بورهان سەعیدی ئارشیڤ - KHRN
ئایار 19, 2023
بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری، لە سنە دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گوڵان (١٨ی مەی) بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا. دەوترێت ئەم چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە. ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ٨ چالاکی کرێکاریی دیکە بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، حەیبەڵلا کەریمی، شادمان عەبدی، کەمال کەریمی، عەبدوڵڵا...
زیاتر