئەیوانی ئیلام، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
ئاکۆ محەممەدی، هاووڵاتیی ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانیی کرماشان و دانیشتووی قشم لە باشووری ئێران، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەردەست نەکەوتووە.
دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان
لە سەرەتای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە تا ئەمڕۆ، سەدان هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، لوڕستان، کوردستان، تاران، ئەلبورز و خوراسانی باکوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە توانیویەتی ناسنامە و زانیاریی زیاتر لە ٢٥٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد، لەوانە چەندین چالاکوانی مەدەنی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، مامۆستای زانکۆ، وەرزشکار و… لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، لوڕستان، کوردستان، تاران، ئەلبورز و خوراسانی باکوور تۆمار بکات. بەڵام مەزەندەکان وا نیشان دەدەن ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراون زۆر زیاتر لەوەیە. بە هۆی دۆخی تایبەتی ئەمنی و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ سەر بنەماڵەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری و هەواڵەکان، نەمانتوانیوە ناونیشان و زانیاریی تەواوی سەرجەم دەستبەسەرکراون بەدەست بهێنین.
ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراوان منداڵان و مێرمنداڵانی خوار ١٨ ساڵن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە تەنها توانیویەتی ناو و زانیاریی ٢٠ منداڵ و مێرمنداڵی دەستبەسەرکراو لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و کوردستاندا تۆمار بکات. هاوکات شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەرتەنها لە خۆپیشاندانەکانی شاری هەرسینی کرماشاندا لانیکەم ١٠٠ منداڵی قوتابی دەستبەسەر کراون.
پێرستی دەستبەسەرکراوان
| ژمارە | ناو | خەڵکی | بەرواری دەستبەسەرکردن | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|---|---|
| 1 | عەلیمحەممەد حەیاتی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 2 | عەلیڕەزا ڕەحمانی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 3 | ئەکبەر دەروێشی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 4 | عیرفان فەرەهمەند | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 5 | عارف دەروێشی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 6 | محەممەد هەواسی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 7 | عەلیڕەزا ساڵحی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 8 | ئەمیرڕەزا ڕەحمانی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 9 | سێپێهر ساڵحی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 10 | فەرزاد شوکری | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 11 | ئەبولفەزل شادفەر | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 12 | میلاد کیادی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 13 | سەجاد ئازاد | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 14 | عەبدوڵڵا ئازاد | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 15 | ئێحسان مەلەکی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 16 | ئەمیر ڕەووفی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 17 | شایان موئمینی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 18 | ئومێد مەلەکمحەممەدی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 19 | یەزدان بەختی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 20 | شەریف ئازاد | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 21 | ئەمیرحسەین عەلیزادە | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 22 | فەردین ئاقایی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 23 | ئەبولفەزل جامخانه | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 24 | موعین مەلەکی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 25 | ئومێد عەینی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 26 | ئێحسان حەیاتی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 27 | کووروش نووری | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | منداڵی ١٥ ساڵان، چارەنووسی نادیارە |
| 28 | عەلیڕەزا موئمینی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 29 | محەممەد حەسەنوەند | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 30 | بیژەن کەریمیان | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 31 | ئەبولفەزل زارعی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 32 | فەردین حاتەمی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 33 | ڕەزا خەسرەوی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 34 | محەممەدجەواد زارعی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 35 | ئیمان عەلیمورادی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | تاران | چارەنووسی نادیارە |
| 36 | میلاد شیرازی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 37 | یوونس جەمشیدی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 38 | نەوید ڕوستەمی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 39 | ڕەحمان ئازەرەنگ | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 40 | سەجاد کاکایی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 41 | شاپوور ڕەشیدی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 42 | مەهدی بالی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 43 | محەممەدمەهدی کەرەمی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 44 | محەممەد سادقی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 45 | ئەمیر هاشمی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 46 | مەهدی کاکاوەند | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 47 | مەهدی بوداقی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 48 | عەڵیڕەزا فەتحی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 49 | ڕەحیم محەممەدوەلی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 50 | محەممەد سەیفی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 51 | پەیمان ڕەحیمی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 52 | سەجاد بەهرامی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 53 | محەممەدڕەزا دەوڵەتیاری | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 54 | فەردین ئەحمەدی | شاباد، پارێزگای کرماشان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | شاباد | چارەنووسی نادیارە |
| 55 | باباکەرەم ڕەزایی | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | نوورئاباد | چارەنووسی نادیارە |
| 56 | حەمید محەممەدی | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | نوورئاباد | چارەنووسی نادیارە |
| 57 | ئەمیرڕەزا مورادی | نوورئاباد، پارێزگای لوڕستان | ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ | نوورئاباد | چارەنووسی نادیارە |
| 58 | ئەمیرموراد حاسڵی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 59 | ئیلیا قاسمی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 60 | عەلی سەجادیان | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| 61 | میلاد کەرەمی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| 62 | ڕەزا سەیفی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 63 | ئەرشیا جەوشەن | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 64 | ئومێد بەیرانوەند | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 65 | شایان ئەسڵ مەرز | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 66 | ئەبولفەزل قاسمی | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 67 | ستار زەیدی | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 68 | ڕەزا حەیدەری | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 69 | سامان غوڵامی | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 70 | ئەمین شوکریپوور | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 71 | پەیمان حەسەنوەند | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 72 | شەهرووز شوکریپوور | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 73 | ئیسماعیل زوهرابی | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 74 | ئومێد ناسری | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 75 | مەهسا زارعی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چالاکوانی مەدەنی، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا مانی لە خواردن گرتووە |
| 76 | مەسعوود ئاقایی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 77 | عەسکەر نەجەفی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 78 | مەهدی کەریمی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 79 | جەبار جەمشیدی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 80 | ئێسفەندیار سرووری | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 81 | قائیم بەدری | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 82 | ئەحەد مورادی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 83 | نوورەدین مووسازاده | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 84 | زاهید ئەفشاری | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 85 | یووسف کاکاوەند | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 86 | یووسف سەفەری | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 87 | عەلی چراغی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 88 | میلاد عەلیبەیگی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 89 | مەسعوود بێنیاز | شاباد، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | شاباد | چارەنووسی نادیارە |
| 90 | عیسا شەکووری | ئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئەسفەراین | چارەنووسی نادیارە |
| 91 | ئارین حەیدەری | ئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئەسفەراین | چارەنووسی نادیارە |
| 92 | عەلی قەویدڵ | ئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئەسفەراین | چارەنووسی نادیارە |
| 93 | پەیمان میرزایی | ئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئەسفەراین | چارەنووسی نادیارە |
| 94 | عەباس بیدی | ئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئەسفەراین | چارەنووسی نادیارە |
| 95 | ڕەحیم سادقی | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەرپێڵی زەهاو | چارەنووسی نادیارە |
| 96 | موحسین حەیدەربەیگی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 97 | موراد حاسڵی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 98 | فەرهاد محەممەدڕەشید | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 99 | ئەمین نوورمەنش | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 100 | ئەحمەد حەقنەزەری | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەراوڵە | چارەنووسی نادیارە |
| 101 | ڕەزا باقرینژاد | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەراوڵە | چارەنووسی نادیارە |
| 102 | زەبیح عەبدی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 103 | ئەمیرحسەین سەیدیی بووژانی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 104 | جەواد مەلەک | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەراوڵە | چارەنووسی نادیارە |
| 105 | مەیس نووری | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | دوای برینداربوون لە نەخۆشخانە ڕفێنراوە |
| 106 | محەممەدتاها زەینیوەند | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 107 | موعین فازڵی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 108 | ڕەزا عەبدەشاهی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 109 | ئاریا کەریمی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| 110 | فائیزه ڕەشیدی | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | دوای برینداربوون لە نەخۆشخانە ڕفێنراوە |
| 111 | سەجاد خورشیدی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 112 | ئەبولفەزل ساکی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 113 | سەلمان مەردانی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| 114 | ئەمیر عیسازاده | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 115 | محەممەدبەشیر هاشمیان | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 116 | بێهزاد عەباسی | شەباب، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | شەباب | چارەنووسی نادیارە |
| 117 | هیوا عەباسی | شەباب، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | شەباب | چارەنووسی نادیارە |
| 118 | سەلال سادقی | شەباب، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | شەباب | چارەنووسی نادیارە |
| 119 | ئیرەج ڕوستەمیمێهر | شەباب، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | شەباب | چارەنووسی نادیارە |
| 120 | مەهدی هاشمیان | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 121 | ئەحمەد حەسەنوەند | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 122 | پوویا نادری | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 123 | مەیسەم بێهزادی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 124 | سەعید دەروێشی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 125 | محەممەد زیادی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 126 | یووسف ساڵخورده | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| 127 | حەمید کەریمی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 128 | مەهدی کەریمی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 129 | موستەفا فەرەجی | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٠ | محەممەدحسەین مورادی | ئاسمان ئاباد، پارێزگای ئیلام | ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاسمان ئاباد | چارەنووسی نادیارە |
| ١٣١ | مەهدی شێخی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٢ | عەبدوڵڵا ئەحمەدی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٣ | شاهین قەسربەیگی | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەراوڵە | چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٤ | خالید سەیفپەناهی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٥ | کەیوان زەندکەریمی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٦ | بەیان فەرەجوڵڵاهی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٧ | قانیع خاتری | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٨ | ئارمان سەلیمی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٣٩ | وریا موئەید | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٠ | خەبات ئەسەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٤١ | شاهۆ محەممەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٢ | جەمال خوداڕەحمی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٣ | دلێر ئەسکندەری | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | چالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٤ | دڵارام کازمی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٥ | ڕەزا چەکاو | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٦ | میلاد شاپەسەندی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٧ | مەهدی فەهیمی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٨ | ئارمین کەریمی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٤٩ | مەهدی کوهەنی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٠ | ئەمیرمحەممەد سوهرابیان | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥١ | موحەدەسە ڕەزازاده | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٢ | عەلی سارایی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٣ | ئەمیر یووسفزاده | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٤ | محەممەدمەهدی ئایدیان | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٥ | عەلیئەکبەر ئومێدی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٦ | نەبی ئومێدی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٧ | جەعفەر ڕەهبەری | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٨ | نیما ناسری | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٥٩ | حەسەن نوورەدینوەند | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٠ | محەممەدئەمین بازگیر | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٦١ | مەهدی قەسربەیگی | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٢ | ئەمیرعەلی عەبدیان | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٣ | سەدرا مەنسووری | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٤ | فیرووز فەرەجی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٥ | ڕزگار ئەمانی | کامێران، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کامێران | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٦ | ئومێد ڕاوەند | مەریوان، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەریوان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٧ | عەلیڕەزا پاریاب | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٨ | محەممەدئەمین مەحموودیان | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەراوڵە | چارەنووسی نادیارە |
| ١٦٩ | ئەحمەدڕەزا محەممەدیان | کارزان، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کارزان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٠ | ئەمین یووسفی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧١ | ڕەزا دووستینژاد | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٢ | ئارتین سوهرابی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | منداڵی ١٧ ساڵان، چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٣ | ئەمیر لوتفی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئیلام | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٤ | سەدرا یووسفی | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٥ | موبین ئەولاد | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٦ | ڕەزا پاڵەوانی | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دیواندەرە | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٧ | ڕامین ئێقباڵی | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سنە | منداڵی ١٧ ساڵان، چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٨ | ئەمیرحسەین عەباسی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٧٩ | میلاد مەردانی | سەحنە، پارێزگای کرماشان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەحنە | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٠ | ئێحسان وێنه | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨١ | حەسەن ڕوستەمی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٢ | موبین تاند | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٣ | ئەیوب کەریمی | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٤ | ئارمان دادفەر | بەدرە، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | بەدرە | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٥ | عەلی دارابی | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٦ | نەوشاد عەرەبی | سەراوڵە، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەراوڵە | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٧ | بیژەن مەقسووری | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٨ | ڕوحوڵڵا کەرەمی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٨٩ | حسەین کاکی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٠ | مەهدی باقری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩١ | کەیۆمەرس واعیزی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | مامۆستا و زیندانیی سیاسیی پێشوو، چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٢ | محەممەد بزوەنه | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٣ | ناسر شێخی | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٤ | فائیز شەمایلی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٥ | محەممەد جەلیلیان | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | پەرستاری نەخۆشخانە، چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٦ | جەواد ئوستواری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | پاڵەوانی زۆران، چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٧ | میلاد سەیدمورادی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٨ | ویساق سەیدمورادی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | چارەنووسی نادیارە |
| ١٩٩ | عەلی حەمیدی | کارزان، پارێزگای ئیلام | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کارزان | چارەنووسی نادیارە |
| 200 | دینا سالاری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 201 | سینا خامۆشی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | یارسان، چارەنووسی نادیارە |
| 202 | ئەمیر فەرهادی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 203 | یاسین حیشمەتیان | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| ٢٠٤ | ئێحسان سەیفووری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 205 | عەسەل بەگوەند | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | منداڵی بریندار، چارەنووسی نادیارە |
| 206 | فەرنووش پاشایی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 207 | زوهره پاشایی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | ئازاد کرا، دایکی بەهار ڕەفیعی |
| 208 | بەهار ڕەفیعی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 209 | ستاره فرووغی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 210 | ڕەزا مورادی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 211 | موستەفا گوڵزار | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 212 | موحسین کامیاب | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 213 | محەممەد سەیفووری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 214 | ئیبراهیم موزەفەری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 215 | ئەحەد سەیفووری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 216 | یەزدان فیعلەگەری | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 217 | مورتەزا سەرحەدی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 218 | ئارمان مەسعوودی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 219 | فەریبورز عەباسی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 220 | ئیبراهیم پێشەوایی | سونقوڕ، پارێزگای کرماشان | ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سونقوڕ | چارەنووسی نادیارە |
| 221 | خەبات دێهداری | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەقز | زیندانیی سیاسیی پێشوو، چارەنووسی نادیارە |
| 222 | فەرامەرز قاسمیئازەر | سنە، پارێزگای کوردستان | ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کەرەج | چارەنووسی نادیارە |
| 223 | کەمال مەهدەوی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەرسین | چارەنووسی نادیارە |
| 224 | میلاد وەیسی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 225 | ئازاد نادری | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 226 | ماهان دەبیریپوور | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 227 | ئارتین پەروینی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | منداڵی ١٦ ساڵان، چارەنووسی نادیارە |
| 228 | ئارش حەیاتی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ | کرماشان | چارەنووسی نادیارە |
| 229 | محەممەدئەمین قەرەتەپە | دەڕەشار، پارێزگای ئیلام | ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دەڕەشار | چارەنووسی نادیارە |
| 230 | محەممەد مورادی تەریق | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | فەرمانبەری کەرتی تەندروستی، چارەنووسی نادیارە |
| 231 | ئەحمەد خەسرەوی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | فەرمانبەری کەرتی تەندروستی، چارەنووسی نادیارە |
| 232 | حسەین کەرەمی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | فەرمانبەری کەرتی تەندروستی، چارەنووسی نادیارە |
| 233 | ئێحسان ئەحمەدی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | دێلوڕان | فەرمانبەری کەرتی تەندروستی، چارەنووسی نادیارە |
| 234 | سینا ئەحمەدی | جوانڕۆ، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | جوانڕۆ | چارەنووسی نادیارە |
| 235 | ئاسۆ کەیخسرەوی | جوانڕۆ، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | جوانڕۆ | منداڵ، چارەنووسی نادیارە |
| 236 | مەهدی ئەحمەدی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | بریندار، چارەنووسی نادیارە |
| 237 | عەلیشا شێرمحەممەدپوور | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| 238 | سەهەند شێرمحەممەدپوور | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| 239 | سینا کەرەمی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| 240 | سەجاد پەروازی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | بریندار، چارەنووسی نادیارە |
| 241 | عەلىئەشرەف پیشگام | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | بریندار، چارەنووسی نادیارە |
| 242 | بەردیا دەروێشی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| 243 | موبین محەممەدزادە | سەقز، پارێزگای کوردستان | ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەقز | چارەنووسی نادیارە |
| 244 | ئەحمەد زەینی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | فەرمانبەری کەرتی تەندروستی، چارەنووسی نادیارە |
| 245 | موستەفا سەفار | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 246 | عەلی ئەحمەدی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 247 | ئارمان پیرانی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 248 | ئەشکان سەبزی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 249 | ڕەحمان کەرەمی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 250 | ئەمیرحسەین خانمحەممەدی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 251 | عارف میرزایی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 252 | ڕەحمەت ڕەشیدی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 253 | بێهرووز شێخی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 254 | ئارمان کەرەمی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 255 | ئارمین پیرانی | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | ئاودانان | چارەنووسی نادیارە |
| 256 | میلاد ئاهەنی | سەقز، پارێزگای کوردستان | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | سەقز | چارەنووسی نادیارە |
| 257 | جاسم توندەر | مەڵکشایی، پارێزگای ئیلام | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | مەڵکشایی | چارەنووسی نادیارە |
| 258 | وەحید شادمان | قەسری شیرین، پارێزگای کرماشان | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | قەسری شیرین | چارەنووسی نادیارە |
| 259 | نەوید نەجەفی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ | گیەڵان | چارەنووسی نادیارە |
| 260 | موحسین شێخی | سەقز، پارێزگای کوردستان | ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ | هەشتگردی کەرەج | بریندار، چارەنووسی نادیارە |