بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 18, 2024

بڵاوبوونەوەی مێرووی جێگا لە بەندی ژنانی زیندانی سنەدا: ئاوڕنەدانەوەی بەرپرسان لە دۆخی تەندروستیی بەندکراوان

لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی مێرووی جێگا (ساس / Bed bugs) لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان) بووتە هۆی ناڕەزایەتیی بەندکراوان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە هەڵنەگیراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ٥٦ بەندکراو لە ٤ ژووری بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان) دەژین و...

زیاتر

ژیلا هووژەبری بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ژنانی سنە کرا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژیلا هووژەبری، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە سیاسییەی خەڵکی مەریوان لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و دوای چەند حەفتەیەک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی...

زیاتر