ئێعدامەکان لە ئێران ئارشیڤ - KHRN
ته‌مموز 2, 2021
له ورمێ دوو به‌ندكراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، چه‌ند كاتژمێر پێش دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی ناسر ئازموده و شه‌هریار (فامیله‌كه‌ی نادیاره)، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له خه‌وتنگای ٤ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كران. ئه‌م دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ ماده سڕكه‌ره‌كان سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا بوو. به‌رپرسانی زیندان بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه كه حوكمه‌كانیان سبه‌ینێ ده‌مه‌وبه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
زیاتر