دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو حەفتە بەردەوام بوو، لە هەرهەموو ئێراندا هەزاران کەس بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران. سەرکوتکردن و کوشتوبڕی ئەم جارە هێندە بەربڵاو و توند بوو کە بە «بێوێنە» لە قەڵەم دەدرێت. هەروەها داخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی نزیک بە دوو حەفتە لە لوتکەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکاندا، وای کردووە بەدەستهێنانی زانیاریی ورد و بەبەڵگەکردنی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە ببێتەوە و لێکەوتەکانی ئەم بابەتە تا ئێستایش هەر کاریگەریی لەسەر هەوڵەکان داناوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەرباری ئاستەنگەکانی بەردەم پێوەندیگرتن لەگەڵ ناوخۆی ئێراندا و هەروەها هەڕەشە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ سەر بنەماڵەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانبەختکردنی منداڵان و ئازیزانیان، تا ئێستە توانیویەتی لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکاندا ناو و زانیاریی ٢١٩ هاووڵاتیی کورد کە لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانبار لە شارە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، تاران، ئەلبورز، لوڕستان، خوراسانی ڕەزەوی، ئێسفەهان، مەرکەزی، هورموزگان و خووزستان، گیانیان بەخت کردووە، تۆمار و پشتڕاست بکاتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بکەین کە ناسنامە و زانیاریی چەندین هاووڵاتیی دیکەیشمان بە دەست گەیشتووە کە دەوترێت لەم ڕاپەڕینەدا کوژراون و لێکۆڵینەوەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانەیش هێشتا درێژەی هەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکان، شایەتحاڵە مەیدانییەکان و کەسانی نزیک لە گیانبەختکردوان بە دەستی هێناوە، هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرکوتکردنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا (٢٠٢٦) بە شێوەیەکی بەربڵاو چەکی جەنگییان بەکار هێناوە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕاستەوخۆ تەقەیان لە سەری خۆپیشاندەران کردووە.
هەروەها بە گوێرەی هەمان ئەو زانیاریانە، لە هەندێ حاڵەتدا دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی گیانبەختکردوان پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەکان وەرگرتووە. لە هەندێ حاڵەتی تریشدا بنەماڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان بە ناچار قبووڵیان کردووە لە فەوتنامەکاندا بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی ئازیزانیان تۆمارکردنی هۆکاری وەک «داکەوتن لە بەرزاییەوە» یان هەر هۆکارێکی دیکەی جیا لە بەرکەوتنی گوللە قبووڵ بکەن. لە چەندەها حاڵەتیشدا بنەماڵەکان خراونەتە ژێر زەخت و گوشارەوە تاکوو کەسە گیانبەختکردووەکە بە ئەندامی هێزەکانی بەسیج بناسێنن یاخود بەرپرسایەتیی کوشتنی بخەنە ئەستۆی خۆپیشاندەران.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ناونیشان و زانیاریی هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤دا (٢٠٢٦) بەپێی پارێزگا و شار بڵاو دەکەینەوە. بە داخەوە بە هۆی بەربڵاویی سەرکوتەکان و ژمارەی زۆری گیانبەختکردوانەوە ئەمە دواپێرست نییە و لەگەڵ وەرگرتنی زانیاریی نوێ و زیاتردا ڕاپۆرتەکە نوێ دەکرێتەوە.
پارێزگای کرماشان
شاری کرماشان
١. ڕەزا قەنبەری، منداڵی ١٦ ساڵان و کرێکار، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای کرماشاندا لە پشت و کەمەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) تەرمەکەیان وەرگرتەوە و هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «جەبارئاوای سوفلا» لە ناوچەی بێڵەواری سەر بە کرماشان بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و لەژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گوشاریان خستبووە سەر بنەماڵەکەی و هەڕەشەیان لێ کردبوون کە دەبێ منداڵەکەیان وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج بناسێنن و بڵێن خۆپیشاندەران کوشتوویانە، بەڵام بنەماڵەکەی ملیان بەو داواکارییە نەدا.
٢. ڕەسوول کەدیوەریان، هاووڵاتیی کوردی یارسان و کرێکار، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی خۆی و برا گیانبەختکردووەکەی تری، ڕەزا کەدیوەریان، ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی شاری کرماشان بەڕێوە چوو. لە ڕاپۆرتەکاندا وتراوە ڕەسوول کەدیوەریان لە کاتی کوژراندا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە، بەڵام تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە نەیتوانیوە تەمەنی دروستی ئەم گیانبەختکردووە پشتڕاست بکاتەوە.
٣. ڕەزا کەدیوەریان، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ٢٠ ساڵان و کرێکار، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکاندا چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی خۆی و برا گیانبەختکردووەکەی تری، ڕەسوول کەدیوەریان، ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی شاری کرماشان بەڕێوە چوو.
٤. سامان نەزەری، هاووڵاتیی کوردی یارسان و ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٥. سامان فەتاحی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و وەرزشکاری لقی تەکواندۆ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی سابوونیی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە لای سەرەوە پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان، دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ دانەوەی تەرمەکەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنیان لە بنەماڵەکەی وەرگرت و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «ڕەقەسەرابی تیران»ی کووزەران بەڕێوە چوو.
٦. سەجاد فەیزی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٧. عیرفان جامەشۆرانی، هاووڵاتیی کورد، ٢٩ساڵان،ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٨. نەوید ساڵحی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پاوە، ٢٨ ساڵان، دەرچووی بەشی ڕادیۆلۆژی و فەرمانبەری نەخۆشخانەی فارابیی کرماشان، ڕۆژی١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «مەزیری»ی پاوە بەڕێوە چوو.
٩. محەممەد جەعفەری، هاووڵاتیی کوردی ٤١ ساڵان، ڕۆژی١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی گەڵسورخیی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی ئەم شارەدا بەڕێوە چوو.
١٠. بەیات سوبحانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پاوە، ٤٠ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «شمشێر»ی پاوە بەڕێوە چوو.
١١. ئەمیرعەلی حەیدەری، منداڵی ١٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران، گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی پاش ئەوەی تەرمەکەیان لە نوخۆشخانەی تاڵەقانی وەرگرت تێ گەیشتن کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی برینداربوونیدا بە قونداقی تفەنگ کەللەسەریان تەقاندووە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە کرماشان بەڕێوە چوو.
١٢. یاسین میرزایی قەلعەزنجیری، هاووڵاتیی کوردی یارسان و خوێندکار لە ئیتالیا، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. یاسین ماوەیەک پێش ئەوە بە مەبەستی دیداری بنەماڵەکەی لە ئیتالیاوە گەڕابوویەوە بۆ کرماشان.
١٣. کەیوان ڕەزایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
١٤. کامران ئەکبەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاباد، مامۆستا و ٤٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
١٥. محەممەدمەتین باقری، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کاتێکدا کە دۆخی تەندروستیی تەواو ناجێگیر بووە، هێزەکانی حکومەت ڕفاندوویانە و چەند کاتژمێرێک دواتر تەرمەکەیان لە قەراخ شار فڕێ داوە. تەرمەکەی دواتر برایە پزیشکیی داد و ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر چۆنیەتیی گیانبەختکردنی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان ئەسپەردەی خاک کرا.
١٦. فەرهاد نەزەریی گەورەجوویی، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی داڵاهۆ و خانەنشینی ئەرتەش، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٧. بێهرووز نەریمانی مێهر، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ٣٣ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «هەنجیربان ئاوارەعەلی»ی سەرپێڵی زەهاو بەڕێوە چوو.
١٨. سەیاد فەرامەرزی، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ٣٦ ساڵان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٩. حەمیدڕەزا یووسفی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٢٠. پێدرام ئەرغا، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ٣١ ساڵان و پزیشکی ددان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشان لە بەردەم کلینیکی کارەکەیدا لەسەر پەلاماردان و لێدانی خۆپیشاندەرێک بەرەنگاری ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکاندا بوویەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای پاسداران دوو گوللەیان پێوە نا و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوو. دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. دامودەزگا ئەمنییەکان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندبوو بە مەرجێک تەرمەکەیان پێ دەدەنەوە کە وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە قەڵەمی بدەن. بەڵام باوکی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیدا کە لە گوندی «سەراو تیران»ی کووزەران بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند منداڵەکەی بە زۆر وەکوو ئەندامی بەسیج ڕاگەیەنراوە و قەت ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە نەبووە.
٢١. ئەمیرمحەممەد ئەربابپووری، منداڵی کوردی خەڵکی هەرسین، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «پەڕیوەی سوفلا» بەڕێوە چوو.
٢٢. تیام (محەممەدڕەزا) کیانمەنش، هاووڵاتیی کوردی ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بزر بوو. چەند ڕۆژێک دواتر دامودەزگا ئەمنییەکان بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بنەماڵەکەیان ئاگادار کردەوە کە گیانی لە دەست داوە. تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان ئەسپەردە کرا.
٢٣. نازەنینزەهرا ساڵحی، منداڵی کوردی ١٣ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشان و لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی زەیتوونی گەڕەکی بەسیج بوو، بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان ئەسپەردە کرا. بە گوێرەی زانیارییەکان، نازەنین خوێندەڤانی نموونەیی و وەرزشکاری لقی ووشۆ بوو، لە سێ ساڵ پێشترەوە و لەدوای مردنی دایکی، لە لایەن پوورێکیەوە سەرپەرشتی دەکرا.
٢٤. تەیبە ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و دایکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) بەڕێوە چوو.
٢٥. ئیبراهیم یووسفی، هاووڵاتیی کوردی ٤٣ ساڵان و باوکی سێ منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەوڵەتئابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢٦. فەرهاد باڵشزەڕ، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ٥٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «سورخەک»ی سەنجابی بەڕێوە چوو.
٢٧. حەسەن فەللاحی، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا لە پشتەوە بە چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت تەرمەکەی لە شاری کرماشان ئەسپەردە بکرێت و بنەماڵەکەی بە ناچار لە گوندی «سەرایلان تەوەخاکی»ی جەلالوەند ئەسپەردەیان کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەڕێوە چوو و بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرباری کەشی ئەمنی بەشداربوان دروشمی دژ بە حکومەتیان وتەوە.
٢٨. ئێلهام زەینەلی، هاووڵاتیی کورد و سۆپەرڤایزەری نەخۆشخانەی ئیمام عەلیی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا لە پشتەوە بە چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و لە لای کەمەر و زگەوە بریندار بوو. پاش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا، بەڵام بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێلهام لە ناو هاوکاران و نەخۆشەکاندا کەسێکی خۆشناو و خۆشەویست بوو و ئەرکی سەرپەرشتیکردنی دایکە بەساڵاچووەکەیشی لە ئەستۆ بوو.
٢٩. محەممەدئەمین سەلامی، هاووڵاتی کوردی ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا لە پشتەوە بە چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای سینگەوە پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
٣٠. ئومێد شوجاعیان، هاووڵاتی کورد، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشان و لە کاتێکدا کە خەریکی داخستنی دووکانەکەی بوو کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد.
٣١. مێلیکا دەستیاب، هاووڵاتی کوردی یارسان، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە شاری داڵاهۆ بەڕێوە چوو.
٣٢. محەممەدمەهدی بەدری، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تەعاوەنی کرماشاندا لە پشتەوە بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو. پاش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، محەممەدمەهدی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی خوشکێکی لە ئەستۆ بوو کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە.
٣٣. فەرهاد چراغیزادە، هاووڵاتیی کوردی ٤٥ ساڵان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری تاقوەسانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای وەرگرتنی ٨٠٠ میلیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
٣٤. موهەننا دووکوشکانی، هاووڵاتیی کوردی ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای حەفتەیەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
٣٥. مەیسەم کۆرانیان، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری تاقوەسانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «دوروود فەرامان»ی ئەم شارەدا بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، مەیسەم چەند ڕۆژێک پێش گیانبەختکردنی هاوسەرگیریی کردبوو.
٣٦. فەرزاد خەیردار، هاووڵاتیی کوردی ٣٧ ساڵان و ئەندازیاری میکانیک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٣٧. مەیسەم قەنبەریڕاد، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٣٨. میلاد موحیبی، هاووڵاتیی کوردی ٣٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی باریکەی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای دانانی تاپۆی موڵکێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
٣٩. مەجید ڕەشیدی، هاووڵاتیی کوردی ٥١ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
٤٠. ئەبولفەزل فێعلەگەری، منداڵی کاری ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نەوبەهاری کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤١. پژمان فەخری، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی گوندی «ئەرمەنیجان»ی دینەوەر، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری تاقوەسانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٤٢. ماهان ڕوستەمی، هاووڵاتیی کوردی ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەوڵەتئابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٤٣. ئەمیرحسەین سەفەریی گوڵدەستە، هاووڵاتیی کوردی ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەوڵەتئابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندێکی ناوچەی «کەنشت» لە جادەی قازانچی بەڕێوە چوو.
٤٤. حەسەن نووریی کرماشانی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای وەرگرتنی ٦٠٠ میلیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
٤٥. شەهاب پەیەمبەری، هاووڵاتیی کورد و خانەنشینی ئیدارەی جادەوبان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی بێهزیستیی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سێ گوللەی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو، دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.
٤٦. زەهیر ئەمیرخانی، هاووڵاتیی کوردی ٣٤ ساڵان و دەرچووی بەشی ئەندازیاریی زانکۆ، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کارمەندانی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سەختی بریندار بوو. بۆ ماوەی حەفتەیەک لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەدا مایەوە و دواجار ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.
٤٧. ئەمیرعەلی دووکانەیی (عەباسیفەر)، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
٤٨. عیرفان عیزەتی، هاووڵاتیی کوردی ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٤٩. ئازاد ئیلاهی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥٠. سەیدئارمان مووسەوی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥١. ئەمیرحسەین مورادیوەفا، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کوڕناچیی کرماشاندا لە لای سەرەوە بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژ بێئاگابوون، تەرمەکەیان لە ساردخانەیەکی ئەو شارەدا دۆزییەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو. دامودەزگا ئەمنییەکان مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییان بە بنەماڵەکەی نەدا.
٥٢. شەهلا کاکایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییە کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. لە کاتی دەسڕێژەکەدا هاوسەرەکەیشی، مەهدی (خەبات) کاکایی، لەگەڵی بوو و ئەویش پێکرا و بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. مەهدی لەدوای بەجێهێشتنی نەخۆشخانە و لەژێر کاریگەریی گوشاری دەروونیی کوژرانی هاوسەرەکەیدا لە هەوڵێکی خۆکوشتندا گیانی لە دەست دا. ئەگەرچی هۆکاری گیانلەدەستدانی مەهدی کاکایی خۆکوشتن ڕاگەیەنراوە، بەڵام هەندێ لە خزمان و نزیکانی گومانیان لە چۆنیەتی و هۆکاری گیانلەدەستدانی هەیە. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکان دانەوەی تەرمەکەی شەهلایان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ دوا خست، هاوکات هەڕەشەیان کرد کە ناهێڵن ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و سەرەخۆشیی گشتی بەڕێوە بچێت و مۆڵەتیان بە ئەسپەردەکردنی تەرمەکەی لە شاری جوانڕۆ و تەنانەت گوندی بنەماڵەکەیشیدا نەدا. هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە ناچار تەرمی شەهلایان بەبێ بەڕێوەبردنی هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێکی گشتی لە گوندی «قەڵاجێ»ی جوانڕۆ ئەسپەردەی خاک کرد. تەرمەکەی مەهدی (خەبات) کاکاییش لە گوندی «حاجی براییم»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاک کرا.
٥٣. موحسین ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و کرێکار، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای قاچەوە بریندار بوو و بە هۆی خوێنلێچوونی زۆرەوە گیانی بەخت کرد.
٥٤. موجتەبا بەیگیی گورگانی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی پەردیسی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
٥٥. ئەسرا تاووسینیا، منداڵی ١٤ ساڵانی خەڵکی سونقوڕ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی سەنجابیی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار پاش دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ئەسرا خوێندەڤانی هەڵکەوتەی خوێندنگەی نموونەدەوڵەتیی «ستارگان»ی سونقوڕ بوو.
٥٦. سیرووس حەربگین، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی قەسری شیرین، خاوەنی دووکانی گوڵفرۆشی و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە ئیمامزادە باقری بێستوون بەڕێوە چوو.
٥٧. مێلینا ئەسەدی، منداڵی ٣ ساڵان،ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشان و لە کاتێکدا لەگەڵ باوکی لە بولواری تاقوەسانەوە بەرەو ماڵەوە دەچوونەوە، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی لەژێر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا ڕایانگەیاند منداڵەکەیان بە تەقەی خۆپیشاندەران کوژراوە. بەڵام شایەتحاڵە مەیدانییەکان دەڵێن لە کاتی کوژرانی مێلینادا خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوە دەچوو و هێزەکانی سوپای پاسداران بە شێوەی هەڕەمەکی دەسڕێژیان لە خەڵک دەکرد و مێلینایش هەر بە دەسڕێژی ئەو هێزانە کوژراوە.
٥٨. ئەمیرحسەین حەساری، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نەوبەهاری کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
٥٩. عەبدوڕەزا قەڵخانی، هاووڵاتیی کورد و ٤٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٦٠. غوڵامحسەین ئەحەدی، هاووڵاتیی کورد و مامۆستای خانەنشین، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەیدانی مەرکەزیی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.
٦١. عەبدولڕەزا عەزیزیی لەعلئابادی، هاووڵاتیی کورد، ٤٧ ساڵان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بریندار بوو و دوو ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی حەکیمی ئەم شارە گیانی بەخت کرد.
٦٢. میلاد فەیزیی نامیوەندی، هاووڵاتیی کورد و فیتەری ئۆتۆمبێل، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
٦٣. ڕەزا نادری، هاووڵاتیی کورد، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کەڕناچیی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.
شاباد
١. سەجاد کیانی، هاووڵاتیی کورد و پزیشکی ددان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٢. هولاکۆ ئەیوانی، هاووڵاتیی کورد و وەرزشکار، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٣. ئەمیر جەلیلیان، هاووڵاتیی کوردی ٦٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا دەیان گوللەی ساچمە بەر سەر و جەستەی کەوت و چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار پاش چەند ڕۆژێک بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد.
٤. شێرزاد باڵایی، هاووڵاتیی کورد و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «چشمەخانی چیکانیی مەنسووری» بەڕێوە چوو.
٦. ئەمیر نادری، هاووڵاتیی کورد، کرێکاری ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٧. ڕەزا دەروێشی، هاووڵاتیی کوردی ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «تەجەرکەرەمی پەناهئاباد» بەڕێوە چوو.
٨. فەرشید شەکەرسوخەن، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٩. جەواد نیازی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «بان گەنجاب» بەڕێوە چوو.
١٠. جابر عەبدی، هاووڵاتیی کوردی ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەڕێوە چوو.
١١. نەوید میرزایی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «ئیمامزادە حەسەن» بەڕێوە چوو.
١٢. میلاد فەڕوخی، هاووڵاتیی کورد و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «وەنایی» بەڕێوە چوو.
١٣. مەسعوود سەهامی، هاووڵاتیی کورد و کرێکار، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
١٤. میلاد گەنجدۆست، هاووڵاتیی کوری ٢٦ ساڵان و پەرستاری نەخۆشخانە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە گوندی «سەیدئەیاز» بەڕێوە چوو.
١٥. ئەمیرحسەین نادری، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «زەوارەکۆ» بەڕێوە چوو.
١٦. مەسعوود تووشکان، هاووڵاتیی کورد و وەرزشکار، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.
١٧. سەعید پوورحەسەن، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.
هەرسین
١. عەلی عەزیزی،هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری هەرسینی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی بەسیجی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکومەت وەکوو هەمیشە بە سیناریۆسازی هەوڵیان دا بڵێن ئەم هاووڵاتییە ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە و بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام شایەتحاڵە مەیدانییەکان ڕایان گەیاند کە لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بووە و بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. بە وتەی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەی، باوکی عەلی عەزیزی لەژێر گوشار و هەڕەشەی سوپای پاسداراندا ناچار کراوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بکاتەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنەکەیشی ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە شێوەیەکی دەوڵەتی و لەژێر چاودێریی سوپای پاسداراندا بەڕێوە چوو.
کەنگاوەر
١. عەلی گردەکانە، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ٢٧ ساڵان و خاوەنی سەرتاشخانە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەیدانی ئازادیی شاری کەنگاوەری کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «گردەکانە»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
پارێزگای ئیلام
ئیلام
١. پوویا ڕوستەمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «کۆڵم»ی بەدرە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
٢. سەعید سەفەری، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دەسڕێژ و لێدانی باتۆم بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی دواتر هەر لە ئیلام بەڕێوە چوو.
٣. میعاد (میلاد) سادەمیری، هاووڵاتیی کوردی ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی- ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤. مەهدی قەنبەری، هاووڵاتیی کوردی ٢٥ ساڵانی خەڵکی مەڵکشایی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەدا بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.
٥. ئاروین ڕادفەر، هاووڵاتیی کوردی ٢١ ساڵانی خەڵکی بەدرە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
ئەیوان
١. موبین فەیلی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی زەڕنەی ئەیوان و ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شارۆچکەی زەڕنەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.
مەڵکشایی
١. لەتیف کەریمی، هاووڵاتیی کورد و ئەندامی خانەنشینی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. سوپای پاسداران هەمان ڕۆژ لە دووتوێی هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەم دەزگا سەربازییە بە ناوی لەتیف کەریمی بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و شایەتحاڵە مەیدانییەکان ئەو دەنگۆیەیان بەدرۆ خستەوە و وتیان لە گرتەڤیدیۆییەکەیشدا بە ڕوونی دیارە کە لەتیف کەریمی کە ئەندامی خانەنشینی هێزە چەکدارەکان بووە، لە کاتی دەسڕێژەکەدا لە ناو جەماوەری خۆپیشاندەردا بووە و هەر لەوێ بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە و لە لایەن خەڵکەوە گوازراوەتەوە بۆ ئورژانسی نەخۆشخانە. بە وتەی خزمەکانی، لەتیف کەریمی ئەگەرچی ئەندامی خانەنشینی هێزە چەکدارەکان بووە بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی مەڵکشاییدا بەشداریی کردووە. هەروەها لەو پرسەنامەیەدا کە بنەماڵەکەی بڵاویان کردەوە، هاوشێوەی پرسەنامەی گیانبەختکردوانی دیکەی مەڵکشایی، ڕستەی «بە کامە تاوان» نووسرابوو. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەتیف کەریمی و دوو گیانبەختکردووی دیکەی ئەو شارە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
٢. ڕەزا عەزیمزادە، هاووڵاتیی کورد و وەرزشکار، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕەزا و دوو گیانبەختکردووی دیکەی ئەو شارە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
٣. مەهدی ئیمامیپوور، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی مەهدی و دوو گیانبەختکردووی دیکەی ئەو شارە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
٤. فارس (موحسین) ئاقامحەممەدی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە لای سەرەوە پێکرا و دوای گوازرانەوە بۆ بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام، بە ئاستی هۆشیاریی زۆر نزمەوە خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە. دواجار ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هەمان ڕۆژ بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.
٥. محەممەدڕەزا کەرەمی، هاووڵاتیی کورد و بۆکسۆر، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام. ئەم هاووڵاتییە دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباردا (٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. دەوترێت محەممەدڕەزا لە کاتی گیانبەختکردندا تەمەنی ١٦ ساڵ بووە، بەڵام تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە نەیتوانیوە پشتڕاستی بکاتەوە و زانیاریی تەواو لەسەر تەمەنی بەدەست بهێنێت.
پارێزگای تاران
١. ڕۆبینا ئەمینیان، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نۆدشە و خوێندکاری ٢٢ ساڵانی زانکۆی تەکنیکیی شەریعەتیی تاران، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا لە پشتەسەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان سەرەتا نەیانهێشتبوو تەرمەکەی ڕۆبینا ڕادەستی بنەماڵەکەی بکرێتەوە، بەڵام دواجار بنەماڵەکەی توانیبوویان بە نهێنی تەرمەکە لە نەخۆشخانە بڕفێنن. بەپێی زانیارییەکان، ئەوان سەرەتا دەیانویست لە کرماشان ئەسپەردەی بکەن کە شوێنی ژیانیانە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی بەر ماڵەکەیان گرتبوون و هاوکات فەوتنامەیشیان پێ نەدرابوو کە بۆ ناشتنی لە گۆڕستانی شاردا پێویستە. هەر بۆیە دواجار تەرمی ڕۆبینایان لە ڕێگای نۆدشەوە بردەوە بۆ گوندێکی مەریوان و لەوێ ئەسپەردەی خاکیان کرد. بەڵام نە لە کرماشان و نە لە مەریوان مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی گشتییان پێ نەدرا.
٢. بورهان ئەسەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «یەنگیجە»ی سەڵماس، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. پاش وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندێکی شاری سەڵماس بەڕێوە چوو.
٣. محەممەد زەمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئەیوان، کرێکار و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤. دیار پوورچەهریق، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «پتەویەر»ی سەڵماس، ٣٢ ساڵان و شۆفێری ئیسنەپ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی پوونەکی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار پاش سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بنەماڵەکەی ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٨٠٠ میلیۆن تمەن پارە بدەن و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شاری سەڵماس بەڕێوە چوو.
٥. ئیبراهیم ئەحمەدپووریان، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، کرێکار و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژی دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.
٦. عەلیڕەزا سەیدی، منداڵی خەڵکی ئاودانان، کرێکار و ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو. بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە چەکی جەنگی دەسڕێژیان لە بەشداربوان کرد.
٧. ڕەزا ڕوستەمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سیروانی ئیلام و ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٨. عەلی عەباسی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گیەڵانی کرماشان و ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بنەماڵەکەی ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن پارە بدەن و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شاری زادگەی بەڕێوە چوو.
٩. سیاوەش شێرزاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. پاش دانەوەی تەرمەکە، هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت لە بۆکان ئەسپەردە بکرێت و بنەماڵەکەی بە ناچار لە گۆڕستانی گوندی «تازەقەڵا» ئەسپەردەی خاکیان کرد.
١٠. زەهرا مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١١. گوڵاڵە مەحموودی ئازەر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد و ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٢. سەیدمیلاد حسەینی، هاووڵاتیی کوردی یارسان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٣. ڕێبین مورادی، منداڵی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ١٧ ساڵان و یاریزانی تیپی فۆتباڵی مێرمنداڵانی سایپا، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. عادڵ مورادیی باوکی هاوکات لەگەڵ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکان بڵاویان کردەوە، وتوویەتی ڕێبین لە مەودای نزیک و لە پشتەوە پێکراوە.
١٤. ئەرسەلان قارەمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٥. ئومێد ساعیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە و ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تێهرانپارسی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٦. مەجید جەلیلیان، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٧. پووریا بەهاریی موستەعلی، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تێهرانپارسی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی پاش حەفتەیەک و دوای ڕازیبوونی بنەماڵەکەی بە ڕاگەیاندنی وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج ڕادەستیان کرایەوە و ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) لە گوندی «بایوەندی موستەعلی» ئەسپەردە کرا.
١٨. ئەمیرحسەین محەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەرسینی کرماشان و ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٩، دیاکۆ قادرمەرزی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێولان و ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دوای ئەوەی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، لە کاتی شەودا و بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی سروودی «ئەی شەهیدان» لە زادگەکەی ئەسپەردەی خاک کرا.
٢٠. محەممەدڕەزا عەبدوڕەحمانزادە، منداڵی کوردی خەڵکی گوندی «پتەویەر»ی سەڵماس و ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی سەرەتا گوازرایەوە بۆ شاری قوم و دواجار ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
٢١. مەیسەم نەزەری، هاووڵاتیی کوردی یارسان و ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بنەماڵەکەی ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن پارە بدەن و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) لە گوندی «عەلی باقر»ی ناوچەی جەلالوەندی کرماشان بەڕێوە چوو.
٢٢. میلاد ئەتمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی- ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و پاشان دەستبەسەر کرا. بنەماڵەکەی لە ڕۆژانی دواتردا نەیانتوانیبوو هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەدەست بهێنن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی دەستبەسەرکردنی بێئەنجام بوو. دواجار ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) دامودەزگا ئەمنییەکان بنەماڵەکەیان بۆ تاران بانگهێشت کرد و تەرمەکەی میلادیان ڕادەست کردنەوە. تا ئێستا دیار نییە ئەم هاووڵاتییە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی بەخت کردووە یان بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە دوای دەسڕێژەکە کوژراوە.
٢٣. بێهزاد عەباسیی گەورەجووبی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و خەڵکی قەسری شیرین، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢٤. پەروین عەزیزی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ٥٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢٥. ئاریەن قاسمیزادە، منداڵی کوردی ١٤ ساڵان و خەڵکی کەنگاوەر، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سەختی بریندار بوو، چەند کاتژمێرێک دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەهەشتی فاتمییە»ی ساڵحییە بەڕێوە چوو. ئاریەن لە هەردوو وەرزشی زۆران و ژیمناستیکدا چالاکیی وەرزشیی هەبوو و بەو دواییانە خولی تایبەتمەندی فێربوونی جوانکاریی تەواو کردبوو.
٢٦. مەسعوود مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێلوڕان و کرێکار، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە دێلوڕان ئەسپەردەی خاک کرا.
٢٧. حامید بیابانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ و ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری پەرەندی پارێزگای تاراندا لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە سێ گوللەی جەنگی پێکرا و گیانی بەخت کرد.
٢٨. سەلام میرانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «چشمیەر»ی سەر بە سەوڵاوا و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢٩. عیرفان عەلیزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی لۆماری ئیلام و ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٣٠. عەلیڕەزا ڕەزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.
٣١. ئەمیرمەهدی مورادی، منداڵی کاری خەڵکی دولفانی پارێزگای لوڕستان و ١٣ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی قائیمییەی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو لە پێناو ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەیدا بڵێن ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە، بەڵام بنەماڵەکەی قبووڵیان نەکرد، هەر بۆیە تەرمەکەی دوای چوار ڕۆژ و بە وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن پارە ڕادەستیان کرایەوە و لەژێر گوشار و چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕستانی «دێهشاد» ئەسپەردەی خاک کرا.
٣٢. یاسین ئیلاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «ئاوهەنار»ی ئاودانان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهری ڕەیی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە گۆڕستانی «ئیبنە بابوویە»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاک کرا.
٣٣. ماهان مەردانیی گڕسەدەفی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و خوێندکاری بەشی بەڕێوەبردنی پیشەسازیی زانکۆی شاهڕوود، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاران لە بەردەم ماڵەکەی خۆیاندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، دایکی ماهان کاتێک دەرگای ماڵەکە دەکاتەوە تەرمی خوێنینی کوڕەکەی دەبینێت. هێزە ئەمنییەکان سەرەتا تەرمەکەی دەبەنە نەخۆشخانەیەک و لەوێیشەوە دەیگوازنەوە بۆ کەهریزەک. هەروەها دەوترێت هێزە ئەمنییەکان سەرەتا بۆ پێدانەوەی تەرمەکە داوای ٧٠٠ میلیۆن تمەنیان کردووە، بنەماڵەکەی لە بەرانبەریاندا وەستاونەتەوە و ئامادە نەبوون ئەو بڕەپارەیە بدەن، بەڵام دواجار تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە. بەڵام مۆڵەتیان بە گواستنەوەی تەرمەکە بۆ قەسری شیرین نەداوە و بنەماڵەکەی بە ناچار لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی توندی هێزە ئەمنییەکاندا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەم لە خزمانیان، ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) هەر لە تاران ئەسپەردەی خاکیان کردووە.
٣٤. ڕزوان عەبدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕزوان چەند ساڵێک پێشتر دایکی لە دەست دابوو و لەگەڵ بنەماڵەی باپیری لە تاران دەژیا. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) لە گوندی «تازاوای وەزیر»ی دیواندەرە ئەسپەردەی خاک کرا.
٣٥. محەممەدڕەزا عەوەزپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دەڕەشار و ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی ڕۆژی دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «ڕەماوەند»ی دەڕەشار ئەسپەردەی خاک کرا.
٣٦. حسەین ئەکبەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ و ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ناوچەی قەرچەکی وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٣٧. ئەحمەد خەسرەوانی، بەسکتباڵیست، خوێندکاری زانکۆی شەریف، خەڵکی ئەیوانی ئیلام و ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٣٨. مەسعوود سادقی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ٣٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک گەڕان، تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) لە گوندی «کۆسەها»ی سەرپێڵی زەهاو بەڕێوە چوو.
٣٩. ڕەزا ڕیزوەندی، هاووڵاتیی کوردی ٢٧ ساڵان و ئەندازیاری تەکۆنۆلۆژیای زانیاری، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی پاکدەشتی تاراندا دەستبەسەر کرا و بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بووە.
٤٠. ڕەسوول فێعلەگەری، هاووڵاتیی کوردی ٤٢ ساڵانی خەڵکی سونقوڕ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ناوچەی قەرچەکی وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤١. مەهدی زارعی، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵانی خەڵکی گوندی «حەسەنئاباد»ی هەمەدان و ئەندازیاری پیشەسازی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی حەوزی نارمەکی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) هەر لە گوندی «حەسەنئاباد» بەڕێوە چوو.
٤٢. لەیلا شوکری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەمەدان، ٤٣ ساڵان و دایکی ٣ منداڵ، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی قەرچەکی وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانێکەوە پێکرا، گوللە بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک وەرگرتەوە و ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە «بەهەشتی فاتمە»ی قەرچەک ئەسپەردەی خاک کرا.
٤٣. حەمیدڕەزا باقری، هاووڵاتیی کوردی ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان بنەماڵەکەیان ناچار کرد بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن پارەیان پێ بدەن. بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار خۆپیشاندەری دیکەی خەڵکی ئیسلامشەهریش بە ناوەکانی محەممەدڕەزا مووسووی، ئارش قوڕەیشی، مەسعوود سووگولیزادە و جەواد کازمی هاوکات لەگەڵ حەمیدڕەزا باقری و لە یەک شوێندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کردووە.
٤٤. فەرامەرز گوڵستانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەهاوەند، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک لە شارۆچکەی «فیرووزان»ی نەهاوەند ئەسپەردەی خاک کرا.
٤٥. ئەبولقاسم بابایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر، ٤٤ ساڵان، باوکی سێ منداڵ و شۆفێری تەکسی، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ناوچەی وەحیدییەی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەن و باتۆمی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤٦. کەیوان مورادیی میرانی، هاووڵاتیی کوردی ٣٧ ساڵان، باوکی منداڵێک، کرێکار و وەرزشکار، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاراندا لە لای شان و سینگەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای شەش ڕۆژ گەڕانی بەردەوام تەرەمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو خۆپیشاندەران وەکوو بکوژی کوڕەکەیان ڕابگەیەنن، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەکرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) لە گوندی «کەمەک بان»ی ئەسەدئابادی هەمەدان بەڕێوە چوو.
٤٧. حسەین کەهراری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤٨. ئەبولفەزل جاهیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ڕوبات کەریمی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤٩. مەهدی عیبادوڵڵاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قوروە، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تەجریشی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سێ گوللە پێکرا و گیانی بەخت کرد.
٥٠. سەجاد گورجی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی «دینەوەر»ی کرماشان، کرێکار و باوکی منداڵێکی ساوا، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥١. محەممەد خزری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی «ئاشخانە»ی سەمەلقان، کرێکار و ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بوومێهەنی پارێزگای تاراندا لە لای دڵەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای حەفتەیەک گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە گوندی «چەخماقلوو»ی پارێزگای خوراسانی باکوور بەڕێوە چوو.
٥٢. یەزدان ڕەوایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەرسین، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥٣. دانیال مورادیزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نارمەکی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای حەفتەیەک گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە.
٥٤. موختار هیدایەتفەر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵی ساوا، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە ساردخانەی کەهریزەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
٥٥. عەلیڕەزا کەرەمیی چەمە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەحنەی کرماشان و فیتەری ئۆتۆمبێل، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥٦. ئەمیرڕەزا میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قوروە و ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن لە بنەماڵەکەی ڕادەستیان کرایەوە و لە گۆڕستانی «دارولسەلام»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاک کرا.
٥٧. ساسان کشوەری، هاووڵاتیی کوردی ٢١ ساڵان و خەڵکی ئەسفەراین، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥٨. عەلیڕەزا بیدەکی، هاووڵاتیی کوردی ٢٠ ساڵان و خەڵکی بۆجنوورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە ساردخانەی کەهریزەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «بیدەک»ی بۆجنوورد بەڕێوە چوو.
٥٩. سەعید شەهگوڵی، هاووڵاتیی کوردی ٣٩ ساڵان، خەڵکی گوندی «حاجیئاباد»ی توویسەرکان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٦٠. ئەیوب شاکر، هاووڵاتیی کوردی ٢٧ ساڵان، خەڵکی گوندی «سورخەزوو»ی بۆجنوورد و کرێکاری گەیاندن بە ماتۆر (دێلیڤێری)، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە بۆجنوورد بەڕێوە چوو.
٦١. مەیسەم قەنبەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ٣٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری پەرەندی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.
٦٢. ئەمیرڕەزا کرماجانی، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە «بەهەشتی ڕزوان»ی هەمان شار بەڕێوە چوو.
٦٣. عەلی مەنووچێهرئابادی، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵانی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فولکەی سێیەمی تارانپارسی شاری تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لە خزمانی مەیسەم کوورانیان بوو کە ئەویش هەر لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە شاری کرماشان گیانی بەخت کرد.
٦٤. سەیدمەهدی ڕەحمەتی، هاووڵاتیی کوردی ٥٤ ساڵانی خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و هاوژینەکەی گواستیەوە بۆ نەخۆشخانەی سەعیدییە (ئیمام ڕەزا). لە نەخۆشخانە داوایان لە هاوسەرەکەی کرد شوێنەکە بەجێ بهێڵێت و ڕۆژی دواتر بڕواتەوە بۆ سەردانی. بەڵام بنەماڵەکەی سەرباری بەدواداچوون و سەردانکردنی دواتریان نەیانتوانی هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی سەیدمەهدی وەربگرن. بنەماڵەکەی دوای چوار ڕۆژ تێ گەیشتن سەیدمەهدی ڕەحمەتی گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەیان پێ دانەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گوندی «سەرووقوڕخان»ی دیواندەرە بەڕێوە چوو.
٦٥. ئەمیر پاشازادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بیجاڕ و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
پارێزگای ئەلبورز (کەرەج)
١. محەممەد سەیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢. مێهرداد کرماجانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٣. عابدین خەزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر، ٥١ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج و لە بەرچاوی بنەماڵەکەیدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. عابدین هەڵگری بڕوانامەی ماستەری کشتوکاڵ بوو.
٤. ڕەسوول چەقاکەبوودی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ یان ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ یان ٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥. لوقمان عەلیزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گوێئاغاج»ی تیکاب، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. پارسای کوڕیشی لەم دەسڕێژەدا بریندار بوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمی لوقمان دوای وەرگرتنی ٤٠٠ میلیۆن تمەن بە بنەماڵەکەی درایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە زادگەکەیدا بەڕێوە چوو.
٦. عەباس کەلهوڕ، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٧. کیانووش شیرینبەیان، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی سەحنە، ٣٨ ساڵان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «دێڵە»ی سەحنە بەڕێوە چوو.
٨. ئەشکان بەستار، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە کرماشان بەڕێوە چوو.
٩. محەممەدڕەزا خانی، وەرزشکار و ئەندامی تیپی نیشتمانیی کیکبۆکسینگی لاوانی ئێران، خەڵکی هەرسین و ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کیانمێهری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٠. موحسین باوەندپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دوای چەند ڕۆژێک لە گوندی «ئەرانەلە»ی سونقوڕ بەڕێوە چوو.
١١. ڕەزا حاجیمورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاباد، تاتۆئارتیستی ٣١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای سینگەوە بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی. دواتر بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەنرا بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی براوەتە ساردخانەی کەهریزەک. بنەماڵەکەی دوای گەڕانێکی زۆر بە ناو تەرمی گیانبەختکردواندا، دواجار توانییان تەرمەکەی بدۆزنەوە. ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە ڕەزا حاجیمورادی لە شاباد بەڕێوە چوو، بەڵام بە هۆی زەخت و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە قەسری شیرین ئەسپەردەی خاک کرا.
١٢. موعین (هومایون) ڕەنجبەر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
١٣. نەوید ئیلاهیی بولوەردی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و پەرستار، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٤. ئەمیرحسەین فەتحی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی میکانیک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
١٥. ئەکبەر داوودیی تەیمووری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کووهدەشت و ٢٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «سیاچشمە»ی کووهدەشت بەڕێوە چوو. ئەکبەر لە سەرهەڵدانەکەی ساڵی ١٤٠١یشدا (ژن، ژیان، ئازادی) دەستبەسەر کرابوو.
١٦. محەممەدحەسەن خەزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر و ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە «مشکین دەشت» بەڕێوە چوو.
١٧. موعین عەباسپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چەند ڕۆژێک دواتر لە ئیلام بەڕێوە چوو.
١٨. سەنا تووسەنگی، منداڵی ١٢ ساڵان، کوردی یارسان و خەڵکی کووزەرانی کرماشان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری هەشتگردی کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گوللە بەر مل و کەمەری کەوت و گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە بنەماڵەکەی سەبارەت بە بڵاونەکردنەوەی هەواڵەکەی و بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی گشتی، ڕادەست کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا لە گۆڕستانی «نەزەرئاباد»ی هەشتگرد بەڕێوە چوو.
١٩. میلاد باغفەلەکی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فولکەی پێنجەمی فەردیسی کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
٢٠. ئارمان مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، ٣٢ ساڵان و باوکی منداڵێکی ساوا، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی حەیدەرئابادی کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گوللە بەر دڵی کەوت و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە «مایدەشت»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
٢١. مەهدی کەریمپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بیجاڕ، ٢٣ ساڵان و خاوەنی بووتیکێکی جلوبەرگ، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مشکیندەشتی کەرەج لە کاتێکدا لەگەڵ هاوژینەکەی دوای شتکڕین لە مارکێتێک بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە مەودای نزیکەوە ژمارەیەکی زۆر گوللەی ساچمەی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو، بەڵام لە ڕێگای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەدا بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە کەرەج بەڕێوە چوو.
٢٢. موستەفا لوتفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دینەوەری کرماشان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢٣. ڕەزا کاووسی، منداڵی ١٦ ساڵانی خەڵکی قووچان و کرێکار، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای دڵەوە پێکرا و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو بۆ پێدانەوەی تەرمەکەی بڵێن کوڕەکەیان ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون ئەم داواکارییە قبووڵ بکەن و هەر بۆیە ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە ٧٥٠ میلیۆن تمەن پارە بە دەوڵەت بدەن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە قووچان بەڕێوە چوو.
٢٤. خوداداد ئولفەتی، هاووڵاتیی کوردی ٦٥ ساڵان و خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە کەرەج بەڕێوە چوو.
٢٥. مەهسا دێزفوولیانی کرماشانی، پزیشکی ددانی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. مەهسا لە ناو هاوڕێیان و نەخۆشەکانیدا کەسێکی خۆشناو و خۆشەویست بوو و لە کلینیکەکەیدا بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەسەڵات بە شێوەی خۆڕایی کاری خزمەتگوزاریی پزیشکیی ئەنجام دەدا.
٢٥. میلاد گەچلوو، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بیجاڕ و ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مشکیندەشتی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢٧. سەید ئەمیر ڕوستەمیان، هاووڵاتیی کوردی یارسان و خەڵکی قەسری شیرین، ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بزر بوو. ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٢ی فێبرییەی ٢٠٢٦) دامودەزگا دەوڵەتییەکان پێوەندییان بە بنەماڵەکەیەوە کرد و پێیان وتن کە کوڕەکەیان کوژراوە. بە وتەی بنەماڵەکەی، ئەمیر لە فەردیسی کەرەج کوژرابوو و تەرمەکەی گوازرابوویەوە بۆ ساردخانەی کەهریزەک. بنەماڵەکەی بە درێژایی ئەو ماوەیە لەژێر زەخت و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا بوون و ئاگادار کرابوونەوە کە لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە هەواڵێک یان وتووێژکردن لەگەڵ میدیاکاندا، تەرمی ئەمیریان ڕادەست ناکرێتەوە. لە فەوتنامەکەدا «جەڵدەی دڵ» وەک هۆکاری گیانلەدەستدانی تۆمار کراوە. تەرمەکەی ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٦) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکان و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە «بەهەشتی سەکینە»ی شەهریاری پارێزگای تاران ئەسپەردەی خاک کرا.
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی
مەشهەد
١. حەسەنعەلی نەورۆزیی سامڵە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و کرێکاری ٥٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دوای چەند ڕۆژ بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، دادگاکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی مەشهەد، پێیان ڕاگەیەنرا تەرمەکەی لە گۆڕستانێکی ئەو شارە ئەسپەردە کراوە.
٢. ئەمیرحسەین شێخبۆ، هاووڵاتیی کوردی ٢٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «لایین»ی کەلات، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی قاسمئابادی مەشهەددا لە لای سەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە زادگەکەی خۆی و لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا و وەرگرتنی بەڵێننامە لە بنەماڵەکەی بەڕێوە چوو.
٣. محەممەدئەمین حسەینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «لایین» و ٣٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤. سەعید ڕوستەمئابادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر، ٢٩ ساڵان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. دەوترێت دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگرییان لە گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ کەنگاوەر کردبوو و هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە ناچار لە گۆڕستانی مەشهەددا ئەسپەردەی خاکیان کرد.
٥. زەهرا عەیدینژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قووچان و ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چوار ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو.
٦. ئاریەن کەریمیانی خاکستەر، خوێندکاری کورد و ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە «بەهەشتی ڕەزا»ی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
٧. ئەحمەد نیازی، هاووڵاتیی کوردی ٤٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «جووزان»ی قووچان، پاڵەوانی لەشجوانی و بەرپرسی هۆڵی وەرزش، باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو گوللە بەر پشتەسەر و قاچی کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای دوو ڕۆژ بێئاگابوون و گەڕانی بەردەوام، تەرمەکەیان لە پزیشکیی دادی مەشهەد دۆزییەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە زادگەکەی بەڕێوە چوو.
چناران
١. مورتەزا جەهانبەخش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «قزلکەن»، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢. ڕوحوڵڵا ستارەموشتەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «قەیاسئاباد»، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە وتەی کەسانی نزیکی، ڕوحوڵڵا ساڵێک دەبوو هاوسەرگیریی کردبوو و تەنها چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی کوژرا.
٣. مەهدی وەلیدۆست، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤. مەهدی قورباندۆست، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
پارێزگای خوراسانی باکوور
ئەسفەراین
١. فاتمە سوڵتانی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٢. بیژەن ئیبراهیمی، هاووڵاتیی کوردی ٣١ ساڵان و باوکی سێ منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٣. شەهرام محەممەدزادە، هاووڵاتیی کوردی ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٤. پوویا ئوستادی، هاووڵاتیی کوردی ٣٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٥. عەباس زەینەلی، هاووڵاتیی کورد و تاتۆئارتیست، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٦. ڕەزا خانزادە، هاووڵاتیی کوردی ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردالە لای سک و کۆئەندامی زاوزێوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەدا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە، هەروەها ناچاریان کردن بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن و بڵێن ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بەڕێوە نابەن و هەواڵی گیانبەختکردنیشی بڵاو ناکەنەوە.
٧. جەلیل میلانلوویی، هاووڵاتیی کوردی ٤٨ ساڵان، سەرۆکی بانک و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردالە لای سینگەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەرجێک تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە کە وەک ڕێبوارێکی ئاسایی نەک خۆپیشاندەر لە قەڵەمی بدەن و ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییشی بۆ نەگرن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو.
٨. ئەنیس گەریوانی، هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
٩. محەممەدڕەسوول جەعفەری، خوێندکاری کوردی ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی ئەم شارە، بەڵام ڕۆژی دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.
١٠. عەلیئەسغەر خودادادی، هاووڵاتیی کوردی ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
پارێزگای لوڕستان
کووهدەشت
١.ئەمیرحیسام خودایاریفەرد، هاووڵاتیی کوردی یارسان و ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣١ی دیسامبەری ٢٠٢٥) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. سوپای پاسداران سەرەتا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە، بەڵام باوکی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیدا ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکە هێزەکانی حکومەتیان لە شوێنی ئەسپەردەکردنەکە کردە دەرەوە و بنەماڵەکەیشی لافیتەی سەرەخۆشیی بەردەرگای ماڵەکەیان داگرت کە سوپای پاسداران هەڵواسیبوو.
نوورئابادی دولفان
١. ئەحەد ئیبراهیمپووری عەبدولی، هاووڵاتیی کوردی ٣٤ ساڵان و کرێکار، ڕۆژی ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری ئازادیی نوورئابادی دولفانی پارێزگای لوڕستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی «ئیبنی سینا»ی ئەو شارە و بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و بەڕێوەنەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن، گوشارێکی زۆریان خستە سەر بنەماڵەکەی. تەرمەکەی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار (٣ی ژانڤییە) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بە بەشداریی بەرچاوی خەڵک بەڕێوە چوو.
پارێزگای ئێسفەهان
١. حسەین شێرکۆڵ، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی زەڕینئابادی دێلوڕان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئێسفەهاندابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای پێنج ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە زەڕینئاباد بەڕێوە چوو.
٢. عەلی ئارمەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاباد، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئێسفەهاندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
پارێزگای کوردستان
١. سۆران فەیزیزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، ٤١ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بیجاڕ لە بەردەم بینای قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارەدا کەوتە بەر لێدانی باتۆم و هاوکات دوو گوللەی ساچمەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەر سەری کەوت و بە سەختی بریندار بوو. دوای گوازرانەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی سنە، ڕۆژی دواتر، ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە)، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا و تەنها بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە بەرەبەیانی ٢٠ی بەفرانباردا (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «ئایچی»ی سەقز ئەسپەردەی خاک کرا. وێنەیەکی کاتی خەواندنی لە نەخۆشخانەدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، لەو وێنەیەدا بە ڕوونی ئاسەواری لێدان بە باتوم بەسەر دەموچاو و ملیەوە و هەروەها پێکرانی چاوی بە گوللەی ساچمە دەبینرێت.
پارێزگای خووزستان
١. سەعید تەروەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مێهران، ٣٣ ساڵان و باوکی منداڵێک، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئابادانی پارێزگای خووزستاندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای پێنج ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گوندی «چاڵاب»ی مێهران بەڕێوە چوو. سەعید وەکوو بەڵێندەری کۆمپانیای نەوت لە ئابادان کاری دەکرد.
پارێزگای مەرکەزی
١. ئەردەشیر زارعی، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی داڵاهۆ، ٤٠ ساڵان و باوکی سێ منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ساوەی پارێزگای مەرکەزیدابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکان بنەماڵەکەیان ناچار کرد لەباتیی ئەوەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە یەک میلیارد تمەن پارە بدەن، کوڕەکەیان وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج بناسێنن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) لە گوندی «درویت»ی گۆران بەڕێوە چوو.
٢. سەعید کەلوەندی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «قووچتەپە»ی ئەسەدئابادی هەمەدان، ٣١ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ساوەی پارێزگای مەرکەزیدابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای قاچەوە بە سەختی بریندار بوو. دوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران، دوو ڕۆژ دواتر، ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان نەیانهێشت تەرمەکەی ببرێتەوە بۆ زادگەکەی و هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە ناچار لە شاری ساوە ئەسپەردەی خاکیان کرد.
پارێزگای هورموزگان
١. دیاکۆ محەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قشمی پارێزگای هورموزگاندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.
پارێزگای مازەندەران
١. یووسف بەخشی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی قووچان و ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چالووسی پارێزگای مازەندەراندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانییەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە قووچان بەڕێوە چوو.
پارێزگای قەزوێن
١. نازەنینزەهرا ئێسمیخانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی زیباشەهری قەزوێن، ١٨ ساڵان، وێنەگر و گیتاریست، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی زیباشەهری قەزوێنداکەوتەبەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە لای تەوێڵەوە پێکرا و گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە بەرانبەر وەرگرتنی٣٠٠ میلیۆن تمەن پارەدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «حەسار خەروان»ی قەزوێن بەڕێوە چوو.
٢. ڕەسوول بادپەران، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، ٤١ ساڵان، باوکی منداڵێکی ساوا و شۆفێری تەکسی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەلوەندی پارێزگای قەزوێندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەهەشتی فاتیمییە»ی ئەلوەند ئەسپەردەی خاک کرا.
پارێزگای گیلان
ڕەشت
١. ئەمیر بەشیریی چەلکاسەری، هاووڵاتیی کوردی ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ڕەشتی پارێزگای گیلاندا لە نزیک «مەزارگەی دانای عەلی»بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو لە بەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەیدا بڵێن کوڕەکەیان ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە.





























































































































































































































