ئیلام ئارشیڤ - KHRN
جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە بۆکان، شنۆ و کرماشاندا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز
هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی بۆکان و شنۆدا خاڵی پشکنینیان داناوە و دەستیان داوەتە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان و لێپرسینەوەیان لە سەرنیشینەکان کردووە. هاوکات لە کرماشانیشدا هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکان زەختیان خستووەتە سەر بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هەوڵیان داوە بە جێگیرکردنی هێزە ڕێگری لە بەشداریکردنی خەڵک لەو ڕێوڕەسمەدا بکەن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،...
زیاترلە ئەسفەراین بەندکراوێک لە بەرچاوی خەڵکدا لە سێدارە درا / لە کەرەج لانیکەم چوار بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی شوعەیب ڕەزاپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەسفەراین کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە بەرچاوی خەڵکدا جێبەجێ کرا. هەروەها سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەمیر جەعفەرپەنا خەڵکی بیجاڕ، عەلیڕەزا بەساتینیا خەڵکی ئیلام، سەجاد ئێقباڵی خەڵکی کووهدەشت و موستەفا هەژیرپیرووز خەڵکی ئەسەدئابادی هەمەدان، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان...
زیاتربرینداربوونی دوو هاووڵاتی بە تەقینەوەی مین لە ئیلام
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی نەجیه جەعفەری و کەمال ئێحسانبەخش لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٦ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام مینێکیان پێدا تەقیوەتەوە و هەردووکیان بریندار بوون. لەم تەقینەوەیەدا کەمال ئێحسانبەخش قاچی چەپی پەڕیوە و...
زیاتردوو ژن بە دەستی هاوسەرەکانیان لە کرماشان و ئیلام کوژران
لەم ڕۆژانەی دواییدا دوو ژنی کورد بە ناوەکانی کەوسەر دارابی و زارا (زەهرا) شەهبازی لە شارەکانی کرماشان و ئیلام بە دەستی هاوسەرەکانیان کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کەوسەر دارابی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە شاری کرماشان بە دەستی هاوسەرەکەی و بە فیشەک کوژراوە. دەوترێت ئەم ژنە ١٨ ساڵەیە کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوپێش بە زۆر هاوسەرگیریی پێ...
زیاترسیروان پەروێزی، بلاگەر و تارۆزنووسی خەڵکی ئیلام، دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەربوون ئازاد کرا / لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بە دەستووری دادوەر داخرا
سیروان پەروێزی، بلاگەر و تارۆزنووسی خەڵکی ئیلام، دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، هاوکات لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیشی بە دەستووری دادوەر داخرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سیروان پەروێزی بە هۆی بەڕێوەبردنی لاپەڕەیەکی گشتیی ئینستاگرامەوە و دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تارۆز سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی...
زیاترلە ئیلام ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. تا ئێستا لەسەر ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. عەقید خوداداد ڕەشیدی، سەرۆکی پۆلیسی ئاگاهیی پارێزگای ئیلام، لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕایگەیاندووە کە هاوسەری ئەم ژنە لاوە بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کراوە و وتوویەتی کە «کێشەی خێزانی» هۆکاری ئەم کوشتنە بووە. بە وتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، دوای...
زیاتردۆسیەسازیی نوێ بۆ زیندانیی سیاسیی کورد ئەحمەدڕەزا حائیری
ئەحمەدڕەزا حائیری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران کە لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا سزای سێ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە گوشار و دەستێوەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان، لە زینداندا ڕووبەڕووی دۆسیەسازیی نوێ بووەتەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دانیشتنی لێپرسینەوە لەم زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە...
زیاترلە کەرەج و ئیلام سێ بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی مەولوود خالیدیان، نیما مورادی و نەسروڵڵا مینەتی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی قوروە و ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام و زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) مەولوود خالیدیان، بەندکراوی خەڵکی قوروە، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتردەستبەسەركردنی دوو هاووڵاتیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ئیلام و پیرانشار
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەمیدڕەزا ئەروانە و عوسمان گەلاوێژی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە شارەکانی ئیلام و پیرانشار دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حەمیدڕەزا ئەروانە لە شاری ئیلام و ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. دەوترێت حەمیدڕەزا ئەروانە دوابەدوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک...
زیاتر