تاران ئارشیڤ - KHRN
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی کورد، ڕەوانەی زیندانی تاران کرا
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی سێهەمی جێبەجێکردنی سزاکانی شاری قودسەوە (قەلعە حەسەن خان) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشت کرابوو. مەرتەزا سەیدی ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٢) لەگەڵ چەند چالاکێکی کرێکاریی دیکەدا لە لایەن...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد حەمید فەرهادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران
دوای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی حەمید فەرهادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ (٨ی جولای) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری تاراندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی تاران، شنۆ و سەردەشت
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هووشمەند مورادی، مەتین مێهدیزادە و عادڵ حاجیخەلانی لە شارەکانی تاران، شنۆ و سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەتین (زانیار) حاجیزادە لە گوندی «زمێ»ی شنۆ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. هاوکات هەمان ڕۆژ هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای...
زیاترفواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی کورد، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە ڕۆژی ١٣ی گەڵارێزان (٤ی نۆڤامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران، بە گشتی سزای ٤ ساڵ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزدا (٢ی دیسامبەر) لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی...
زیاترئازادکردنی کاتیی هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە شارەکانی سەقز، سنە و تاران
هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، سەمیرا ئەحمەدی، سەفا عائیلی، ئازاد ئەمینی، ئومید موقەدەسی، هیوا تاتایی، هیوا جەهانی و پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، زیندانی سەقز و زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) ٦ هاووڵاتیی...
زیاترساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بە سەردا سەپا
ساڵح نیکبەخت، یاساناس و پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک سزای تەواوکەر بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) عەلی ڕەزایی، پارێزەری ساڵح نیکبەخت، سەردانی لقی...
زیاترکۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) کۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بەڕێوە دەچێت. تۆمەتی ئەم پارێزەرە یاساییە «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای تانەدانەوە لە بۆچوونی پزیشکیی داد سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ میدیا بیانییەکان و ڕۆژنامەی ئێعتیماددا ڕاگەیەنراوە. پارێزەری...
زیاتر