جوانڕۆ ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN

بەردەوامێتیی دەستبەسەربوون و نادیاربوونی چارەنووسی خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی دوو مانگ و نیو بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆدا بە ناوی خالید مەحموودی، ناوبراو هێشتا هەر بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندایە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی دیدارێکی حوزووری کورت لەگەڵ دایکیدا بکات. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٩ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2023

لە کرماشان چالاکی سیاسی ڕەحیم عەزیزی سزای چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕەحیم عەزیزی، چالاکی سیاسیی کورد، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای لایەنگریکردن و بانگەشەکردنەوە بۆ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد سزای چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەز (٥ی دێسامبری ٢٠٢٢) و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری جوانڕۆدا، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی برا و باوکی ڕەحیم...

زیاتر
كانونی دووه‌م 16, 2023

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی جوانڕۆ درێژەی هەیە / دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مەسعەب خدری و مەزهەر مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباردا (٣١ی دێسامبری ٢٠٢٢) هەتاکوو ئەمڕۆ لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 10, 2023

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درێژەی هەیە / ئاماری دەستبەسەرکراوان گەیشتە لانیکەم ٣٣ کەس

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) لانیکەم ٤ هاووڵاتی، لەوانە منداڵێک، بە ناوەکانی کەمال زاهیری، پارسا ئەفشارنیا، پێدرام غەفووری و موعید حسەینی، قوتابیی ١٧ ساڵان، دوابەدوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباردا (٣١ی دێسامبری ٢٠٢٢)...

زیاتر
كانونی دووه‌م 2, 2023

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی جوانڕۆ؛ کەشی قورسی ئەمنی و بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران لە هەموو شەقامەکانی جوانڕۆدا جێگیر کراون و دەوترێت دۆخێکی قورسی ئەمنی و سەربازی باڵی بەسەر ئەم شارەدا گرتووە. هەروەها لانیکەم ١٠ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 31, 2022

لە جوانڕۆ هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) لە ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆدا کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بووەتەوە، تا ئێستا هاووڵاتییەک بە ناوی بورهان ئێلیاسی کوژراوە و ١٠ هاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران گۆڕستانی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 22, 2022

خۆپیشاندانی خوێناوی لە کوردستاندا؛ کوژرانی لانیکەم ١٤ کەس تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد گەیشتە ٩٧ کەس

دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونە مەیدانی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکان و خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، تەنها لە سێ ڕۆژدا، لە ٢٨ تا ٣٠ی گەڵاڕێزاندا (١٩...

زیاتر