ئەشکەنجەدانی بەندکراوان ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2024

مانگرتنی سێ بەندکراو لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا

هادی ڕوستەمی، ڕەزا ڕەمەزانی و سەلاح کەریمی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ئیلام و بۆکان، لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم سێ بەندکراوە کە لە دوازدەهەم و سێزدەهەم ڕۆژی مانگرتندان، لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی...

زیاتر
ئاب 9, 2024

فەرهاد پژوان، بەندکراوی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی، دوای ئەشکەنجەدران ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

فەرهاد پژوان، بەندکراوی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی، دوای ئەشکەنجەدرانی قورس لە لایەن محەممەد فاتمیی بەرپرسی ناوخۆی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا و لە مافی دیدار و پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکەیشی بێبەش کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە کاتی ڕێوڕەسمی بەیانیانی بەندی ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، محەممەد فاتمیی بەرپرسی ناوخۆی ئەم زیندانە، لەگەڵ سەیفوڵڵازادەی بەرپرسی بەندەکەدا...

زیاتر