ئیسحاق رۆحی ئارشیڤ - KHRN
ئیسحاق رۆحی بە سزای یەک ساڵ بەندکرایەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی سزای بەندکرانی "ئیسحاق ڕۆحی"، کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچووەونەی ئەو شارە پشتراستکرایەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٢، دەستبەسەر و بەندکرایەوە. ئیسحاق ڕۆحی پێشر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی"بەشداریکردنی مەراسیمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار" بە ساڵێک بەندکران سزادرابوو. ناوبرا رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.٢٠ بۆ دادگا بانگ کرا و سزای ساڵێک زیندانی پێڕاگەیەندرا. دادگایی کردنی...
زیاترئیسحاق رۆحی ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپا
ئیسحاق رۆحی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی پروپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، ئیسحاق رۆحی رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.٢٠ بۆ دادگا بانگ دەکرێت و سزای ساڵێک زیندانی پێ رادەگەێنرێت. دادگایی کردنی ئەو چالاکە کرێکارییە رۆژی ١٠ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.١٠ بە بێ بوونی پارێزەر لە لقی...
زیاتر