ئارمان فەرەهمەند ئارشیڤ - KHRN

نیسان 1, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە گوللەی ساچمەیی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوە (٣٠ی مارس) هێزەکانی یەکەی سنوورپارێزیی نەوسوود لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە گرووپێکی کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٥ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئارمان فەرەهمەند بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. بە وتەی شایەتحاڵەکان زیاتر لە دە ساچمە بەر دەست، سەر، پشت و شانی ئەم...

زیاتر
حوزه‌یران 25, 2021

کۆتاییهاتنی مانگرتنی «منداڵ-تاوانکار»ێک لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت شاری سنە

ئارمان فەرەهمەند، «منداڵ-تاوانکار»ی خەڵکی مەریوان، دوای ٦ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا هێنا. ئەم زیندانییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر بەردەوامێتیی نادیاربوونی چارەنووسی و پشتگوێخستنی دۆسیەکەیدا، لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانەوە لێوەکانی دووریبوویەوە و مانی لە خواردن گرتبوو. کەسێکی نزیک لە ئارمان فەرەهمەند وێڕای پشتڕاستکردنەوە کۆتاییهاتنی مانگرتنەکەی ئەم زیندانییە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئارمان ڕۆژی ڕابردوو ٣ی...

زیاتر