ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئارشیڤ - KHRN

بەیاننامەی هاوبەشی سێزدە ڕێکخراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دژ بە سەرکوتکردنی مامۆستایانی کوردستان و بۆ پشتیوانیکردن لە داواکارییە پیشەیی و مەدەنییەکانیان

سێزدە ڕێکخراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی سەرکوتکردنی سیستماتیکی مامۆستایانی کوردستان، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسبەجێی سزای سەرکوتکارانە و ئازادکردنی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی کوردستانیان کردووە و وتوویانە دەبێ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلکردنی بەربڵاوی مافە پیشەییەکانی ئەو مامۆستایانە بکرێت. ئەم ڕێکخراوانە لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بە توندتربوونەوەی سەرکوتکردنی مامۆستایان لە دوای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا شەپۆلێکی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 25, 2025

نامەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی سزادراوی پارێزگای کوردستان بۆ بەرپرسان و ڕای گشتی

ژمارەیەک لە مامۆستایانی کورد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دۆسیەی یاسایی، سزادان و دوورخستنەوە لە کار بوونەتەوە، لە دووتوێی نامەیەکدا وێڕای خستنە بەرباسی داواکارییە پیشەییەکانیان، ڕوویان کردووەتە کاربەدەستانی حکومەت و وتوویانە «ئەگەر ڕێکارێکی جیدی بۆ داخوازییە ڕەواکانمان نەدۆزرێتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا بە زووترین کات بە هەموو توانامانەوە پەرچەکرداری ناڕەزاییانەی مەدەنی و کرداریی خۆمان دەست پێ دەکەین. ئێمە ڕژدین...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2024

دەرکردنی سزای دابڕاندن، دەرکردن و دوورخستنەوە بۆ پێنج چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی سنە و دیواندەرە

چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستانەوە سزای دابڕاندنی هەمیشەیی، دەرکردن و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا. هەروەها بڕیاری دەرکردنی چالاکێکی پیشەیی دیکەی مامۆستایانی کوردستان بە ناوی لەیلا سەلیمی کە پێشتر هەر لە لایەن ئەم لیژنەیەوە دەر کرابوو، لە لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی...

زیاتر
ئه‌یلول 12, 2024

بەردەوامبوونی گوشارەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ چواردە چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بانگهێشتی دادگا کران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ١٤ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه زەندکەریمی، محەممەدڕەزا مورادی، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، ڕزگار حەیدەری، غیاس نێعمەتی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، کووروش عیزەتیی ئەمینی، فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی، لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنەوە دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە و بە...

زیاتر
نیسان 29, 2024

خالید ئەحمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، دەستبەسەر کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی گوڵان (٢٩ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان پاش ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی، مامۆستای خانەنشین و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە وا بڕیار بووە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆبوونەوەی ئۆنلاینی هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی...

زیاتر

ئازادکردنی ئەسکەندەر لوتفی بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراوە. شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخایش، دوو چالاکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، هێشتا...

زیاتر

چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان سەرەڕای دانانی بارمتە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەرداندا (١٥ی ژوەن) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دیواندەرە دەستبەسەر کراون، سەرەڕای دانانی بارمتە، تا ئێستایش مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە و هێشتا هەر دەستبەسەرن. دەوترێت حەفتەی پێشوو دادگای...

زیاتر

تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بۆ ماوەی یەک مانگی تر تازە کراوەتەوە. ئەم ٤ مامۆستا کوردە بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر یان دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت، تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر