ئازادبوون بە بارمتە ئارشیڤ - KHRN
شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بە بارمتە ئازاد کران
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی دوای نزیکەی سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی لە شاری سەردەشت و...
زیاترمحەممەد مورادخانی بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا
محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد، دوای ٣٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوو و ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی...
زیاتر