حسەین ئەحمەدی ئارشیڤ - KHRN

شوبات 14, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چوار هاووڵاتیی بۆکانیدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی فریشتە حسەینی، حسەین ئەحمەدی، کازم مام ئیسماعیل و یوونس مەحموودزادە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی حوکمەکەی دادگا، فریشتە حسەینی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای ٨ مانگ بەندکران، حسەین ئەحمەدی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە رێگای ئەندامبوونەوە لە...

زیاتر

گواستنەوەی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان (٢٥ی ئاگۆست) ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی جەلال ئەمینی، حسەین ئەحمەدی و کازم مام ئیسماعیل دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ورمێوە گوازرانەوە بۆ زیندانی بۆکان. هەروەها ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) یووسف مام قادری لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا. دادگای بۆکان بۆ ئازادکردنی جەلال ئەمینی،...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حسەین ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی لە «میرئاوا»ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەنها لە دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی...

زیاتر