بەشیر نووری ئارشیڤ - KHRN
ئایار 28, 2023
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان (٢٤ی مەی) بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە گەڕەکی سپای ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی...
زیاتر