بنەماڵەی دادخوازان ئارشیڤ - KHRN

شوبات 28, 2025

مینا سوڵتانی، دایکی دادخواز، سزای هەشت مانگ بەندکران و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپا

دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «ئامادەبوونی ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا بەبێ ڕەچاوکردنی حیجابی شەرعی» سزای هەشت مانگ بەندکران و پێبژاردنی یەک میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم دایکە دادخوازە ڕۆژی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی جەواد سەواری، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە

جەواد سەواری، برای فواد سەواری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە دادخوازە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جەواد سەواری لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار کەوتووەتە بەر...

زیاتر
شوبات 14, 2025

بەردەوامبوونی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان؛ بانگهێشت و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی

 ئارەزوو و ئەفشین مینبەری، خوشک و برای پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لەگەڵ سێ خزمی دیکەیاندا بە ناوەکانی ڕەحیم مینبەری، کەریم مورادی و سەباح مینبەری، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە خراونەتە بەر هەڕەشە و گوشارەوە و بۆ سێ کەسیشیان لە فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی سنەدا دۆسیەی یاسایی کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەحیم مینبەری،...

زیاتر
شوبات 4, 2025

ئەحمەد حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا

ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە ٥٧ ساڵەیە دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە. دانیشتنی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 13, 2025

چوار هاووڵاتی و منداڵی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە ئازاد کران / گەلاوێژ محەممەدی‌ئەرشەد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئیبراهیم گوڵعەنبەر و حەسەن حەسەنزادە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ و ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، دوو منداڵی خەڵکی مەهاباد کە لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی دیزڵئاوای کرماشان و کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ (چاکسازیی منداڵان) ئازاد کران. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٢ ژانڤییەی ٢٠٢٥) گەلاوێژ...

زیاتر
كانونی دووه‌م 8, 2025

ئەفشین حسەینپەناهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) ئەفشین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و برای ڕامین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، لە شاری سنە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان ئەفشین حسەینپەناهییان بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کردووە. ئەم...

زیاتر
كانونی دووه‌م 6, 2025

بەردەوامیی دەستبەسەربوونی ئیبراهیم گوڵعەنبەر و حەسەن حەسەنزادە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا

ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە جوانڕۆ، لەگەڵ حەسەن حەسەنزادەی خەزووریدا تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا دەستبەسەرن. ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، ئەم دوو هاووڵاتییە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2025

بانگهێشتکردن و دۆسیەسازی بۆ حەوت چالاکی کارێکاری و مەدەنیی کوردستان

سووسەن ڕازانی، سەیدخالید حسەینی، ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، شەیس ئەمانی و جەمال ئەسەدی، حەوت چالاکی کارێکاری و مەدەنیی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەری گشتی و شۆڕشی سنە و ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەت، بە دانانی کەفالەت و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم حەوت چالاکە مەدەنی و کارێکارییە ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2024

سزای ساڵێک بەندکران بۆ سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی بۆکان

سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکاندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی فەخری بەڕێوە چووە و مانگی ڕابردوو...

زیاتر