حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی کاتیی هاووڵاتیی کورد فەیزوڵڵا شادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
فەیزوڵڵا شادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) لە شوێنی کارەکەیدا لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی فەیزوڵڵا شادی لە شەقامێکی کامێراندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە و دووکانەکەیشیان داخستووە. ئەگەرچی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژێک...
زیاتردوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران
ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) عوسمان دڵسۆز و هەژار دڵسۆز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «زێوکە»ی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوڵانی ئەمساڵدا (مەیی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبی...
زیاترلە پیرانشار شەش هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵان (٢٤ی ئاوریل) ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئێحسان گوڵابی، ئارام خالیدینەسەب، عەلیڕەزا محەممەدیی ئەرشەد، ئیسماعیل تەجەللا، هیوا مەحموودی و محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لەم شارە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...
زیاتربەردەوامبوونی تیرۆری چالاکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا؛ سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، تیرۆر کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە نزیک شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. پێشتر و لە ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕدا (٧ی جولای) ٢ ئەندامی دیکەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی لوقمان ئاجی و عادل موهاجیر لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شاری ڕانیەی هەرێمی کوردستان (ناوچەی هەڵشۆی سەر بە قەڵادزێ) تیرۆر کرابوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...
زیاتردوو ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) ٢ ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادل موهاجیر و لوقمان ئاجی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو چالاکیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار و ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادل موهاجیر و لوقمان ئاجی لە ناوچەی «هەڵشۆ»ی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی گوللە تیرۆر کراون....
زیاتر