بێبەشکردنی زیندانیی سیاسیی کورد لە خزمەتگوزاریی پزیشکی ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی بێبەشکردنی زیندانیی سیاسیی کورد موتەلیب ئەحمەدیان لە دەواودەرمان
موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بانە کە دوای بۆردومانکردنی زیندانی ئێڤین لە لایەن ئیسراییلەوە لە ڕۆژی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا (٢٣ی ژوەن) گوازرایەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە)، بە هۆی بێبەشکردنەوە لە وەرگرتنی دەواودەرمان و چارەسەرە پێویستەکان لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیردایە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە ئێستە پازدەهەم ساڵی بەندکران تێ دەپەڕێنێت، تووشی چەندین...
زیاتربێبەشکردنی قادر خەرامانفەر، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لە خزمەتگوزاریی پزیشکی
قادر خەرامانفەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد کە لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردووەوە (دیسامبەری ٢٠٢٤) دەستبەسەر کراوە، گیرۆدەی چەندین نەخۆشیی وەک گیرانی دەمارەکانی دڵ، جگەری چەور، بەرزبوونی جیدیی زەختی خوێن و ئارترۆزی ئەژنۆیە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانی مەهابادەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەم شارە کراوە، بەڵام بەبێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سەرەڕای تێپەڕینی شەش مانگ لە...
زیاتر