ئاودانان ئارشیڤ - KHRN
بانگهێشتکردنی دووبارەی ٢٧ خۆپیشاندەری ئاودانان سەرەڕای داخستنی دۆسیەکانیان
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدام ٢٧ هاووڵاتیی خۆپیشاندەری خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام کە ساڵی ڕابردوو لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک دۆسیە یاساییەکانیان بەپێی ڕاگەیاندنی «لێبوردنەکەی ڕێبەر» داخرابوو، سەرلەنوێ بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلام کراون. هاوکات ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای ٥٠ ساڵانی خەڵکی ئەم شارەیش کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ئاودانان و مەریوان
لە جەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەلی موحسینی و ئالان ئەردەشیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ئاودانانی پارێزگای ئیلام و مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئالان ئەردەشیری بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و...
زیاتردەستبەسەرکردنی وەحید چاوران، شاخەوانی خەڵکی ئاودانان لە کاتی چوونەدەرەوە لە ئێراندا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوەن) وەحید چاوران، شاخەوانی خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە چەند مانگی ڕابردوو و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاوداناندا، دامودەزگا ئەمنییەکان چەندین جار بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی وەحید چاوران چووبوونە سەر ماڵەکەیان، بەڵام لەبەر ئەوەی لە...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئەهواز
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان (٢٢ی مەی) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی «سەراو باخ»ی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوی ناسر ڕەزایی، لە ترمیناڵی شاری ئەهوازی باشووری ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێلوڕانی ئیلام کراوە. ناسر ڕەزایی ڕۆژی دووشەممە و لە حاڵێکدا کە ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی دیار...
زیاترمحەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە دێلوڕان دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان (١٤ی مەی) محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی کورد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «بنار»ی ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری ئیلام. ئەم چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی ئاودانان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی دەستبەسەر کراوە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست...
زیاتربەردەوامبوونی مانگرتنەکەی سەجاد مورادیوەندان لە دەستبەسەرگەی کاتیی ئیلام
سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەوە (١٤ی مارس) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە ناجێگیر و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و دادگای ئیلام ئامادە نەبوون بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...
زیاترچوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی ئیلامی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا مانیان لە خواردن گرت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی سەجاد مورادیوەندان، سامان مورادیوەندان، پەیمان یاسمی و ئەمیرحسەین نامدارپوور بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر بەردەوامبوونی دۆخی دژواریان لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا و هەروەها نادیاربوونی چارەنووسیان، لە ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەمەوە (٢٤ی فێبرییە) مانیان لە خواردن گرتووە. بەرپرسانی زیندان تا ئێستە ئامادە نەبوون ئاوڕ لە داواکارییەکانی ئەم ٤ هاووڵاتییە...
زیاتردوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان دەستبەسەر کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان (٨ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هادی حەسەنوەند دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی پەیمان یاسمی لە بەردەستدا نییە. برایەکی پەیمان یاسمی بە ناوی پژمان یاسمییش پێشتر لە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباردا (٢٣ی دێسامبری...
زیاتر