لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی ناڕەزایەتیی سەرشەقامدا لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران دێنە ئاراوە، لە بەفرانباری ١٤٠٤یشدا (کۆتاڕۆژانی دیسامبەری ٢٠٢٥ و سەرەتای ژانڤییەی ٢٠٢٦) یەک لە بەربڵاوترین شەپۆلەکانی ڕاپەڕینی سەرشەقام لە مێژووی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەری هەڵ دا. ئەم ڕاپەڕینە جەماوەرییە ڕووبەڕووی سەرکوتی بەربڵاو و توندوتیژی حکومەت بووەوە و بە گوێرەی کۆی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، هەزاران کەس بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران. ئەم کوشتوبڕە بێوێنەیە کە لە ١٨ و ١٩ی بەفرانباردا (٨ و ٩ی ژانڤییە) گەیشتە لوتکەی خۆی، جارێکی تر و بە شێوەیەکی ڕوونتر و ترسناکتر سروشتی پاوانخواز، سەرکوتکار و پێشێلکاری مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئاشکرا کرد.

هاوکات لەگەڵ لوتکەی کوشتارەکە و بە لایەنی کەمەوە تا دوو حەفتە دواتر، حکومەت هێڵەکانی ئینتەرنێتی بەتەواوی داخست و هێڵەکانی تەلەفۆنیشی پەک خست، ئەمەیش بە مەبەستی پچڕاندنی پێوەندیی هاووڵاتیانی ناوخۆ لەگەڵ یەکتر و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و ناردنی هەواڵ و دیمەن و بەڵگەکانی ڕاپەڕین و کوشتارەکە بۆ دەرەوەی ئێران. ئەگەرچی بڕینی چەندحەفتەیی ئینتەرنێت ئاستەنگێکی گەورەی لە بەردەم وەرگرتنی زانیاری و دەرفەتی بەبەڵگەکردنی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا دروست کرد، بەڵام لەم ڕۆژانەی دواییدا و پاش گەڕانەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت و دروستبوونی دەرفەتێکی بەرکورت بۆ بەکارهێنانەوەی ئینتەرنێت لە ڕێگای ئامرازەکانی شکاندنی فیلتەرینگەوە، ڕەهەندە بەربڵاو و فراوانەکانی ئەم تاوانە بێوێنەیە خەریکە دەر دەکەون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەرباری ئاستەنگەکانی بەردەم پێوەندیگرتن لەگەڵ ناوخۆی ئێراندا و هەروەها گوشار و هەڕەشە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ سەر بنەماڵەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانبەختکردنی منداڵان و ئازیزانیان، تا ئێستە توانیویەتی لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکاندا ناو و زانیاریی ٢٤٠ هاووڵاتیی کورد کە لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانبار لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێراندا گیانیان بەخت کردووە، تۆمار و پشتڕاست بکاتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بکەین کە ناسنامە و زانیاریی چەندین هاووڵاتیی دیکەیشمان بە دەست گەیشتووە کە دەوترێت لەم ڕاپەڕینەدا کوژراون، لە ئێستەدا لێکۆڵینەوەکانمان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانەیش هێشتا درێژەی هەیە.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، لە کۆی ئەم کەسانە ٨١ کەس لە پارێزگای کرماشان (٦٣ کەس لە شاری کرماشان، ١٦ کەس لە شاباد، یەک کەس لە هەرسین و یەک کەس لە کەنگاوەر)، ١١ کەس لە پارێزگای ئیلام (٥ کەس لە شاری ئیلام، ٥ کەس لە مەڵکشایی و یەک کەس لە زەڕنەی ئەیوان)، ٧٥ کەس لە پارێزگای تاران، ٢٨ کەس لە پارێزگای ئەلبورز (کەرەج)، ١٣ کەس لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی (٩ کەس لە مەشهەد و ٤ کەس لە چناران)، ١٢ کەس لە شاری ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکوور، ٦ کەس لە پارێزگای گیلان، ٤ کەس لە پارێزگای قەزوێن، ٢ کەس لە کووهدەشت و نوورئابادی دولفانی پارێزگای لوڕستان، ٢ کەس لە پارێزگای ئێسفەهان، ٢ کەس لە پارێزگای مەرکەزی، یەک کەس لە شاری بیجاڕی پارێزگای کوردستان، یەک کەس لە شاری ئابادانی پارێزگای خووزستان، یەک کەس لە شاری چالووسی پارێزگای مازەنەران و یەک کەسیش لە شاری قشمی پارێزگای هورموزگان گیانیان بەخت کردووە.

بە گوێرەی زانیارییە کۆکراوەکان، ٢٠ کەس لەم گیانبەختکردوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵ بوون کە هەندێکیان بە هۆی دۆخی ئابووریی خراپی بنەماڵەوە و بۆ دابینکردنی بەشێک لە بژێوی ژیانی بنەماڵەکانیان بە ناچار پەنایان بۆ کارکردن بردبوو. هەروەها بەشێکی بەرچاوی گیانبەختکردوانی لاو و تەمەن مامناوەند سەر بە چینی کرێکار بوون. جگە لەوەیش، ٣١ گیانبەختکردوو لە کۆمەڵگەی یارسان بوون. لە ڕووی باری خێزانیشەوە هەندێکیان زگورت و هەندێکیان خێزاندار و خاوەنی منداڵ بوون. هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لەم گیانبەختکردوانە لە بەردەم پرۆسەی هاوسەرگیری یان لە چاوەڕوانیی لەدایکبوونی منداڵەکەیاندا بوون.

لە سەرەتای ڕاپەڕینەکەی بەفرانبارەوە، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە لایەنی کەمەوە لەگەڵ ١٠٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوان لە ناوخۆی کوردستان و ئێراندا وتووێژی کردووە. بە گوێرەی زانیارییە تۆمارکراوەکان لەو شایەتحاڵانە، زۆربەی بنەماڵەکان جەختیان کردووەتەوە کە هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو چەکی جەنگییان بەکار هێناوە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕاستەوخۆ تەقەیان لە سەری خۆپیشاندەران کردووە. هەروەها هەندێ بنەماڵە وتوویانە کەسانی گیانبەختکردوویان تەنها بە هۆی ئامادەبوونەوە لە شوێنی خۆپیشاندانەکاندا لە لایەن یەکینەی ماتۆرسوار یان هێزەکانی بەسیجی سوپای پاسدارانەوە کە ئۆتۆمبێلی تایبەتیان پێ بووە، لە مەودای نزیک یان لە پشتەوە کراونەتە ئامانجی دەسڕێژ و کوژراون.

بەپێی ئەو بەڵگە و گرتەڤیدیۆییانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم ڕاپەڕینەدا یەکێک لە شێوازە دیارەکانی سەرکوتکردن بریتی بووە لە پەنابردنی هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیج بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت (کەسی) بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە خۆپیشاندەران لەو شوێن و گەڕەکانەدا کە بە شێوەی پچڕپچڕ یان بەبێ گردبوونەوەی بەربڵاو خۆپیشاندان بەڕێوە چووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئەوە دەر دەخەن کە لە شەوانی ١٨ و ١٩ی بەفرانباردا (٨ و ٩ی ژانڤییە) نیشانەشکێنەکانی سوپای پاسداران لەسەر بانی هەندێ بینای شارەکانی کرماشان و شاباد جێگیر کرابوون و بە شێوەی مەبەستدار و دیاریکراو تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، لانیکەم دوو شایەتحاڵی مەیدانی کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵە بزربووەکانیان سەردانی پزیشکیی دادی شاری کرماشانیان کردبوو، باس لە بینینی سەدان تەرم لەو ناوەندەدا دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، تەرمی ئەوانەی ناسنامەیان ئاشکرا بووبوو لە هۆڵێک و تەرمە نەناسراوەکانیش لە هۆڵێکی دیکەدا ڕاگیرابوون، زۆربەی تەرمەکانیش لەسەر زەویی هۆڵەکان فڕێ درابوون. هەروەها جەختیان لەوەیش کردووەتەوە کە کۆریدۆرەکانی بینای پزیشکیی داد خوێناوڵ بووە و زۆربەی ئەو تەرمانەی بینیویانە کەسانی خوار تەمەن ٣٠ ساڵ بوون.

زانیارییە تۆمارکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نیشاندەری ئەوەن کە لە هەندێ حاڵەتدا دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی گیانبەختکردوان پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەکان وەرگرتووە. لە هەندێ حاڵەتی تریشدا بنەماڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان بە ناچار قبووڵیان کردووە لە فەوتنامەدا بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی ئازیزانیان هۆکاری وەک «داکەوتن لە بەرزاییەوە» و «جەڵدەی دڵ» یان هەر هۆکارێکی دیکەی جیا لە بەرکەوتنی گوللە تۆمار بکرێت. لە چەندەها حاڵەتیشدا بنەماڵەکان خراونەتە بەر هەڕەشە و گوشارەوە تاکوو کەسە گیانبەختکردووەکە بە ئەندامی هێزەکانی بەسیج بناسێنن و بەرپرسایەتیی کوشتنی بخەنە ئەستۆی خۆپیشاندەران.

لە هەندێ حاڵەتدا دامودەزگا دەوڵەتییەکان ڕێگرییان کردووە لە دەرکردنی مۆڵەتی ئەسپەردەکردنی گیانبەختکردوان لە گۆڕستانی شار و شوێنی نیشتەجێبوونیان یان گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان بۆ زادگەکەی خۆیان، هەر بۆیە بنەماڵەکان ناچار بوون تەرمی ئازیزانیان لە شار یان گوندێکی دیکەدا ئەسپەردەی خاک بکەن. هەروەها حاڵەتی وایش هەبووە کە بنەماڵەکان و تەنانەت ئەو هاووڵاتیانەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا بوون، بە هۆی نیگەرانییەوە لە مەترسیی ڕفاندنی تەرمی گیانبەختکردوان لە لایەن هێزە دەوڵەتییەکانەوە، تەرمەکانیان لە ناو شەقامەکانەوە بۆ ناو ماڵەکان گواستووەتەوە. لە بەشێک لەم نموونانەدا بنەماڵەکان ناچار بوون بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی گشتی و دوور لە ڕێوڕەسم و نەریتی هەمیشەیی، تەرمی ئازیزانیان بە نهێنی و لە شەودا ئەسپەردە بکەن.

جگە لەمانەیش، هەندێ لە خزمانی گیانبەختکردوان کە لە وڵاتانی دەرەوە دەژین، دوای وتووێژکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنە جیهانییەکاندا سەبارەت بە گیانبەختکردنی ئازیزانیان، ڕایان گەیاندووە کە خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ناوخۆدا لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە. یەک لەم کەسانە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاندووە کە دوای وتوێژێکی میدیایی سەبارەت بە گیانبەختکردنی ئەندامێکی بنەماڵەکەی، هەم خۆی و هەم بنەماڵەکەی لە ناوخۆدا لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ناونیشان و زانیاریی هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤دا (٢٠٢٦) بەپێی پارێزگا و شار بڵاو دەکەینەوە. بە داخەوە بە هۆی بەربڵاویی سەرکوتەکان و ژمارەی زۆری گیانبەختکردوانەوە ئەمە دواپێرست نییە و لەگەڵ وەرگرتنی زانیاریی نوێ و زیاتردا ڕاپۆرتەکە نوێ دەکرێتەوە.

پارێزگای کرماشان

شاری کرماشان

١. ئیبراهیم یووسفی، ٤٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەوڵەتئابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە باوکی سێ منداڵ بوو.

٢. ئەبولفەزل فێعلەگەری، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نەوبەهاری کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٣. ئازاد ئیلاهی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٤. ئەسرا تاووسی‌نیا، منداڵی ١٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی سەنجابیی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لای سمتەوە پێکرا و بە برینداری گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام یەکسەر چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار پاش دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ئەسرا خوێندەڤانی هەڵکەوتەی خوێندنگەی نموونەدەوڵەتیی «ستارگان»ی سونقوڕ بوو.

٥. ئیسماعیل عەباسی، ٤٣ ساڵان، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی بازاڕیان لە گەڕەکی دیزڵئاوای کرماشان لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٨ گوللەی ساچمە بەر سەری کەوت و بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی ئەم شارە کرا. دوای حەفتەیەک مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی ئەو نەخۆشخانەیەدا، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هەمان ڕۆژ لە گوندی «تەپەئەفشار»ی کرماشان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگا دەوڵەتییەکان جیا لە ناچارکردنی بنەماڵەکەی بە بێدەنگی و بڵاونەکردنەوەی هەواڵەکە، گوشاریان خستە سەریان تاکوو کوڕەکەیان وەکوو ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» بناسێنن، بەڵام ئەوان ملیان بەم داواکارییە نەدا. ئیسماعیل باوکی دوو منداڵ بوو و لە دووکانێکی ڕووپۆشکردنی ناوەوەی ئۆتۆمبێلی گەورەدا کاری دەکرد.

٦. ئومێد شوجاعیان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشان و لە کاتێکدا کە خەریکی داخستنی دووکانەکەی بوو، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد.

٧. ئەمیرعەلی عەباسیفەر (دووکانەیی)، منداڵی ١٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی ئەمیرئەعزەمی کرماشاندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران، لە لای قاچەوە پێکرا و سەرەڕای برینداربوونی قورس بە سەختی خۆی گەیاندە ماڵەوە. بەڵام دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی خوێنلێچوونی زۆرەوە گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوو ڕۆژ دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. ئەمیرعەلی لەدایکبووی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٨٧ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٨) بوو و لە چاویلکەسازییەکدا کاری دەکرد.

٨. ئەمیرعەلی حەیدەری، منداڵی ١٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران، گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بە وتەی بنەماڵەکەی، پاش وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لە نوخۆشخانەی تاڵەقانیی شاری کرماشان لە لای سەریەوە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە دیار بووە، ئەوان دەڵێن هێزە ئەمنییەکان لە کاتی برینداربوونیدا بە قونداقی تفەنگ کەللەسەریان تەقاندووە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «تەوەللی»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

٩. ئەمیرحسەین حەساری، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نەوبەهاری کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

١٠. ئەمیرحسەین سەفەریی گوڵدەستە، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گۆڕستانی «کەنشتی قازانچی»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

١١. ئەمیرحسەین مورادیوەفا، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کەڕناچیی کرماشاندا لە لای سەرەوە بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژ بێئاگابوون، تەرمەکەیان لە ساردخانەیەکی ئەو شارەدا دۆزییەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو. دامودەزگا ئەمنییەکان مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییان بە بنەماڵەکەی نەدا.

١٢. ئەمیرمحەممەد ئەربابپووری، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «پەڕیوەی سوفلا»ی شاری هەرسین بەڕێوە چوو.

١٣. ئێلهام زەینەلی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا لە پشتەوە بە چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و لە لای کەمەر و زگەوە بریندار بوو. پاش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا، بەڵام بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. ئێلهام سۆپەرڤایزەری نەخۆشخانەی ئیمام عەلیی کرماشان بوو و لە ناو هاوکاران و نەخۆشەکاندا وەک کەسێکی خۆشناو و خۆشەویست دەناسرا، هاوکات ئەرکی سەرپەرشتیکردنی دایکە بەساڵاچووەکەیشی لە ئەستۆ بوو.

١٤. بێهرووز نەریمانی مێهر، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «هەنجیربانی ئاوارەعەلی»ی سەرپێڵی زەهاو بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی دوو منداڵ و لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

١٥. بەیات سوبحانی،٤٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «شمشێر»ی پاوە بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی دوو منداڵ بوو.

١٦. پێدرام ئەرغا، ٣١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشان لە بەردەم شوێنی کارەکەیدا لەسەر پەلاماردان و لێدانی خۆپیشاندەرێک بەرەنگاری ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بوویەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای پاسداران دوو گوللەیان پێوە نا و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوو. دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. دامودەزگا ئەمنییەکان بە بنەماڵەی دوکتور پێدرامیان ڕاگەیاندبوو بە مەرجێک تەرمەکەیان پێ دەدەنەوە کە وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە قەڵەمی بدەن. بەڵام باوکی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیدا کە لە گوندی «سەراو تیران»ی کووزەران بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند منداڵەکەی بە زۆر وەکوو ئەندامی بەسیج ڕاگەیەنراوە و قەت ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە نەبووە. ئەم هاووڵاتییە پزیشکی ددان و لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

١٧. پژمان فەخری، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری تاقوەسانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «ئەرمەنیجانی دینەوەر»ی کرماشان بەڕێوە چوو. پژمان لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

١٨. تیام (محەممەدڕەزا) کیانمەنش، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بزر بوو. چەند ڕۆژێک دواتر دامودەزگا ئەمنییەکان بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بنەماڵەکەیان ئاگادار کردەوە کە گیانی لە دەست داوە. تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان ئەسپەردە کرا.

١٩. حەسەن فەللاحی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا لە پشتەوە بە چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت تەرمەکەی لە شاری کرماشان ئەسپەردە بکرێت و بنەماڵەکەی بە ناچار لە گوندی «سەرایلان تەوەخاکیی جەلالوەند»ی ئەو شارە ئەسپەردەیان کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەڕێوە چوو و سەرباری کەشی ئەمنیی توند، بەشداربوان دروشمی دژ بە حکومەتیان وتەوە. حەسەن فەللاحی لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٢٠. حەسەن نووریی کرماشانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی دوای وەرگرتنی ٦٠٠ میلیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

٢١. حەمیدڕەزا یووسفی، ٤٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.

٢٢. ڕەزا نادری، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کەڕناچیی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.

٢٣. ڕەزا قەنبەری، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای کرماشاندا لە پشت و کەمەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) تەرمەکەیان وەرگرتەوە و هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «جەبارئاوای سوفلا» لە ناوچەی بێڵەواری سەر بە کرماشان بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و لەژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گوشاریان خستبووە سەر بنەماڵەکەی و هەڕەشەیان لێ کردبوون کە دەبێ منداڵەکەیان وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج بناسێنن و بڵێن خۆپیشاندەران کوشتوویانە، بەڵام بنەماڵەکەی ملیان بەو داواکارییە نەدا. ڕەزا بە مەبەستی یارمەتیدانی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان کرێکاریی دەکرد.

٢٤. ڕەزا کەدیوەریان، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکاندا چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. براکەی تریشی، ڕەسوول کەدیوەریان، هاوکات و لە هەمان شوێندا بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم دوو برایە ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی شاری کرماشان بەڕێوە چوو. ڕەزا کەدیوەریان کرێکار و لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٢٥. ڕەسوول کەدیوەریان، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جافرئاوای کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. براکەی تریشی، ڕەزا کەدیوەریان، هاوکات و لە هەمان شوێندا بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم دوو برایە ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی شاری کرماشان بەڕێوە چوو. لە ڕاپۆرتەکاندا وتراوە ڕەسوول کەدیوەریان لە کاتی کوژراندا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە، بەڵام تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە نەیتوانیوە تەمەنی دروستی ئەم گیانبەختکردووە پشتڕاست بکاتەوە.

٢٦. زەهیر ئەمیرخانی، ٣٤ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کارمەندانی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سەختی بریندار بوو. بۆ ماوەی حەفتەیەک لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەدا مایەوە و دواجار ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. زەهیر دەرچووی بەشی ئەندازیاریی زانکۆ بوو.

٢٧. سامان فەتاحی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی سابوونیی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە لای سەرەوە پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان، دامودەزگا دەوڵەتییەکان بۆ دانەوەی تەرمەکەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنیان لە بنەماڵەکەی وەرگرت و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «ڕەقەسەرابی تیرانی سەنجابی»ی کرماشان بەڕێوە چوو. سامان فەتاحی لە کۆمەڵگەی یارسان و سەرقاڵی وەرزشی تەکواندۆ بوو.

٢٨. سامان نەزەری، ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. سامان لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٢٩. سەجاد فەیزی، ٣٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی بەرقی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.

٣٠. سەیدئارمان مووسەوی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٣١. سیرووس حەربگین، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە «ئیمامزادە باقر»ی بێستوون بەڕێوە چوو. سیرووس لە کۆمەڵگەی یارسان و خەڵکی قەسری شیرین بوو، هەروەها خاوەنی دووکانێکی گوڵفرۆشی لە شاری کرماشان و باوکی دوو منداڵ بوو.

٣٢. شەهاب پەیەمبەری، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی بێهزیستیی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللەی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو، بەڵام دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. شەهاب فەرمانبەری خانەنشینی ئیدارەی جادەوبانی کرماشان بوو.

٣٣. شەهلا کاکایی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. لە کاتی دەسڕێژەکە و پێکرانیدا هاوسەرەکەیشی، مەهدی (خەبات) کاکایی، لەگەڵی بوو و ئەویش پێکرا و بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. مەهدی لەدوای بەجێهێشتنی نەخۆشخانە و لەژێر کاریگەریی گوشاری دەروونیی کوژرانی هاوسەرەکەیدا هەوڵی خۆکوشتنی دا و ئەویش گیانی لە دەست دا. ئەگەرچی هۆکاری گیانلەدەستدانی مەهدی کاکایی بە خۆکوشتن ڕاگەیەنراوە، بەڵام هەندێ لە خزمان و نزیکانی گومانیان لە چۆنیەتی و هۆکاری گیانلەدەستدانی هەیە. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکان دانەوەی تەرمەکەی شەهلایان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ دوا خست، هاوکات هەڕەشەیان کرد کە ناهێڵن ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و سەرەخۆشیی گشتی بەڕێوە بچێت و مۆڵەتیان بە ئەسپەردەکردنی تەرمەکەی لە شاری جوانڕۆ و تەنانەت گوندی بنەماڵەکەیشیدا نەدا. هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە ناچار تەرمی شەهلایان بەبێ بەڕێوەبردنی هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێکی گشتی لە گوندی «قەڵاجێ»ی جوانڕۆ ئەسپەردەی خاک کرد. تەرمی مەهدی (خەبات) کاکاییش لە گوندی «حاجی براییم»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاک کرا.

٣٤. سەیاد فەرامەرزی، ٣٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. سەیاد لە کۆمەڵگەی یارسان و باوکی منداڵێک بوو.

٣٥. تەیبە ڕەزایی، ٣٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشان لە بەردەم شوێنی کارەکەی و لە بەرچاوی منداڵەکەیدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران، چوار گوللە بەر قاچ و زگی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای سێ ڕۆژ و بە پێدانی بەڵێننامەی ئەسپەردەکردنی لە دەرەوەی شاردا و بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی گشتی، تەرمەکەیان وەرگرتەوە و ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گوندی «میلەسەر»ی شاباد ئەسپەردەی خاکیان کرد. تەیبە دایکی دوو منداڵی کەمتەمەن و فرۆشیاری کەلوپەلی جوانکاری و تەندروستی بوو.

٣٦. عەبدولڕەزا عەزیزیی لەعلئابادی، ٤٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بریندار بوو و دوو ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی حەکیمی ئەم شارە گیانی بەخت کرد. عەبدولڕەزاباوکی منداڵێک و شۆفێری تەکسیی ئێسنەپ بوو.

٣٧. عەبدوڕەزا قەڵخانی، ٤٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٣٨. عیرفان جامەشۆرانی، ٢٧ ساڵان،ڕۆژی١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی جەعفەرئابادی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران، گوللە بەر زگی کەوت و گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگاکانی حکومەت گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو وەک ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» لە قەڵەمی بدەن، بەڵام ئەوان ملیان بەم داواکارییە نەدا. تەرمەکەی دوای پێدانی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بە دامودەزگاکانی حکومەت ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە کرماشان بەڕێوە چوو. عیرفان لەدایکبووی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٧٨ (١٣ی جولایی ١٩٩٩) و سەرقاڵی کاری ئازاد بوو.

٣٩. عیرفان عیزەتی، ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا لە لای زگەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران و گیانی بەخت کرد.

٤٠. غوڵامحسەین ئەحەدی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەیدانی مەرکەزیی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. غوڵامحسەین مامۆستای خانەنشین بوو.

٤١. فەرزاد خەیردار، ٣٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. فەرزاد ئەندازیاری میکانیک بوو.

٤٢. فەرهاد باڵشزەڕ، ٥٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «سورخەکی سەنجابی»ی شاباد بەڕێوە چوو. فەرهاد لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٤٣. فەرهاد چراغیزادە، ٤٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری تاقوەسانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی دوای پێدانی ٨٠٠ میلیۆن تمەن بە دامودەزگاکانی حکومەت ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. فەرهاد باوکی منداڵێک بوو.

٤٤.فەرهاد نەزەریی گەورەجوویی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. فەرهاد لە کۆمەڵگەی یارسان و فەرمانبەری خانەنشینی ئەرتەش بوو.

٤٥. کامران ئەکبەری، ٤٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) لە گوندی «جووزەئەنجیرەک»ی شاباد بەڕێوە چوو. کامران مامۆستا و باوکی منداڵێک بوو.

٤٦. کەیوان ڕەزایی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. کەیوان لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٤٧. ماهان ڕوستەمی، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەوڵەتئابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ماهان لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٤٨. محەممەد جەعفەری، ٤١ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی گوڵسورخی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

٤٩. محەممەدئەمین سەلامی، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لای سینگەوە پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. محەممەدئەمین لە شاری کرماشان خاوەنی چەند لقێکی فرۆشگەی بووتیک بوو و لە نێو خزمان و کڕیارانیدا کەسێکی خۆشناو و خۆشەویست بوو.

٥٠. محەممەدمەتین باقری، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کاتێکدا کە دۆخی تەندروستیی تەواو ناجێگیر بووە، هێزەکانی حکومەت ڕفاندوویانە و چەند کاتژمێرێک دواتر تەرمەکەیان لە قەراخ شار فڕێ داوە. تەرمەکەی دواتر برایە پزیشکیی داد و ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر چۆنیەتیی گیانبەختکردنی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان ئەسپەردەی خاک کرا.

٥١. محەممەدمەهدی بەدری، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تەعاوەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو. پاش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی خوێنلێچوونی زۆرەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. ئەرکی سەرپەرشتیکردنی خوشکێکی کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، لە ئەستۆی محەممەدمەهدی بوو.

٥٢. موجتەبا بەیگیی گورگانی،٣٠ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی پەردیسی کرماشاندا لە مەودای نزیک و لە لای سکەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای دوو ڕۆژ گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ناو تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی کرماشاندا لە پزیشکیی دادی ئەو شارە دۆزییەوە. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر باوکی تاکوو لە بەرانبەر پێدانەوەی تەرمەکەدا واز لە تۆمارکردنی سکاڵا بهێنێت و هاوکات بەڵێننامەی نووسراویشیان لێ وەرگرت کە هیچ جۆرە هەواڵێک بڵاو نەکاتەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیشی بە شێوەیەکی هێمنانە بەڕێوە بەرێت. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو. موجتەبا لەدایکبووی ٧ی پووشپەڕی ١٣٧٤ (٢٨ی ژوەنی ١٩٩٥) بوو و وەکوو لەحیمکاری هێڵی بەرهەمهێنان لە کارگەیەکدا لە کرماشان کاری دەکرد.

٥٣. مەجید ڕەشیدی، ٥١ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. مەجید باوکی دوو منداڵ بوو.

٥٤. موحسین ڕەزایی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای قاچەوە بریندار بوو و بە هۆی خوێنلێچوونی زۆرەوە گیانی بەخت کرد. مەجید کرێکار بوو.

٥٥. مێلیکا دەستیاب، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی موعەلیمی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە شاری کەرەند (داڵاهۆ) بەڕێوە چوو. مێلیکا لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٥٦. مێلینا ئەسەدی، منداڵی ٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشان و لە کاتێکدا لەگەڵ باوکی لە بولواری تاقوەسانەوە بەرەو ماڵەوە دەچوونەوە، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی لەژێر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا ڕایانگەیاند منداڵەکەیان بە تەقەی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام شایەتحاڵە مەیدانییەکان دەڵێن لە کاتی کوژرانی مێلینادا خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوە دەچوو و هێزەکانی سوپای پاسداران بە شێوەی هەڕەمەکی دەسڕێژیان لە خەڵک دەکرد و مێلینایش هەر بە دەسڕێژی ئەو هێزانە کوژراوە.

٥٧. موهەننا دووکوشکانی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای حەفتەیەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

٥٨. مەیسەم کۆرانیان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری تاقوەسانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «کۆرانیی دوروود فەرامان»ی کرماشان بەڕێوە چوو. مەیسەم چەند ڕۆژێک پێش گیانبەختکردنی هاوسەرگیریی کردبوو.

٥٩. میلاد فەیزیی نامیوەندی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو. میلاد فیتەری ئۆتۆمبێل بوو.

٦٠. میلاد موحیبی،٣٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی باریکەی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای دانانی تاپۆی موڵکێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

٦١. نازەنین‌زەهرا ساڵحی، منداڵی ١٣ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی بەسیجی کرماشان و لە کاتێکدا نەخۆش بوو و لەگەڵ پووری بەرەو ناوەندێکی پزیشکی دەچوون، بە مەبەستی خۆپاراستن لە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران بەرەو پارکێک هەڵات. لە ڕێگای پارکەکەدا لە ناو ئۆتۆمبێلێکی پرایدی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئسیلامی و لە مەودای نزیکەوە لە لای سەر و تەوێڵ و چاوەوە کرایە ئامانجی گوللە و گیانی بەخت کرد. هێزەکانی سوپای پاسداران دوای دەسڕێژکردن لەم منداڵە ئامادە نەبوون بیگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانە و شوێنەکەیان بەجێ هێشت. تەرمی خوێنینی نازەنین‌زەهرا بە هۆی دۆخی توندی ئەمنی و نەبوونی هیچ ئیمکانێکی گواستنەوە لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا، بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە باوەشی پووری و هەر لەو پارکەدا مایەوە و پاشان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕادەستی پزیشکیی داد کرا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو. نازەنین‌زەهرا لەدایکبووی ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩١ (١٩ی جولایی ٢٠١٢)، خوێندەڤانی نموونەیی و وەرزشکاری لقی ووشۆ بوو، لە سێ ساڵ پێشترەوە و لەدوای مردنی دایکی، لە لایەن پوورێکیەوە سەرپەرشتی دەکرا.

٦٢. نەوید ساڵحی، ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «مەزیری»ی پاوە بەڕێوە چوو. نەوید دەرچووی بەشی ڕادیۆلۆژی و فەرمانبەری نەخۆشخانەی فارابیی کرماشان بوو.

٦٣. یاسین میرزایی قەلعەزنجیری، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. یاسین لە ئیتالیا خوێندکار بوو و ماوەیەک پێش ئەوە بە مەبەستی دیداری بنەماڵەکەی لە ئیتالیاوە گەڕابوویەوە بۆ کرماشان. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

شاباد

١. ئەمیر جەلیلیان، ٦٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا دەیان گوللەی ساچمە بەر سەر و جەستەی کەوت و چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار پاش پێنج ڕۆژ بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەرانبەر دانەوەی تەرمەکەیدا داوای پارەیەکی زۆریان کرد، بەڵام بنەماڵەکەی قبووڵیان نەکرد و دواجار تەرمی ئەم گیانبەختکردووە بە هەوڵی خەڵک لە نەخۆشخانەکە برایە دەرەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە «ئیمامزادە حەسەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. ئەمیر باوکی سێ منداڵ و شۆفێری بارهەڵگر بوو.

٢. ئەمیرحسەین نادری، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «زەوارەکۆ»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

٣. جابر عەبدی،٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەڕێوە چوو.

٤. جەواد نیازی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «بان گەنجابی مایدەشت»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

٥. ڕەزا دەروێشی، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «تەجەرکەرەمی پەناهئاباد»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

٦. سەجاد کیانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. سەجاد پزیشکی ددان بوو.

٧. سەعید پوورحەسەن، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.

٨. شێرزاد باڵایی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «چشمەخانی چیکانیی مەنسووری»ی شاباد بەڕێوە چوو. شێرزاد باوکی دوو منداڵ بوو.

٩. فەردین فوولادی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «چشمەخانی چیکانیی مەنسووری»ی شاباد بەڕێوە چوو.

١٠. فەرشید شەکەرسوخەن، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.

١١. مەسعوود تووشکان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. مەسعوود وەرزشکار بوو.

١٢. مەسعوود سەهامی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. مەسعوود کرێکار بوو.

١٣. میلاد فەڕوخی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «وەنایی»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. میلاد باوکی دوو منداڵ بوو.

١٤. میلاد گەنجدۆست، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە سەختی بریندار بوو. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، میلاد کەوتە بەر پەلاماری هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بە قەمە لە لای زگ و ڕیخۆڵەوە بە قووڵی لێی درا و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە نەشتەرگەریی بۆ کرا. بەڵام دوای چوار ڕۆژ مانەوە لەو نەخۆشخانەیەدا بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە گوندی «سەیدئەیاز»ی گیەڵان بەڕێوە چوو. میلاد فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە بوو.

١٥. نەوید میرزایی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە «ئیمامزادە حەسەن»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

١٦. هولاکۆ (هەلاکۆ) ئەیوانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شابادی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. هەلاکۆ وەرزشکار بوو.

هەرسین

١. عەلی عەزیزی، ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری هەرسینی کرماشاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکومەت وەکوو هەمیشە بە سیناریۆسازی هەوڵیان دا بڵێن ئەم هاووڵاتییە ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە و بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام شایەتحاڵە مەیدانییەکان دەڵێن لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بووە و بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. باوکی عەلی عەزیزی لەژێر گوشار و هەڕەشەی سوپای پاسداراندا ناچار کرا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەو ئاڕاستەیەدا بڵاو بکاتەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە شێوەیەکی دەوڵەتی و لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا بەڕێوە چوو.

کەنگاوەر

١. عەلی گردەکانە، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەیدانی ئازادیی شاری کەنگاوەری کرماشاندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «گردەکانە»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. عەلی خاوەنی سەرتاشخانە و لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

پارێزگای ئیلام

ئیلام

١. ئاروین ڕادفەر، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. ئاروین خەڵکی شاری بەدرەی ئیلام بوو.

٢. پوویا ڕوستەمی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد. پوویا خەڵکی گوندی «کۆڵم»ی بەدرە بوو.

٣. سەعید سەفەری، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دەسڕێژی گوللە و لێدانی باتۆم بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی دواتر هەر لە ئیلام بەڕێوە چوو.

٤. مەهدی قەنبەری، ٢٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەدا بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. مەهدی خەڵکی شاری مەڵکشایی پارێزگای ئیلام بوو.

٥. میعاد (میلاد) سادەمیری، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئیلامدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی- ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

مەڵکشایی (ئەرکەواز)

١. ڕەزا عەزیمزادە، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕەزا و دوو گیانبەختکردووی دیکەی ئەو شارە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو. ڕەزا وەرزشکار بوو.

٢. فارس (موحسین) ئاقامحەممەدی، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە لای سەرەوە پێکرا و دوای گوازرانەوە بۆ بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام، بە ئاستی هۆشیاریی زۆر نزمەوە خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە. دواجار ڕۆژی ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هەمان ڕۆژ بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.

٣. لەتیف کەریمی، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. سوپای پاسداران هەمان ڕۆژ لە دووتوێی هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەم دەزگا سەربازییە بە ناوی لەتیف کەریمی بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە، بەڵام بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و شایەتحاڵە مەیدانییەکان ئەو دەنگۆیەیان بەدرۆ خستەوە. بە وتەی شایەتحاڵان، لە گرتەڤیدیۆییەکەی کاتی دەسڕێژەکەدا بە ڕوونی دیارە کە لەتیف کەریمی لە کاتی دەسڕێژەکەدا لە ناو جەماوەری خۆپیشاندەردا بووە و هەر لەوێ بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە و لە لایەن خەڵکەوە گوازراوەتەوە بۆ ئورژانسی نەخۆشخانە. بە وتەی خزمەکانی، لەتیف کەریمی ئەگەرچی ئەندامی خانەنشینی هێزە چەکدارەکان بوو بەڵام بەشداریی لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا کردووە. هەروەها لەو پرسەنامەیەدا کە بنەماڵەکەی بڵاویان کردەوە، هاوشێوەی پرسەنامەی گیانبەختکردوانی دیکەی مەڵکشایی، ڕستەی «بە کامە تاوان» نووسرابوو. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەتیف کەریمی و دوو گیانبەختکردووی دیکەی ئەو شارە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.

٤. محەممەدڕەزا کەرەمی، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام. ئەم هاووڵاتییە دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباردا (٥ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هەمان ڕۆژ بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو. محەممەدڕەزا وەرزشکار (بۆکسۆر) بوو.

٥. مەهدی ئیمامیپوور، ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەرکەوازی مەڵکشاییدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە ناو بنکەی بەسیجی موقاومەتی ناوچەی مەڵکشاییدا جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی مەهدی و دوو گیانبەختکردووی دیکەی ئەو شارە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو.

ئەیوان

١. موبین فەیلی، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شارۆچکەی زەڕنەی سەر بە شاری ئەیواندا و دوای هێرشکردنی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەیان، کەوتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانە. لە دەسڕێژەکەدا برایەکی بریندار بوو و موبین کاتێک هەوڵی دەدا یارمەتیی براکەی بدات بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. دەوترێت ئەو هێزانە تەنانەت تەقەیان لە سەگەکەیشی کردووە کە لە حەوشەی ماڵەکەدا بووە.

پارێزگای تاران

١. ئیبراهیم ئەحمەدپووریان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژی دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سەقز، کرێکار و باوکی دوو منداڵ بوو.

٢. ئەبولفەزل جاهیدی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ڕوبات کەریمی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سونقوڕی کرماشان بوو.

٣. ئەبولقاسم بابایی، ٤٤ ساڵان، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ناوچەی وەحیدییەی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەن و باتۆمی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کەنگاوەری کرماشان، باوکی سێ منداڵ و شۆفێری تەکسی بوو.

٤. ئەحمەد خەسرەوانی، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی ئەیوانی ئیلام، خوێندکاری زانکۆی پیشەسازیی شەریف و بەسکتباڵیست (وەرزشکاری باسکە) بوو.

٥. ئەرسەلان قارەمانی، ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی دیواندەرەی پارێزگای کوردستان بوو.

٦. ئاریەن قاسمیزادە، منداڵی ١٤ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سەختی بریندار بوو، چەند کاتژمێرێک دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەهەشتی فاتمییە»ی ساڵحییە بەڕێوە چوو. ئاریەن خەڵکی کەنگاوەری کرماشان بوو و لە هەردوو وەرزشی زۆران و ژیمناستیکدا چالاکیی وەرزشیی هەبوو و بەو دواییانە خولی تایبەتمەندی فێربوونی جوانکاریی تەواو کردبوو.

٧. ئومێد ساعیدی، ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تێهرانپارسی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئومێد خەڵکی شاری سنە بوو.

٨. ئەمیر پاشازادە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی بیجاڕی پارێزگای کوردستان و باوکی دوو منداڵ بوو.

٩. ئەمیرحسەین محەممەدی، ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی هەرسینی کرماشان بوو.

١٠. ئەمیرڕەزا کرماجانی، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە «بەهەشتی ڕزوان»ی هەمان شار بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی هەرسینی کرماشان بوو.

١١. ئەمیرڕەزا میرزایی، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن لە بنەماڵەکەی ڕادەستیان کرایەوە و لە گۆڕستانی «دارولسەلام»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی قوروەی پارێزگای کوردستان بوو.

١٢. ئەمیرمحەممەد سەفەری، منداڵی ١٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو گوللە بەر دڵی کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای ٦ ڕۆژ گەڕانی بەردەوام، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی «شوهەدای یافتئاباد»ی تاران دۆزییەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «بونلار»ی شاری مەعموولانی پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چوو. ئەمیرمحەممەد هاوکات لەگەڵ خوێندندا بە مەبەستی یارمەتیدانی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان بە ناچار کرێکاری و دەستفرۆشیی دەکرد.

١٣. ئەمیرمەهدی مورادی، منداڵی ١٣ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی قائیمییەی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو لە بەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەیدا بڵێن ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» بووە، بەڵام قبووڵیان نەکرد، هەر بۆیە تەرمەکەی دوای چوار ڕۆژ و بە وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن پارە ڕادەستیان کرایەوە و لەژێر گوشار و چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕستانی «دێهشاد»ی پارێزگای تاران ئەسپەردەی خاک کرا. ئەمیرمەهدی خەڵکی دولفانی پارێزگای لوڕستان بوو.

١٤. ئەیوب شاکر، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە بۆجنوورد بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «سورخەزوو»ی بۆجنووردی پارێزگای خوراسانی باکوور و کرێکاری گەیاندن بە ماتۆر (دێلیڤێری) بوو.

١٥. بێهزاد عەباسیی گەورەجووبی، ٤٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان و خەڵکی داڵاهۆی کرماشان و دانیشتووی کەرەج بوو.

١٦. بورهان ئەسەدی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «یەنگیجە»ی شاری سەڵماس بەڕێوە چوو.

١٧. پەروین عەزیزی، ٥٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵەگەی یارسان و خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان بوو.

١٨. پووریا بەهاریی موستەعلی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تێهرانپارسی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللەی بەر کەوت و گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی پاش حەفتەیەک و دوای ڕازیبوونی بنەماڵەکەی بە ڕاگەیاندنی وەکوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج ڕادەستیان کرایەوە و ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) لە گوندی «بایوەندی موستەعلیی هوزمانەوەن (عوسمانوەند)»ی پارێزگای کرماشان ئەسپەردە کرا. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

١٩. حامید بیابانی، ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری پەرەندی پارێزگای تاراندا لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە سێ گوللەی جەنگی پێکرا و گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سونقوڕی کرماشان بوو.

٢٠. حسەین ئەکبەری، ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ناوچەی قەرچەکی وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سونقوڕی کرماشان بوو.

٢١. حسەین کەهراری، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان بوو.

٢٢. حەمیدڕەزا باقری، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو گوللەی بەر کەوت و گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگاکانی حکومەت بنەماڵەکەیان ناچار کرد بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن پارەیان پێ بدەن. چوار خۆپیشاندەری دیکەی خەڵکی ئیسلامشەهریش بە ناوەکانی محەممەدڕەزا مووسووی، ئارش قوڕەیشی، مەسعوود سووگولیزادە و جەواد کازمی هاوکات لەگەڵ حەمیدڕەزا باقری و لە هەمان شوێندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٢٣. حەیدەرعەلی بەراتیی کوردکانلوو، منداڵی ١٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی خەلیجی فارسی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو گوللە بەر پشت و قاچی کەوت و گیانی بەخت کرد. ئەو خەڵکەی لە شوێنی ڕووداوەکە بوون لە ترسی ڕفاندنی تەرمەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بردیانە پارکینگی بینایەکی نیشتەجێبوون. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «کوردکانلوو»ی قووچان لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوەی بەڕێوە چوو. حەیدەرعەلی بە مەبەستی یارمەتیدانی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، لە دووکانێکی فیتەری ئۆتۆمبێلدا کاری دەکرد.

٢٤. دانیال مورادیزادە، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نارمەکی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللەی بەر کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای حەفتەیەک گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان بوو.

٢٥. دیار پوورچەهریق، ٣٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی پوونەکی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و چووە حاڵەتی کۆماوە. دواجار پاش سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٨٠٠ میلیۆن تمەن پارە بە دامودەزگاکانی حکومەت بدەن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «پتەویەر»ی شاری سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە شۆفێری تەکسیی ئیسنەپ بوو.

٢٦. دیاکۆ قادرمەرزی، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە کاتی شەودا و بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی سروودی «ئەی شەهیدان» لە شاری دێولانی پارێزگای کوردستان ئەسپەردەی خاک کرا.

٢٧. ڕەسوول فێعلەگەری، ٤٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ناوچەی قەرچەکی وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سونقوڕی کرماشان بوو.

٢٨. ڕەزا ڕوستەمی، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری سیروانی پارێزگای ئیلام بوو.

٢٩. ڕەزا ڕیزوەندی، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی پاکدەشتی تاراندا دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان کەوتنە دوای و دەیانویست دەستبەسەری بکەن، بزر بوو. بنەماڵەکەی دوای هەشت ڕۆژ بێئاگابوون و گەڕانی بەردەوام، ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. بە وتەی بنەماڵەکەی، لە لای سەریەوە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بە ڕوونی دیار بووە و هۆکاری گیانلەدەستدانیشی بە «لێدان و بەرکەوتنی مێشک» تۆمار کراوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٩ی بەفرانبار (١٩ی ژانڤییە) لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو. ڕەزا ڕیزوەندی ئەندازیاری تەکنۆلۆژیای زانیاری بوو.

٣٠. ڕزوان عەبدی، ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) لە گوندی «تازاوای وەزیر»ی دیواندەرەی پارێزگای کوردستان ئەسپەردەی خاک کرا. بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕزوان چەند ساڵێک پێشتر دایکی لە دەست دابوو و لەگەڵ بنەماڵەی باپیری لە تاران دەژیا.

٣١. ڕۆبینا ئەمینیان، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان، گوللە بەر سەری کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان سەرەتا نەیانهێشتبوو تەرمەکەی ڕۆبینا ڕادەستی بنەماڵەکەی بکرێتەوە، بەڵام دواجار بنەماڵەکەی توانیبوویان بە نهێنی تەرمەکە لە نەخۆشخانە بڕفێنن. بەپێی زانیارییەکان، ئەوان سەرەتا دەیانویست لە کرماشان ئەسپەردەی بکەن کە شوێنی ژیانیانە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی بەر ماڵەکەیان گرتبوون و هاوکات فەوتنامەیشیان پێ نەدرابوو کە بۆ ناشتنی لە گۆڕستانی شاردا پێویستە. هەر بۆیە دواجار تەرمی ڕۆبینایان سەرەتا بردەوە بۆ شارۆچکەی نۆدشە و دواجار بردیانە گوندێکی مەریوان و لەوێ ئەسپەردەی خاکیان کرد. بەڵام نە لە کرماشان و نە لە مەریوان مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی گشتییان پێ نەدرا. ڕۆبینا خەڵکی نۆدشەی پاوە و خوێندکاری زانکۆی تەکنیکیی شەریعەتیی تاران بوو.

٣٢. ڕێبین مورادی، منداڵی ١٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. عادڵ مورادیی باوکی هاوکات لەگەڵ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکان بڵاویان کردەوە، وتوویەتی ڕێبین لە مەودای نزیک و لە پشتەوە پێکراوە. ڕێبین خەڵکی سەلاسی باوەجانی و یاریزانی تیپی فۆتباڵی مێرمنداڵانی سایپا بوو.

٣٣. زەهرا مورادی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی بۆکان بوو.

٣٤. ساسان کشوەری، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکوور بوو.

٣٥. سام سوحبەتزادە، منداڵی ١٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «لەنبەر»ی شاری خەلخاڵی پارێزگای ئەردەبیل بەڕێوە چوو. سام بە مەبەستی یارمەتیدانی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان بە ناچار وازی لە خوێندن هێنابوو و کاری دەکرد.

٣٦. سەجاد گورجی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی «دینەوەر»ی کرماشان، کرێکار و باوکی منداڵێکی ساوا بوو.

٣٧. سەعید شەهگوڵی، ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان، خەڵکی گوندی «حاجیئاباد»ی توویسەرکان و باوکی منداڵێک بوو.

٣٨. سەلام میرانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «چشمیەر»ی سەر بە سەوڵاوا و باوکی سێ منداڵ بوو.

٣٩. سیاوەش شێرزاد، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. پاش دانەوەی تەرمەکە، هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت لە شاری بۆکان ئەسپەردە بکرێت و بنەماڵەکەی بە ناچار لە گۆڕستانی گوندی «تازەقەڵا»ی ئەو شارە ئەسپەردەی خاکیان کرد.

٤٠. سەیدمەهدی ڕەحمەتی، ٥٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئیسلامشەهری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و هاوژینەکەی گواستیەوە بۆ نەخۆشخانەی سەعیدییە (ئیمام ڕەزا). لە نەخۆشخانە داوایان لە هاوسەرەکەی کرد شوێنەکە بەجێ بهێڵێت و ڕۆژی دواتر بڕواتەوە بۆ سەردانی. بەڵام بنەماڵەکەی سەرباری بەدواداچوون و سەردانکردنی دواتریان نەیانتوانی هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی وەربگرن. بنەماڵەکەی دوای چوار ڕۆژ تێ گەیشتن سەیدمەهدی گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەیان وەرگرتەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گوندی «سەرووقوڕخان»ی دیواندەرە بەڕێوە چوو.

٤١. سەیدمیلاد حسەینی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٤٢. عادڵ تەهماسبی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مارلیکی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «بوربور»ی بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور و باوکی سێ منداڵ بوو.

٤٣. عیرفان عەلیزادە، ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری وەرامینی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی لۆماری ئیلام بوو.

٤٤. عەلی عەباسی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بنەماڵەکەی ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن پارە بە دامودەزگاکانی حکومەت بدەن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شاری گیەڵانی کرماشان بەڕێوە چوو.

٤٥. عەلی محەممەدی، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قەرچەکی پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر دڵ و باڵی چەپی کەوت و گیانی بەخت کرد. ئەگەرچی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و بنەماڵەکەیشی لەوێ بوون، بەڵام تەرمەکەیان پێ نەدانەوە. بنەماڵەکەی دوای گەڕانێکی زۆر لە ناو تەرمی سەدان گیانبەختکردووی دیکەدا لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییانەوە و لە گۆڕستانی «بەهەشتی زەهرا»ی تاران وەریان گرتەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «دەڕەی دە پاڵەوان»ی نوورئابادی دولفان لە پارێزگای لوڕستان لە لای مەزاری باوکی بەڕێوە چوو. عەلی لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لە دەست دابوو و بە مەبەستی یارمەتیدانی دایکی لە دابینکردنی بژێوی ژیاندا، هەر لە قۆناغی ناوەندی بە ناچار وازی لە خوێندن هێنا و دەستی بە کار کرد.

٤٦. عەلی مەنووچێهرئابادی، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فولکەی سێیەمی تێهرانپارسی شاری تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان و لە خزمانی مەیسەم کۆرانیان بوو کە ئەویش هەر لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە شاری کرماشان گیانی بەخت کرد.

٤٧. عەلیئەشرەف پەرتەوی، ٤٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فولکەی دووەمی سادقییە (ئاریاشەهر)ی شاری تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر لاتەمووی کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای پێنج ڕۆژ تەرمەکەیان وەرگرتەوە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لەژێر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا بوون تاکوو کوڕەکەیان وەکوو ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» ڕابگەیەنن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە «ئیمامزادە محەممەدتەقی»ی شاری ڕوبات کەریمی پارێزگای تاران بەڕێوە چوو. عەلیئەشرەف لەدایکبووی ١ی ڕەشەمەی ١٣٦٣ (٢٠ی فێڤرییەی ١٩٨٥)، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی ڕوبات کەریم بوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی دوو منداڵ، بەکالۆریۆسی ژمێریاری و فەرمانبەری بانک بوو.

٤٨. عەلیڕەزا ئەمجەدیان، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری مەلاردی پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللەی بەر کەوت و گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی دوای پێدانی ٢٥٠ میلیۆن تمەن بە دامودەزگاکانی حکومەت ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. هەروەها مۆڵەتی ئەسپەردەکردنیان لە گۆڕستانی «بەهەشتی ئیبراهیم»ی مەلارد و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی گشتییان پێ نەدرا، هەر بۆیە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بە شێوەیەکی سنووردار لە شاری سونقوڕی کرماشان بەڕێوە چوو. عەلیڕەزا بە پیکابێک میوەی دەفرۆشت و لەو ڕێگایەوە بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دابین دەکرد.

٤٩. عەلیڕەزا بیدەکی، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە ساردخانەی کەهریزەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «بیدەک»ی بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور بەڕێوە چوو.

٥٠. عەلیڕەزا ڕەزایی، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگی و ساچمەزەنی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لای قاچ و پشتەوە پێکرا و بریندار بوو. دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. لە فەوتنامەکەدا ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) وەک بەرواری گیانلەدەستدانی تۆمار کراوە. بنەماڵەکەی دوای پێنج ڕۆژ گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ناو تەرمی گیانبەختکردوانی دیکەی ڕاپەڕینەکەدا دۆزییەوە. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەریان تاکوو کوڕەکەیان وەکوو ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» ڕابگەیەنن، بەڵام ئەوان ملیان بەم داواکارییە نەدا. عەلیڕەزا خەڵکی شاری هەرسینی کرماشان بوو و بەو دواییانە جێژنی دەسگیرانداریی بەڕێوە بردبوو و لە سەروبەندی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشدا بوو.

٥١. عەلیڕەزا سەیدی، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بە چەکی جەنگی دەسڕێژی ڕاستەوخۆیان لە بەشداربوان کردبوو. عەلیڕەزا بە مەبەستی یارمەتیدانی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان کاری دەکرد.

٥٢. عەلیڕەزا کەرەمیی چەمە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان، خەڵکی سەحنەی کرماشان و فیتەری ئۆتۆمبێل بوو.

٥٣. فەرامەرز گوڵستانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شارۆچکەی «فیرووزان»ی نەهاوەندی پارێزگای هەمەدان بەڕێوە چوو.

٥٤. کەیوان مورادیی میرانی، ٣٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاراندا لە لای شان و سینگەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای شەش ڕۆژ گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو خۆپیشاندەران وەکوو بکوژی کوڕەکەیان ڕابگەیەنن، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەکرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) لە گوندی «کەمەک بان»ی ئەسەدئابادی هەمەدان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی منداڵێک، کرێکار و وەرزشکار بوو.

٥٥. گوڵاڵە مەحموودی ئازەر، ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. گوڵاڵە خەڵکی مەهاباد بوو.

٥٦. لەیلا شوکری، ٤٣ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی قەرچەکی وەرامینی پارێزگای تاراندا هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانێکەوە دەسڕێژیان لێ کرد، گوللە بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک وەرگرتەوە و ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە «بەهەشتی فاتمە»ی قەرچەک ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی هەمەدان و دایکی سێ منداڵ بوو.

٥٧. ماهان مەردانیی گڕسەدەفی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قودس (قەلعە حەسەنخان)ی پارێزگای تاران لە بەردەم ماڵەکەی خۆیاندا لە پشتەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، دایکی ماهان کاتێک دەرگای ماڵەکە دەکاتەوە تەرمی خوێنینی کوڕەکەی دەبینێت. هێزە ئەمنییەکان سەرەتا تەرمەکە دەبەنە نەخۆشخانەیەک و لەوێیشەوە دەیگوازنەوە بۆ کەهریزەک. هێزە ئەمنییەکان سەرەتا بۆ پێدانەوەی تەرمەکە داوای ٧٠٠ میلیۆن تمەنیان کرد، بنەماڵەکەی لە بەرانبەریاندا وەستانەوە و ئامادە نەبوون ئەو بڕەپارەیە بدەن، بەڵام دواجار توانییان تەرمەکە وەربگرنەوە. لەگەڵ ئەمەیشدا مۆڵەتیان بە گواستنەوەی تەرمەکە بۆ زادگەکەی، قەسری شیرین، نەدا و بنەماڵەکەی بە ناچار لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی توندی هێزە ئەمنییەکاندا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەم لە خزمانیان، ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) هەر لە تاران ئەسپەردەی خاکیان کرد. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان و خوێندکاری بەشی بەڕێوەبردنی پیشەسازیی زانکۆی شاهڕوود بوو.

٥٨. مەجید جەلیلیان، ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان بوو.

٥٩. محەممەد خزری، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بوومێهەنی پارێزگای تاراندا لە لای دڵەوە بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکرا و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای حەفتەیەک گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە گوندی «چەخماقلوو»ی سەر بە شاری سەمەلقانی پارێزگای خوراسانی باکوور بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی «ئاشخانە»ی سەمەلقان و کرێکار بوو.

٦٠. محەممەد زەمانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری ئەیوانی ئیلام، کرێکار و باوکی دوو منداڵ بوو.

٦١. محەممەد فەرهادی، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی قەرچەکی پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللە بەر سینگی کەوت و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گۆڕستانی «بەهەشتی فاتمە»ی گوندی محەممەدئابادی قەرچەک بەڕێوە چوو. محەممەد فەرهادی خەڵکی گوندی «تاجئاباد»ی شاری بەهاری پارێزگای هەمەدان و فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە بوو.

٦٢. محەممەدڕەزا عەبدوڕەحمانزادە، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی سەرەتا گوازرایەوە بۆ شاری قوم و دواجار ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «پتەویەر»ی شاری سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو.

٦٣. محەممەدڕەزا عەوەزپوور، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی ڕۆژی دواتر لە ساردخانەی کەهریزەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «ڕەماوەند»ی دەڕەشاری پارێزگای ئیلام ئەسپەردەی خاک کرا.

٦٤. موختار هیدایەتفەر، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە ساردخانەی کەهریزەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵی ساوا بوو.

٦٥. مورتەزا پاکزاد، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای نزیک بە ١٠ ڕۆژ گەڕانی بەردەوام، ڕۆژی ٢٩ی بەفرانبار (١٩ی ژانڤییە) تەرمەکەیان لە ساردخانەیەکدا دۆزییەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «کەلاب»ی بۆجنووردی پارێزگای خوراسانی باکوور بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە شانبەشانی باوکی کە کاری بەننایی (بیناکردنەوە)ی دەکرد، سەرقاڵی کار بوو.

٦٦. مەسعوود سادقی، ٣٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک گەڕان، تەرمەکەیان لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزییەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) لە گوندی «کۆسەها»ی سەرپێڵی زەهاو بەڕێوە چوو.

٦٧. مەسعوود مورادی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە دێلوڕانی پارێزگای ئیلام ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە کرێکار بوو.

٦٨. مەهدی زارعی، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی حەوزی نارمەکی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گوندی «حەسەنئاباد»ی هەمەدان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە ئەندازیاری پیشەسازی بوو.

٦٩. مەهدی عیبادوڵڵاهی، ٣٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی تەجریشی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سێ گوللە پێکرا و گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری قوروە و بەرپرسی فرۆشیاریی کۆمپانیایەکی بیمە بوو.

٧٠. مەیسەم قەنبەری، ٣٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری پەرەندی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان بوو.

٧١. مەیسەم نەزەری، ٢٠ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بنەماڵەکەی ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن پارە بە دامودەزگاکانی حکومەت بدەن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) لە گوندی «عەلی باقری جەلالوەند»ی کرماشان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

٧٢. میلاد ئەتمانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی- ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و پاشان دەستبەسەر کرا. بنەماڵەکەی لە ڕۆژانی دواتردا نەیانتوانیبوو هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەدەست بهێنن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی دەستبەسەرکردنی بێئەنجام بوو. دواجار ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) دامودەزگا ئەمنییەکان بنەماڵەکەیان بۆ تاران بانگهێشت کرد و تەرمەکەی میلادیان ڕادەست کردنەوە. تا ئێستا دیار نییە ئەم هاووڵاتییە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی بەخت کردووە یان بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە دوای دەسڕێژەکە کوژراوە. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو.

٧٣. نوورەدین عەبدولیی پوورقوبادی، ٣٧ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەلاردی پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە هۆڵێکدا بە ناوی «میعراج» کە شوێنی ڕاگرتنی تەرمی هەندێ لە گیانبەختکردوانی تاران بوو، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) لە زادگەکەی، نوورئابادی دولفانی پارێزگای لوڕستان، بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو.

٧٤. یاسین ئیلاهی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهری ڕەیی پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە گۆڕستانی «ئیبنە بابوویە»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «ئاوهەنار»ی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام بوو.

٧٥. یەزدان ڕەوایی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەهریاری پارێزگای تاراندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری هەرسینی کرماشان بوو.

پارێزگای ئەلبورز (کەرەج)

١. ئارمان مورادی، ٣٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی حەیدەرئابادی کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر دڵی کەوت و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە «مایدەشت»ی کرماشان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی منداڵێکی ساوا بوو.

٢. ئەشکان بەستار، ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە کرماشان بەڕێوە چوو.

٣. ئەکبەر حەمزەحسەینی، ٢٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گوندی «خێرانبەرە»ی کووهدەشت لە پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چوو. ئەکبەر لە سەرهەڵدانەکەی ساڵی ١٤٠١دا (ژن، ژیان، ئازادی) لەگەڵ براکەی، مورتەزا حەمزەحسەینی، دەستبەسەر کرابوو.

٤. ئەمیرحسەین فەتحی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان و خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی میکانیک بوو.

٥. سەنا تووسەنگی، منداڵی ١٢ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری هەشتگردی کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو گوللە بەر مل و کەمەری کەوت و گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە بنەماڵەکەی سەبارەت بە بڵاونەکردنەوەی هەواڵ و بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی گشتی، ڕادەستیان کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا لە گۆڕستانی «نەزەرئاباد»ی هەشتگرد بەڕێوە چوو. سەنا لە کۆمەڵگەی یارسان و خەڵکی کووزەرانی کرماشان بوو.

٦. خوداداد ئولفەتی، ٦٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە کەرەج بەڕێوە چوو. خوداداد خەڵکی کرماشان بوو.

٧. ڕەسوول چەقاکەبوودی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕەسوول خەڵکی کرماشان بوو.

٨. ڕەزا حاجی‌مورادی، ٣١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای سینگەوە بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی. دواتر بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەنرا بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی براوەتە ساردخانەی کەهریزەک. بنەماڵەکەی دوای گەڕانێکی زۆر بە ناو تەرمی گیانبەختکردواندا، دواجار توانییان بیدۆزنەوە. وا بڕیار بوو ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شاباد بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی زەخت و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە قەسری شیرین ئەسپەردەی خاک کرا. ڕەزا حاجی‌مورادی خەڵکی شاباد و تاتۆئارتیست بوو.

٩. ڕەزا کاووسی، منداڵی ١٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای دڵەوە پێکرا و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو لە بەرانبەر پێدانەوەی تەرمەکەیدا بڵێن کوڕەکەیان ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» بووە، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون ئەم داواکارییە قبووڵ بکەن و هەر بۆیە ناچار کران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە ٧٥٠ میلیۆن تمەن پارە بە دامودەزگاکانی حکومەت بدەن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوە چوو. ڕەزا کرێکار بوو.

١٠. سەجاد بابائەفشاری، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی هەشتگردی پارێزگای ئەلبورزدا (کەرەج) بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چەند ڕۆژێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە «ئیمامزادە جەعفەر»ی شاری هەشتگرد بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان، ئەندازیاری کارەبا و چاوەڕوانی هاتنەدونیای منداڵەکەی بوو.

١١. سەیدئەمیر ڕوستەمیان، ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بزر بوو. ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٢ی فێبرییەی ٢٠٢٦) دامودەزگا دەوڵەتییەکان پێوەندییان بە بنەماڵەکەیەوە کرد و پێیان ڕاگەیاندن کە کوڕەکەیان کوژراوە. بە وتەی بنەماڵەکەی، ئەمیر لە فەردیسی کەرەج کوژرابوو و تەرمەکەی گوازرابوویەوە بۆ ساردخانەی کەهریزەک. بنەماڵەکەی بە درێژایی ئەو ماوەیە لەژێر زەخت و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا بوون و ئاگادار کرابوونەوە کە لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە هەواڵێک یان وتووێژکردن لەگەڵ میدیاکاندا، تەرمی ئەمیریان ڕادەست ناکرێتەوە. لە فەوتنامەکەدا «جەڵدەی دڵ» وەک هۆکاری گیانلەدەستدانی تۆمار کراوە. تەرمەکەی ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٦) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکان و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە «بەهەشتی سەکینە»ی شەهریاری پارێزگای تاران ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان و خەڵکی شاری قەسری شیرینی کرماشان بوو.

١٢. عابدین خەزایی، ٥١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج و لە بەرچاوی بنەماڵەکەیدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. عابدین خەڵکی شاری کەنگاوەر، هەڵگری بڕوانامەی ماستەری کشتوکاڵ و باوکی دوو منداڵ بوو.

١٣. عەباس کەلهوڕ، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. عەباس خەڵکی کرماشان بوو.

١٤. کیانووش شیرینبەیان، ٣٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «دێڵە»ی سەحنە بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتیە لە کۆمەڵگەی یارسان و باوکی منداڵێک بوو.

١٥. لوقمان عەلیزادە، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. پارسای کوڕیشی لەم دەسڕێژەدا بریندار بوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمی لوقمان دوای وەرگرتنی ٤٠٠ میلیۆن تمەن بە بنەماڵەکەی درایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە گوندی «گوێئاغاج»ی تیکاب بەڕێوە چوو.

١٦. محەممەد سەیدی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان بوو.

١٧. مێهرداد کرماجانی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کەنگاوەری کرماشان بوو.

١٨. موحسین باوەندپوور، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «ئەرانەلە»ی سونقوڕ بەڕێوە چوو.

١٩. محەممەدحەسەن خەزایی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە «مشکین دەشت» بەڕێوە چوو. محەممەدحەسەن خەڵکی کەنگاوەری کرماشان بوو.

٢٠. محەممەدڕەزا خانی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی کیانمێهری کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. محەممەدڕەزا خەڵکی هەرسینی کرماشان، وەرزشکار و ئەندامی تیپی نیشتمانیی کیک‌بۆکسینگی لاوانی ئێران بوو.

٢١. موستەفا لوتفی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکیدینەوەری کرماشان بوو.

٢٢.موعین عەباسپوور، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چەند ڕۆژێک دواتر لە ئیلام بەڕێوە چوو.

٢٣. موعین (هومایون) ڕەنجبەر، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەریمەوەن»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

٢٤. مەهدی کەریمپوور، ٢٣ ساڵان، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مشکین‌دەشتی کەرەج لە کاتێکدا لەگەڵ هاوژینەکەی دوای شتکڕین لە مارکێتێک بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە مەودای نزیکەوە ژمارەیەکی زۆر گوللەی ساچمەی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو، بەڵام لە ڕێگای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە کەرەج بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی بیجاڕ و خاوەنی بووتیکێکی جلوبەرگ بوو.

٢٥. مەهسا دێزفوولیانی کرماشانی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. مەهسا پزیشکی ددان و خەڵکی کرماشان بوو و لە ناو هاوڕێیان و نەخۆشەکانیدا کەسێکی خۆشناو و خۆشەویست بوو، لە کلینیکەکەیدا بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەسەڵات بە خۆڕایی خزمەتگوزاریی پزیشکیی ئەنجام دەدا.

٢٦. میلاد باغفەلەکی، ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی فولکەی پێنجەمی فەردیسی کەرەجدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «باغی فیردەوس»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

٢٧. میلاد گەچلوو، ٣٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مشکیندەشتی کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. میلاد خەڵکی بیجاڕ لە پارێزگای کوردستان بوو.

٢٨. نەوید ئیلاهیی بولوەردی، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. نەوید خەڵکی کرماشان و فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە بوو.

پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی

مەشهەد

١. ئەحمەد نیازی، ٤٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو گوللە بەر پشتەسەر و قاچی کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای دوو ڕۆژ بێئاگابوون و گەڕانی بەردەوام، تەرمەکەیان لە پزیشکیی دادی مەشهەد دۆزییەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «جووزان»ی قووچان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی دوو منداڵ، پاڵەوانی لەشجوانی و بەرپرسی هۆڵی وەرزش بوو.

٢. ئاریەن کەریمیانی خاکستەر، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە «بەهەشتی ڕەزا»ی ئەو شارە و لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو. ئاریەن خوێندکار بوو.

٣.ئەمیرحسەین شێخبۆ، ٢٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی قاسمئابادی مەشهەددا لە لای سەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دوای وەرگرتنی بەڵێننامە لە بنەماڵەکەی لە گوندی «لایین»ی کەلاتی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنیەکاندا بەڕێوە چوو.

٤. حەسەنعەلی نەورۆزیی سامڵە، ٥٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دوای چەند ڕۆژ بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، دادگاکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی مەشهەد، پێیان ڕاگەیەنرا تەرمەکەی لە گۆڕستانێکی ئەو شارە ئەسپەردە کراوە. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان و کرێکار بوو.

٥. زەهرا عەیدینژاد، ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای چوار ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو. زەهرا خەڵکی قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بوو.

٦. سەعید ڕوستەمئابادی، ٢٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. دەوترێت دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگرییان لە گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ کەنگاوەری زادگەی کردبوو و هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە ناچار لە گۆڕستانی مەشهەددا ئەسپەردەی خاکیان کرد. ئەم هاووڵاتییە باوکی منداڵێک بوو.

٧. موجتەبا محەممەدزادە، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی حوجەت (مەیدانی میعراج)ی مەشهەددا بزر بوو. بنەماڵەکەی دوای پێنج ڕۆژ بێئاگابوون و گەڕانی بەردەوام و لە کاتێکدا بەپێی ئەو زانیاریانەی بیستبوویان ئەگەری دەستبەسەربوونیان بە ئەگەرێکی بەهێزتر دەزانی، ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) تەرمەکەیان لە ساردخانەی «بەهەشتی ڕەزا»ی مەشهەد دۆزییەوە. بە گوێرەی ئەوەی بنەماڵەکەی لەسەر تەرمەکەی دیتوویانە، موجتەبا بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە لای ڕاستی سەریەوە گیانی بەخت کردووە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا لە گۆڕستانی «بەهەشتی ڕزوان»ی مەشهەد بەڕێوە چوو. موجتەبا لەدایکبووی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٨٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٠٤)، خەڵکی قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و دانیشتووی مەشهەد بوو. ئەم هاووڵاتییە لە کارگەیەکی کەوانتەرسازیدا کاری دەکرد و بە وتەی نزیکانی، کەسێکی بنەماڵەدۆست بوو و بەشی زۆری ژیانی تەرخان کردبوو بۆ کارکردن تاکوو بتوانێت بە ئامانجەکانی ناو ژیانی بگات.

٨. محەممەدئەمین حسەینی، ٣٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «لایین»ی سەر بە شاری کەلاتی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بوو.

٩. یووسف ئێلهامی، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەیدانی میعراجی مەشهەددا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەیان وەرگرتەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە گوندی «حسەینئاباد»ی سەر بە شاری شیروانی پارێزگای خوراسانی باکوور بەڕێوە چوو. یووسف لە کارگەیەک لە مەشهەد کرێکاریی دەکرد.

چناران

١. ڕوحوڵڵا ستارەموشتەری، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕوحوڵڵا ساڵێک دەبوو هاوسەرگیریی کردبوو و تەنها چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی کوژرا. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «قەیاسئاباد»ی چناران بوو.

٢. مورتەزا جەهانبەخشی وەرانلوو، ٢٥ ساڵان، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر سەری کەوت و بە سەختی بریندار بوو. دوای گوازرانەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی چناران بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە بە شێوەی ئۆرژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری مەشهەد کرا. بەڵام دواجار بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) لە گوندی «سەیدئاباد» و بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە کرێکار بوو.

٣. مەهدی قورباندۆست، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٤. مەهدی وەلیدۆست، ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چنارانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

پارێزگای خوراسانی باکوور

ئەسفەراین

١. ئەنیس گەریوانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٢. بیژەن ئیبراهیمی، ٣١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بیژەن باوکی سێ منداڵ بوو.

٣. پوویا ئوستادی، ٣٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٤. جەلیل میلانلوویی، ٤٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردالە لای سینگەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەرجێک تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە کە وەک ڕێبوارێکی ئاسایی نەک خۆپیشاندەر لە قەڵەمی بدەن و ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییشی بۆ نەگرن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی دوو منداڵ و سەرۆکی لقێکی بانک بوو.

٥. حەسەن دیدارخاە، ٣٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا لە لای سینگەوە کەوتەبەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای سێ ڕۆژ گەڕانی بەردەوام تەرمەکەیان لە ساردخانەی نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە وەرگرتەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لەژێر چاودێریی ئەمنیدا لە گۆڕستانی «بەهەشتی زەهرا»ی ئەسفەراین بەڕێوە چوو. سەرپەرشتیکردنی باوک و دایکە بەساڵاچووەکەی لە ئەستۆی خۆی بوو و بە ماتۆرسیکلێت کاری گواستنەوە (دێلیڤێری)ی دەکرد. 

٦. ڕەزا خانزادە، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا لە لای دڵەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای پێنج ڕۆژ تەرمەکەیان وەرگرتەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گوندی «سارمەران»ی ئەسفەراین بەڕێوە چوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو وەک ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» لە قەڵەمی بدەن، بەڵام ئەوان ملیان بەم داواکارییە نەدا. ڕەزا لەدایکبووی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٨٥ (٤ی دیسامبەری ٢٠٠٦) و خاوەنی دووکانێکی میوەفرۆشی بوو.

٧. شەهرام محەممەدزادە، ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

٨. عەباس زەینەلی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە تاتۆئارتیست بوو.

٩. عەلیئەسغەر خودادادی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

١٠. فاتمە سوڵتانی، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد.

١١. محەممەدڕەسوول جەعفەری، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی ئەم شارە، بەڵام ڕۆژی دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. محەممەدڕەسوول خوێندکار بوو.

١٢. مورتەزا یەعقووبی، ٤٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکووردا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە بنەماڵەکەی سەبارەت بە بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی، تەرمەکەیان ڕادەست کردنەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «تەقیئاباد»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو. مورتەزا باوکی سێ منداڵ و شۆفێری بارهەڵگر بوو.

پارێزگای گیلان

ڕەشت

١. ئەمیر بەشیریی چەلکاسەری، ١٩ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ڕەشتی پارێزگای گیلاندا لە نزیک «مەزارگەی دانای عەلی»بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکەی تاکوو لە بەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەیدا بڵێن کوڕەکەیان ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» بووە.

٢. ئومێد زارع، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕوستەمئابادی شاری ڕوودباری پارێزگای گیلان و لە بەردەم بنکەی پۆلیس (کەلانتەری)ی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) بەڕێوە چوو. ئومێد خەڵکی گوندی «شێرکۆ»ی شاری ڕوودباری پارێزگای گیلان بوو و سەرتاشخانەیەکی هەبوو، لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لە دەست دابوو و لەگەڵ دایک و خوشکی پێکەوە دەژیان.

٣. سابیر ڕەمەزانی، ٣٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری لاهیجانی پارێزگای گیلاندا لە لای سەرەوە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد. سابیر خەڵکی گوندی «جەلیسە»ی شاری سیاهکەلی پارێزگای گیلان بوو و تازە هاوسەرگیریی کردبوو.

٤. مەجید ڕەشیدی، ٣٣ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەروازە لاکانی شاری ڕەشتی پارێزگای گیلاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر سەری کەوت و گیانی بەخت کرد. هاوڕێیانی دەترسان هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەی بڕفێنن، هەر بۆیە بردیانە ناو خانوویەکەوە و ڕۆژی دواتر لە گوندی «سیبێن»ی عەمارلووی پارێزگای گیلان ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە وەرزشکار و بۆیەچیی خانوو بوو.

٥. محەممەدڕەزا مەنسووری، ٢٦ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ڕەشتی پارێزگای گیلاندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللەی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو. دواجار پاش ٢٥ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی پوورسینای ڕەشت، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (١ی فێبرییەی ٢٠٢٦) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە باوکی منداڵێکی ساوا بوو.

٦. مەهدی خاکپوور، ٣٥ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری مەنجیلی پارێزگای گیلاندا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بنکەی بەسیج جێگیر کرابوون، گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «چەهارمحەل»ی عەمارلووی پارێزگای گیلان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە باوکی دوو منداڵ و دووکاندار بوو.

پارێزگای قەزوێن

١. ئیدریس دەروێشوەند، ٣٤ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەلوەندی پارێزگای قەزوێندا، لە نزیک پارکی لالە، کەوتەبەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ گوللەی بەر کەوت و بریندار بوو. دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەدا بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی شاری ئەلوەند بەڕێوە چوو. ئیدریس شۆفێری پیکابی بارهەڵگر بوو.

٢. ڕەسوول بادپەران، ٤١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەلوەندی پارێزگای قەزوێندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی شاری ئەلوەند ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی کرماشان، باوکی منداڵێکی ساوا و شۆفێری تەکسی بوو.

٣. سەجاد شاقەڵانی، ٢١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەلوەندی پارێزگای قەزوێندابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاتی پێکرانی بڵاو کراوەتەوە کە نیشان دەدات نیشانەشکێنێک لە لای سەرەوە دەیکاتە ئامانج و تەقەی لێ دەکات. تەرمەکەی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی ئەلوەند ئەسپەردەی خاک کرا. سەجاد وەرزشکار بوو.

٤. نازەنین‌زەهرا ئێسمیخانی، ١٨ ساڵان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی زیباشەهر (موحەممەدییە)ی قەزوێنداکەوتەبەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لای سەرەوە پێکرا و گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی لە بەرانبەر وەرگرتنی٣٠٠ میلیۆن تمەن پارەدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی «حەسار خەروان»ی قەزوێن بەڕێوە چوو. نازەنین‌زەهرا وێنەگر و ژەنیاری گیتار بوو.

پارێزگای لوڕستان

١. ئەحەد ئیبراهیمپووری عەبدولی، ٣٤ ساڵان، ڕۆژی ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بولواری ئازادیی نوورئابادی دولفانی پارێزگای لوڕستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر دڵی کەوت و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی «ئیبنی سینا»ی ئەو شارە و بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و بەڕێوەنەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن، گوشارێکی زۆریان خستە سەر بنەماڵەکەی. تەرمەکەی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار (٣ی ژانڤییە) ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بە بەشداریی بەرچاوی خەڵک بەڕێوە چوو. ئەحەد کرێکار بوو.

٢. ئەمیرحیسام خودایاریفەرد، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٣١ی دیسامبەری ٢٠٢٥) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی بەخت کرد. سوپای پاسداران سەرەتا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە، بەڵام باوکی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیدا ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکە هێزەکانی حکومەتیان لە شوێنی ئەسپەردەکردنەکە کردە دەرەوە و بنەماڵەکەیشی لافیتەی سەرەخۆشیی بەردەرگای ماڵەکەیان داگرت کە سوپای پاسداران هەڵواسیبوو. ئەمیرحیسام لە کۆمەڵگەی یارسان بوو.

پارێزگای ئێسفەهان

١. حسەین شێرکۆڵ، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئێسفەهاندابە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای پێنج ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) لە زەڕینئابادی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام بەڕێوە چوو.

٢. عەلی ئارمەند، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئێسفەهاندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شابادی کرماشان بوو.

پارێزگای مەرکەزی

١. ئەردەشیر زارعی، ٤٠ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ساوەی پارێزگای مەرکەزیدابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکان بنەماڵەکەیان ناچار کرد لەباتیی پێدانی یەک میلیارد تمەن پارە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە، کوڕەکەیان وەکوو ئەندامی «هێزەکانی بەسیج» بناسێنن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) لە گوندی «درویتی گۆران»ی سەر بە شاری داڵاهۆی کرماشان بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتییە لە کۆمەڵگەی یارسان و باوکی سێ منداڵ بوو.

٢. سەعید کەلوەندی، ٣١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ساوەی پارێزگای مەرکەزیدابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای قاچەوە بە سەختی بریندار بوو. دوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران، دوو ڕۆژ دواتر، ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە)، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. دامودەزگا ئەمنییەکان نەیانهێشت تەرمەکەی ببرێتەوە بۆ زادگەکەی و هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە ناچار لە شاری ساوە ئەسپەردەی خاکیان کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی «قووچتەپە»ی ئەسەدئابادی هەمەدان و باوکی دوو منداڵ بوو.

پارێزگای کوردستان

١. سۆران فەیزیزادە، ٤١ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بیجاڕ لە بەردەم بینای قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارەدا کەوتە بەر لێدانی باتۆم و هاوکات دوو گوللەی ساچمەیهێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەر سەری کەوت و بە سەختی بریندار بوو. دوای گوازرانەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی سنە، ڕۆژی دواتر، ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە)، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی لەژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا و تەنها بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە بەرەبەیانی ٢٠ی بەفرانباردا (١٠ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «ئایچی»ی سەقز ئەسپەردەی خاک کرا. وێنەیەکی کاتی خەواندنی لە نەخۆشخانەدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، لە وێنەکەدا بە ڕوونی ئاسەواری لێدانی باتوم بەسەر دەموچاو و ملیەوە و هەروەها پێکرانی چاوی بە گوللەی ساچمە دەبینرێت. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سەقز و باوکی دوو منداڵ بوو.

پارێزگای خووزستان

١. سەعید تەروەند، ٣٣ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئابادانی پارێزگای خووزستاندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. تەرمەکەی دوای پێنج ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) لە گوندی «چاڵاب»ی مێهران لە پارێزگای ئیلام بەڕێوە چوو. سەعید باوکی دوو منداڵ بوو و وەکوو بەڵێندەری کۆمپانیای نەوت لە ئابادان کاری دەکرد.

پارێزگای مازەندەران

١. یووسف بەخشی، ٢٧ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری چالووسی پارێزگای مازەندەراندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لە شاری قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوە چوو.

پارێزگای هورموزگان

١. دیاکۆ محەممەدی، ٢٢ ساڵان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری قشمی پارێزگای هورموزگاندابە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی بەخت کرد. ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بوو.