ئەمجەد ساعیدی ئارشیڤ - KHRN
شوبات 8, 2023
لە مەریوان بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەمجەد ساعیدی تازە کرایەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی ئەمجەد ساعیدی، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر تازە کراوەتەوە. ناوبراو نەخۆشیی کۆئەندامی هەرسی هەیە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە. ئەم فەرمانبەرەی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی...
زیاتر