بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئارشیڤ - KHRN
دیوانده‌ره؛ هاووڵاتییه‌كی كورد بۆ جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كودستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ی پارێزگای كوردستان (سنه) به ناوی سدیق سه‌یفی، بۆ جێبه‌جێكرانی سزای پێنج ساڵ زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه كرا. سدیق سه‌یفی له ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩٨دا به ده‌ستی هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای نزیكه‌ی ٣ مانگ مانەوە له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی «شه‌هرام‌فه‌ر»ی سپا، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ...
زیاترنادیاربوونی بارودۆخی سامان كه‌ریمی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سامان كه‌ریمی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام، مانگێك ده‌بێ دیسان ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوەتەوە. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه خه‌ڵكی شاری بانه‌یه و به تۆمه‌تی هاوكاریکردن له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، له دادگایەكی شاراوه و بێده‌نگییەکی تەواودا و دوور لە چاوی میدیاكان، نزیكه‌ی ٥ مانگ لەمەوپێش له لایه‌ن لقی یه‌كەمی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر "سه‌عیدی"،...
زیاترسنه؛ له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به«كوشتنی ئەنقه‌ست»
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، سزای لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك به ناوی "موحه‌ممه‌د عەزیز مه‌حموودی" له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه جێبه‌جێ كرا.ئه‌م به‌ندكراوه کە خه‌ڵكی گوندی "دزڵی"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بوو، له ساڵی ١٣٩٧ و له كاتێكدا کە ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵ بوو، به تۆمه‌تی کوشتنی بەئەنقەست (قه‌تڵی عه‌مد)، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و سزای سێدارەی به‌سه‌ردا سه‌پا.دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه بۆ...
زیاترحوسێن کەمانگەر مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێزەوتکراوە و ئەگەری هەیە ڕەوانەی بەندیخانەکانی تاران بکرێت
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "حوسێن کەمانگەر"، چالاکوانی مەدەنیی کورد لەو کاتەوەی لەناکاو بۆ بەندیخانەی سنە گواستراوەتەوە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێزەوتکراوە. ناوبراو ڕۆژی ٧ی بەفرانبارەوە / ١٢.٢٨ لە بەندیخانەی کامێرانەوە بۆ بەندیخانەی سنە ڕەوانەکراوە. دوایی سەردانی بنەماڵەی حوسێن کەمانگەر بۆ دادگای سنە، ئەو دادگایە ڕایگەیاندووە کە دۆسییەکەی بەهۆی تەواونەبوونییەوە جارێکی دیکە نێردراوە بۆ دادگای کامێران. لەلایەی دیکەوە بەرپرسانی دادگای کامێران وتوویانە کە ئەو چالاکوانە...
زیاترحوسێن کەمانگەر لە بەندیخانەی کامێڕانەوە گوازرایەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی سنە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ٧ بەفرانبار / ١٢.٢٨، "حوسێن کەمانگەر"، چالاکوانی کوردی دەستبەسەرکراو، لەناکاو و بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕابگەیەندرێت، لە بەندیخانەی کامێرانەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ئاشکرایکردبوو کە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و کامێران هەوڵدەدەن تۆمەتی "بەغی لە ڕێگەی ئەندامبوونی یەک لە حزبە کوردستانییەکان"ی پێ هەڵبەستن و سزای "سێدارە"ی بەسەردا بسەپێنن. حوسێن کەمانگەر لە مانگی بەفرانباری ساڵی پاردا...
زیاترخالد حسێنی، چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٨ی سەرماوەز / ١٢.١٩، "سەید خالد حسێنی"، چالاکوانی کرێکاری و یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکرا. ناوبراو ڕۆژی ٤ی سەرماوەز / ١١.٢٣ لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی سنەوە دەستبەسەرکرابوو. ئەو چالاکوانە کرێکارییە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جار بە هۆکارگەلی وەک بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە هێرشی...
زیاتربەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارەدرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٧ی سەرماوەز / ١٢.١٨، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا. ناسنامەی ئەو بەندکراوە "فەرزاد سەیف‌پەناهی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێولان ڕاگەیەندراوە. ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٣ / ٢٠١٤ دا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەرکرابوو و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە چالاکوانانی مەدەنی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمپەینێکیان بۆ وەرگەرتنی ڕەزامەندیی...
زیاتر