تەقینەوەی مین ئارشیڤ - KHRN
مەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە...
زیاتربرینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) ئەندامێکی کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، بە قورسی بریندار بووە. ئەم هاووڵاتییە کە هەردوو دەست و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی کرماشان کراوە. هەموو ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراقەوە...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە ئیلام
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسەین قەدیمی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی «کەلکەل ئاسمانئاوا»ی شیروان چەرداوڵی پارێزگای ئیلام و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە.
زیاترلە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری...
زیاترمنداڵێک و هاووڵاتییەکی تر بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا
ڕۆژی ڕابردوو منداڵێکی ١٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان و هاووڵاتییەکی تری خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی لە ناوچە سنوورییەکانی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام و پێنجوێنی هەرێمی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە. فەرماندەی ئینتیزامیی شاری دێلوڕان لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕای گەیاند: «منداڵێکی ١٠ ساڵانی خێڵە کۆچەرییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی دەوروبەری ئەبووغورەیری شاری دێلوڕان خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بووە کە ئاژەڵەکان بەسەر مینێکی دژەنەفەردا کەوتوون...
زیاترشاباد؛به هۆی تهقینهوهی مین، جووتیارێك بریندار بوو
نیوهڕۆی ئهمڕۆ ٢٩ی گوڵان (١٩ی مهی)، جووتیارێكی ٤٥ساڵیی خهڵكی گوندی حهسهن ئاوای شاری شاباد له پارێزگای كرماشاندا له كاتی جوتیاریی كردندا به هۆی تهقینهوهی مینێكهوه به سهختی بریندار بووه. به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان و به گێڕانهوه له دهزگایی ههواڵدهریی ئیلنا، كاربهدهستانی پاسگای حهسهن ئاوا له لێكۆڵینهوهكانیاندا بۆیان دهركهوت كه پیاوێكی تهمهن ٤٥ ساڵ له كاتی سهرقاڵ بوون به كاری جوتیارییهوه به هۆی...
زیاترشنۆ؛ هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
بهپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەزیز ڕوونما لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا. ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پوولە»ی شنۆ، سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە ناوچەی سنووریی «هەوارە ئێسک»دا بووە کە مینێکی پێدا دەتەقێتەوە و پاشان بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە لە ناو...
زیاترنەوسوود؛ کۆلبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو
بهپێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی گەڵاڕێزان، لە ناوچەی سنووریی شۆشمێی سەر بە نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوە مین کۆڵبەرێک بە ناوی لوقمان ڕەحیمی بە قورسی بریندار بوو.دوای ئەم ڕووداوە کە بووە هۆی لەدەستدانی پاژنەی پێی ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی بانەوەرەی پاوە، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.
زیاترمەریوان؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خوسرەو حەسەنی بە تەقینەوەی مین بریندار بووە.دەوترێت ئەم هاووڵاتییە ٣٨ ساڵەیە لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەکۆنەدا مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و خەساری قورس بەر مەچەکی دەستی کەوتووە.
زیاتر