تەقینەوەی مین ئارشیڤ - KHRN
گیانبەختکردنی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دوو برا بە تەقینەوەی مین لە شنۆ
بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی «کێلەشین»ی شنۆدا هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) ئەم سێ هاووڵاتییە لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەم مینەدا...
زیاترلە گیەڵان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقەمەنیی سەربازییەوە گیانی لە دەست دا
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەختەر خانم مورادی، خەڵکی گوندی «گۆڕسفید»ی شاری گیەڵانی کرماشان کە بە هۆی تەقینەوەی کۆمەڵێک تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقەوە بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ئاسنەکۆنەی کۆ دەکردەوە، ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان (٢٠ی ئاوریل) بە هۆی تەقینەوەی...
زیاتربرینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین لە سەردەشت
ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەوف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی «بوڵفەت»ی سەردەشت، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەوف ئەحمەدی، ٣٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «زۆران» و جەبار ئەحمەدزادە، ٢٨...
زیاتربرینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین، ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە (٧ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد میرانی و ئەبووبەکر ڕوستەمیان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون. هەروەها ڕۆژی ڕابردوویش هەر لەم ناوچە سنوورییەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەتا حسەینی و ئەفشین نەزەری بە هۆی لێدان یان دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە...
زیاترمەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە...
زیاتربرینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) ئەندامێکی کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، بە قورسی بریندار بووە. ئەم هاووڵاتییە کە هەردوو دەست و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی کرماشان کراوە. هەموو ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراقەوە...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە ئیلام
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسەین قەدیمی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی «کەلکەل ئاسمانئاوا»ی شیروان چەرداوڵی پارێزگای ئیلام و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە.
زیاترلە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری...
زیاترمنداڵێک و هاووڵاتییەکی تر بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا
ڕۆژی ڕابردوو منداڵێکی ١٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان و هاووڵاتییەکی تری خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی لە ناوچە سنوورییەکانی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام و پێنجوێنی هەرێمی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە. فەرماندەی ئینتیزامیی شاری دێلوڕان لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕای گەیاند: «منداڵێکی ١٠ ساڵانی خێڵە کۆچەرییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی دەوروبەری ئەبووغورەیری شاری دێلوڕان خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بووە کە ئاژەڵەکان بەسەر مینێکی دژەنەفەردا کەوتوون...
زیاتر