جەلالەدین ڕەحیمیانئازەر ئارشیڤ - KHRN
ئایار 5, 2023
لە ڕەشت زیندانییەکی خەڵکی مەهاباد لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی جەلالەدین ڕەحیمیانئازەر کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ڕەشت جێبەجێ کراوە. جەلالەدین ڕەحیمیانئازەر، ٢٣ ساڵان و خەڵکی مەهاباد، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
زیاتر