بابەک کەریمی ئارشیڤ - KHRN
پەسەندکردنی سزای بەندکرانی بابەک کەریمی لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا
سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری ئیلامەوە دەرکرابوو، لە دادگای پیاچوونەوەدا بە گشتی گۆڕدراوە بۆ ٤ ساڵ و ٩ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی...
زیاتربابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا، بانگهێشتی بەردەم دادگا کرا
بابەک کەریمی، هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی دادگاییکردن بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئەم شارە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەپێی بانگهێشتنامەکە، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» لە...
زیاترلە ئیلام بابەک کەریمی بە گشتی سزای نۆ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بابەک کەریمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای ئیلام کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بە بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلامەوە بە گشتی سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٢ی گوڵان...
زیاتر