ئەفشین حسەینپەناهی ئارشیڤ - KHRN
ئەفشین حسەینپەناهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) ئەفشین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و برای ڕامین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، لە شاری سنە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان ئەفشین حسەینپەناهییان بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کردووە. ئەم...
زیاتربانگهێشتکردنی ئەفشین حسەینپەناهی بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە
ئەفشین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەڵاڕێزان بە نامەیەکی فەرمی بانگهێشتی بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کراوە. کەسێکی نزیک لەم چالاکە مەدەنییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «داوا لە ئەفشین کراوە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لە کاتی تۆماربوونی نامەکەوە لە سیستەمی سەنا، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرگرییەکانی لەسەر تۆمەتی «بانگەشەکردن لە بەرژەوەندیی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا»...
زیاتر