ئەمجەد ئەمینی ئارشیڤ - KHRN
بانگهێشتکردن و دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی
ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، دەقێکی لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز بە شێوەیەکی نایاسایی بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» بانگهێشتی کردووە و بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەر کردووە. بە وتەی ئەمجەد ئەمینی، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) دادسەرای سەقز لە بانگهێشتنامەیەکدا پێنج ڕۆژ مۆڵەتی پێ داوە...
زیاترڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەشداریکردنی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا
چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی خومەینیی تاران مۆڵەتیان بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا بۆ وڵاتی فەرەنسا سەفەر بکەن. هێزە ئەمنییەکان تەنها مۆڵەتیان بە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، داوە کە لە ئێران بێتە درەوە و ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لەسەرە و دوای لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیشیاندا گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان...
زیاترهەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی
ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...
زیاتربانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چەند کاتژمێری لە ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی؛ بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی ئەمینی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی کچەکەیاندا
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە لەم دوو حەفتەیەی دواییدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، چوار جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دوایین حاڵەتدا ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای ئامادەبوون لەم...
زیاتردایک و باوکی ژینا ئەمینی: ڕێورەسمی ساڵیادی کچەکەمان لەسەر مەزارەکەی بەڕێوە دەبەین
دایک و باوکی ژینا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی ئەمجەد ئەمینی لە ئینستاگرامدا بڵاو کراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە ڕێورەسمی یەکەم ساڵیادی کچەکەیان لەسەر مەزارەکەی لە شاری سەقز بەڕێوە دەبەن. لە بەیاننامەکەی موژگان ئێفتخاری و ئەمجەد ئەمینیدا کە بە ڕستەی «بە ناوی یەزدانی دادگەر»ەوە دەستی پێ کردووە، ڕوو لە «هاووڵاتیانی ڕێزدار» و «خوشکان و برایانی هێژا» وتراوە: «ئێمە، بنەماڵەی ژینا، وەکوو هەموو بنەماڵەیەکی داخدار، لە ساڵیادی...
زیاتر