بۆکان ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و سێ هاووڵاتیی دیکە لە سەقز

ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٤ هاووڵاتییە ویستوویانە سەردانی شاری سەقز بکەن کە...

زیاتر

حەوت هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان و سەقز دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، تاهیر سوڵتانی، ئەحمەد موعەزێز، ئومید تووتی، قادر فەتحوڵڵاهی، حەسەن چاکوچ و حسەین چاکوچ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەقز و بۆکان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی خەرمانان (١٢ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی گیانبەختکردوان؛ ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کران

لە درێژەی گوشاری دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە ڕۆژی ڕابردوو بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١٠ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حەسەن مەردانی و لوقمان پێشیار بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی ڕابردوودا (ژوەن و...

زیاتر
ته‌مموز 14, 2023

بانگهێشتکردنی ٥٥ پارێزەری یاسایی بۆکان بۆ دادسەرای ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی

لەسەر داوا و شکاتی عەلی زاهید، داواکاری گشتیی بۆکان، ٥٥ پارێزەری یاسایی ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی بانگهێشتکردنی بەردەم دادسەرای بۆکان کراون.  دوابەدوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی شاری بۆکان لە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێرای دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەمینی، ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەرکی پارێزەریی دۆسیەکە تا گەیشتن بە...

زیاتر
ته‌مموز 4, 2023

هاشم ساعیدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

هاشم ساعیدی، باوکی سارینا ساعیدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە. ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی...

زیاتر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...

زیاتر
ئایار 2, 2023

لە بۆکان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی گوڵمحەممەدی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا سزای ٢٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە لە حەفتەکانی ڕابردوودا بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە. عەلی گوڵمحەممەدی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٣) بەبێ...

زیاتر