تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگی ئارشیڤ - KHRN

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە لە بانە

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٧ی ژوەن) لە ڕووداوێکی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقدا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «زەلێ»ی بانە بە ناوی هادی غونچەدۆست بریندار بوو و بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٧ی ژوەن) ئەم هاووڵاتییە سەرقاڵی دەسکاریکردنی کۆمەڵێک چەکوچۆڵی سەربازی بوو کە بووە هۆی تەقینەوەی و...

زیاتر

مەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە...

زیاتر
شوبات 13, 2023

تەقەمەنیی جەنگی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «قەڵاواری»ی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی موحسین حسەینی، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگییەوە لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست داوە. دەوترێت تەقەمەنییەکان لە کاتێکدا تەقیونەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکان بووە.

زیاتر