جوانڕۆ ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی چالاکی فەرهەنگیی کورد سەروەت سوهرابی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا
دوای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی سەروەت سوهرابی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان، ئەم هاووڵاتییە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە و بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەری پێ نەدراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە فەرهەنگییە ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٥ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە شەقامێکی کرماشاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەربوونی ئیبراهیم گوڵعەنبەر و حەسەن حەسەنزادە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا
ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە جوانڕۆ، لەگەڵ حەسەن حەسەنزادەی خەزووریدا تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا دەستبەسەرن. ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، ئەم دوو هاووڵاتییە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نەوسوود
لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشاندا، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی هەژیر مەحموودپوور گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان (٤ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی...
زیاتردەستبەسەرکردنی توندوتیژیئامێزی زیندانیی سیاسیی پێشوو شەعبان موریدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) شەعبان موریدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٩٨ و ١٤٠١یشدا (٢٠١٩ و ٢٠٢٢) هەر لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و لێدان. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی...
زیاتریاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێز، سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەڵاڕێزان (٢٥ی ئۆکتۆبەر) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە. یاسر نووری، زیندانیی...
زیاترڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆدا؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەسپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەژێر ناوی «جوانڕۆ؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل»دا بڵاو کرایەوە. ئەم راپۆرتە گێڕانەوەیەکی بەڵگەنامەییە لە سەرکوتکردنی توندوتیژیئامێزی هاووڵاتیانی جوانڕۆ لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی پاییز و زستانی ساڵی ١٤٠١دا (٢٠٢٢). ئەم ڕاپۆرتە ١٠٠ لاپەڕەییە بەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیە لە سەدان وێنە...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئامانج خەستە، زانا پەروانە، موعین فەقیهی، حیسام کەرەمی و سیروان کەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا...
زیاتردەستبەسەرکردنی چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی مەسعوود میرایی، ئیبراهیم میرایی، هۆزان باباکەرەمی و یاسر نووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی سنە بۆ کرماشاندا بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی مەسعوود...
زیاترخالید مەحموودی دوای چوار مانگ دەستبەسەربوون لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بەپێی گەڵاڵەی لێخۆشبوونی دەزگای دادوەری دوای چوار مانگ دەستبەسەربوون لە زیندانی کرماشان ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٩ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری جوانڕۆدا و دوابەدوای...
زیاتر