بەندکراوانی سیاسیی کورد ئارشیڤ - KHRN
ورمێ؛ پهنجاو یهك زیندانیی سیاسی و مەزهەبی بۆ بهندێكی هەرەپارێزراو نوێ زیندان گواسترانەوە
بهپێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سهرلهبهیانیی ڕۆژی پێنجشهممه ٢٩ی گهڵاڕێزان، گاردی تایبهتی زیندانی ورمێ چوونەتە نێو بهندی زیندانییانی سیاسییەوە و دوای پشكنین و دهستبهسهرداگرتنی کۆمەڵێك كهلوپهلی شهخسیی زیندانییەکان، سەرجەم زیندانییه سیاسیی و مەزهەبییەکانیان، كه ژمارهیان ٥١ كهس بووە، گواستۆتەوە بۆ بهندێکی هەرەپارێزراو و ئهمنیی نوێی زیندان بە ناوی نووستنگەی ١٠ی هیدایهت.ئهم بهنده نوێیه بریتییه له پێنج ژوور و له ههر ژوورێكدا شهش قەرەوێڵەی...
زیاترورمێ؛ ڕاگرتنی كاتیی مانگرتنی بهندی زیندانییانی سیاسی و مهزههبی
دوابهدوای ئهوهی بهرپرسانی زیندانی ناوهندیی ورمێ وەعدیان دا بهدواداچوون بۆ داواكارییهكانی زیندانییانی سیاسی ومهزههبی بکەن، ئهم بهندكراوانه كه له ڕۆژی ڕابردووهوه بەکۆمەڵ مانیان له خواردن گرتبوو، به شێوهی كاتی کۆتاییان بە مانگرتنهكهیان هێنا.بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوابهدوای ئەوەی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی لە ئاست بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و گیرانی زێرابی ئاودەستەکانی بەندەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی، هێزهكانی گاردی تایبهتی زیندان...
زیاترورمێ؛ فاتمە داوەند بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی ڕادەستی زیندان کرد
فاتمە داوەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی زیندانی ورمێ کرد تاکوو حوکمی ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانیکردنەکەی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.یەک لە نزیکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٦ی گەلاوێژ، فاتمە داوەند بانگ کرایە بەشی ئیجرای ئەحکامی...
زیاترئەو گیراوە سیاسییانەی هاوڵاتی ئێران نین مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەیان پێنادرێت
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا و هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان و قوربانییانی لە مانگی ڕابردوودا، یەکێک لە نیگەرانییەکان گەیشتنی ئەم ڤایروسە بە بەندیخانەکانی ئێران و کەوتنە مەترسی گیانی بەندکراوانە. چوونکە ئەوان بە شێوەیەکی هاوبەش لە بەشە گشتییەکانی زیندان پێکەوە دەژین و دۆخی خاوێنیش باش نییە، بۆیە لە هەموو کەسێک زیاتر لە مەترسییدان. ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی ئەم بوارە داوایان لە حکومەتی...
زیاتربڕیارنامەی دەزگای داد لەبارەی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بەندکراوە سیاسییە کوردەکان ناگرێتەوە
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەمەش بووەتەوە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی بەندکراوەکان. هەرچەند ڕۆژی ٥ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٤، دەزگای داد بڕیارنامەیەکی لەبارەی مەرجەکانی ناردنی بەندکراوەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە تۆمارکرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا هیچ بەندکراوێکی سیاسیی کورد ئەو مۆڵەتەی پێنەدراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەکانی ژمارەیەک...
زیاتروردەکاریی زیاتر سەبارەت بە پەلاماردرانی حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٣، دوابەدوای هێرشی بەندکراوە ئاساییەکانی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێ بۆسەر ٧ بەندکراوی سیاسیی کورد کە مانیان لە خواردن گرتبوو، دۆخێ بەندیخانەکە ئاڵۆز بووە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی، هەرەوەها بەپێی زانیارییەکان بەندکراوە سیاسییەکان دیسانەوە لە لایەن بەرپرس و گاردی بەندیخانەکەوە پەلاماردراون و لێیان دراوە. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی یەک لەو بەندکراوانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە دۆخی...
زیاترهاندانی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بووە هۆی پەلاماردرانی بەندکراوە سیاسییەکان / چوار بەندکراوی سیاسی ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکان کران
وێنەی بەنکراوەکان لە چەپەوە بۆ ڕاست: سیامەک ئەشرەفی، ڕەزا ئیسماعیلی، کەیوان ڕەشۆزادە، کەیوان زارع، ئومێد سەعیدی، کامران قاسمی و کامران دەروێشی بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان پاش ئەوەی کەسێک بەناوی "سەید فاتمی" کە بەرپرسی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێیە بەندکراوەکانی لەدژی حەوت بەندکراویی سیاسیی کوردی ئەو بەندە بەناوەکانی "کامران دروێشی"، "سیامەک ئەشرەفی"، "کامران قاسمی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "ئومێد سەعیدی"، "کەیوان زارع" و "ڕەزا...
زیاترحەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
وێنەی بەندکراوەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سیامەک ئەشرەفی، ڕەزا ئیسماعیلی، کەیوان ڕەشۆزادە، کەیوان زارع، ئومێد سەعیدی، کامران قاسمی و کامران دەروێشی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێدا بەناوەکانی "کامران دەروێشی"، "سیامەک ئەشرەفی"، "کامران قاسمی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "ئومێد سەعیدی"، "کەیوان زارع" و "ڕەزا ئیسماعیلی" لە ئەمڕۆ ٣ی ڕەشەمەوە / ٠٢.٢٢ دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی...
زیاتر١٧ بەندکراوی سیاسیی کورد داوای بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد
١٧ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، خۆی و کاشمەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش کە وێنەیەکی بەتایبەت بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، پشتگیریی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیرانیان کرد. لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکانیدا کەوتووەتە ڕێگایەکی بن بەستەوە و قەیرانی ڕەوابوونی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قووڵتر دەبێت، جارێکی دیکە لە سەروبەندی هەڵبژاردندا هانای بۆ خەڵک هێناوە بۆ ئەوەی مێژوو...
زیاتر